وادیارە لە کوردستان دابەشکارییەکی فیکری و سیاسی و ئایدۆلۆژی هێندە قوڵ و دژوار دروستبووە، هەمیشە لە شرۆڤەو دەربڕینی هەڵوێستەکان، هێندەی شەڕی یەکتردەکەین، هێندە واقیعبینانە تەماشای رووداوەکان ناکەین، ئەمەش لەوەڕا دیارە حەژێکەرانی تاڵیبان زیاتر قێزەونی دەوڵەتی ئەفغانستان دەبینن نەوەك پاڵنەرە خودییەکانی تاڵیبان، بەپێچەوانەوە نەیارانی بیری تاڵیبان هێندەی باسی دڕندەیی تاڵیبان لە ڕابردوودا دەکەن، کەمترین تەماشای گۆڕانەکانی ئێستایان ناکەن، ئەز هیچ قسەیەك لەسەر تاڵیبان ناکەم، دەکرێ لە داهاتوودا نموونەیەکی زۆر جوان پیشان بدەن، دەکرێ دەستی لە پشت بێت، دەکرێ هێندە نەزانانە مامەڵە بکەن دۆخەکە بێننەوە سفر، خەڵك کاردانەوەی پێچەوانە بنوێنن، دەشکرێ چاوی هەموو خولیایانی ژێردەستەیی و جاشایەتی بشکێنن، پیشانی دونیای بدەن ئەوان دڵسۆزو رۆڵیە خاك و خەڵکی خۆیانن، هەموو ئەگەرەکان واریدن، بەڵام گرنگە دۆست و نەیارەکانیان هەندێك تەماشای هۆکارە خودییەکان بکەن، بۆنموونە:
،،
بەڵام بۆچی خەڵك لە بەرامبەردا بڕوای بەو دەستەیە هەیەو، هیچ گرووپێکی دیکەیان هەڵنەبژاردوون.
،،
دواجار کە ئەمە حەقیقەتی حکومەتی ئەفغان و نەیارەکانی تاڵیبان بوو، هەرچەندە ملیاران دۆلار لە دژایەتی تاڵیبان خەرج بکرێت، دەست بەتاڵ دەمێننەوە، لە کەمترین دەرفەت بای بای لێدەکرێت.
بە کورتی، لەبری ئەوەی شەڕی یەك بکەین، با دەرس و وانەی لێ هەڵێنجین، ئەو نموونانە بکەینە ئاوێنەیەك لەوەی چۆن لە واقیعی کۆمەڵایەتی وڵاتی خۆمان تێبگەین، هەروەها چۆن یەکێتی نێوەخۆیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی پەرەپێبدەین، رۆشنبیران ڕێگایەك بخەنە بەرچاوی بەرپرسان لەگەڵ خەڵکو بۆ ناو خەڵك و بۆ پێشکەوتنی خەڵکەکەیان بژین و کاربکەن. با تێگەیشتنمان بۆ ڕووداوەکان بۆ سوودوەرگرتنی کۆمەڵگاکەمان و پاراستن و پێشخستنی هەرێمەکەمان بێت، نەك شەڕی دووربەدووری بێ بەرهەم.