هەڵوێستی مەلا مستەفا بۆ ڕزگارکردنی سەید قوتب

2021-08-11

بەرپرسێکی پێشووی لقی کەرکوکی ئیخوان موسلیمن دەڵێت کاتێک سەید قوتب لە لایەن جەمال عەبدولناسرو دەسەڵاتدارانی میسرەوە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە، مەلا مستەفا بە چەند بەرپرسێکی ئیخوانی وتووە لە پێناو ڕزگارکردنی سەید قوتبدا، بەناوی منەوە هەرچی دەنووسن بۆ حکومەتی میسر بینووسن.

سوبحی داودی کە لەناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا یەکێکبووە لە بەرپرسانی ئیخوان لە کەرکوک و لە ڕێگەی ئەویشەوە ئیخوان گەشتووەتە هەڵەبجە، لە چاوپێکەوتنێکدا باسلەوە دەکات کە لەکاتی بڕیاری لە سێدارەدانی سەید قوتب لە لایەن میسرەوە، مەلا مستەفا کاغەزێکی بۆ ئیمزا کردون و پێیووتوون بەناوی ئەوەوە هەرچیتان پێباشە لە پێناو ڕزگارکردنی سەید قوتبدا بۆ حکومەتی میسری بنووسن.

کتێبی " لە هەناوی ئیخوانەوە بۆ چەخماخەی چەک" کە "ئیدریس سیوەیلی" ئامادەی کردووە، دیداری کۆمەڵێک کارەکتەری دیاری ڕەوتی ئیسلامییە لە کوردستان سەبارەت بە مێژووی ئیخوان لەعێراق و کوردستان.

سوبحی داودی لەو کتێبەدا باسلە هەڵوێستی مەلا مستەفا بەرانبەر بڕیاری لە سێدارەدانی سەید قوتب دەکات و دەڵێت:

،،

" لەو کاتەدا کە بڕیاری لە سێدارەدانی سەید قوتب درا، ئیخوانی بەغداد پەیوەندییان پێوەکردین کە شتێک بکەین تا مەلا مستەفا بروسکەیەک بووسێت بۆ میسر"

سوبحی داوی دەڵێت:" ئێمە وەکو بەرپرسانی کەرکوک وەفدێکمان پێکهێنا لە چوار برا، کە بریتیبوون لە " شێخ نازم ئەلعوبێدی، نیزامەدین عەبدولحەمی، سلێمان محەمەد ئەمین قابلی و سف دقی"، چوونە لای مەلا مستەفاو نوسخەیەکی " فی ظلال القران" یان بە دیاری بۆ بردو بۆیان باسکرد کە سەید قوتب نوسەرو موفەسیرێکی ئاوهایە، مەلا مستەفا کاغەزێکی سپی بۆ ئیمزا کردبوون و پێیوتبوون بڕۆن بەناوی منەوە چی بە باش دەزانن بینووسن".

سەید قوتب:

سەید قوتب ئیبراھیم، نوسەرو شاعیرو بیرمەندێکی ئیسلامی بوو، لە ساڵی ۱۹۰٦ لە گوندی مووشەی شاری ئەسیوتی میسر لە دایکبووە، لە قاهیرە خوێندنی تەواو کردووەو بووەتە مامۆستا، لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٠ بۆ خوێندن دەچێتە ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٥۲ بووە بە ئەندامی مەکتەبی ئیرشادی ئیخوان و لە کۆتا ساڵەکانی تەمەنیدا وازی لە ئیخوان هێناوەو لە ٢٩ی ئابی ١٩٦٦دا، لە سەردەمی سەرۆکایەتی جەمال عەبدولناسردا دەستگیردەکرێت و لەپاش دادگاییکردنی لەسێدارە درا.

دەربارەی بانگەواز و فیکری ئیسلامی، سەید قوتب کۆمەڵێک کتێبی نووسیوەو " فی ظلال القرأن" کە تەفسیری قورئانی پیرۆزەو " معالم فی الطریق" لە بەناوبانگترین دانراوەکانی ئەون.