ماوەیەک بوو لەهەندێک ڕاوێژکارو نزیکەکانی مقتدی صدرەوە هەست دەکرا جۆرێک لەپاشەکشەیان لەپێداگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان هەیە لەکاتی خۆیدا، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە صدریەکان پێشتر واتێگەیشتبون کەدەتوانن سودی گەورە لەسیستەمی هەڵبژاردنی بازنەی بچوک بکەن بەحوکمی ئەوەی ئەوان هێزێکی نیمچە عقائدی مەرکەزین وبەم شێوەیەش نزیکەی سەد کورسی پەرلەمانی هەڵبژاردنی ئاینده بۆخۆیان دەبەن و دەرئەنجام حکومەتێک بەهاوپەیمانۍ چەند لایەنێکی شیعی وکوردی وسونە بەسەرکردایەتی خۆیان پێک بهێنن.
،،
بەڵام دەکرێت بپرسین ئایا کاریگەری ئەو هەڵوێستەی صدر لەسەر دۆخی سیاسی عێراقی چۆن دەبێت ، ئایا هەڵبژاردن دوادەخرێت، ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت چی ڕودەدا.