تەلەڤیزۆنی نوێی ئیڤۆ ئۆلیدی ئێڵ جی نمونەیەك لە دەنگ و ڕەنگی بێخەوش و دیزاینی نایاب و ڕەنگی ڕەشی ناوازە و ڕێکخستنی دلخوازانە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد بەپێی خواستی بەکارهێنەر
سیئۆل، 21 کانونی دووهەمی ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی ئەمڕۆ زنجیرە تەلەڤیزۆنی نوێی ئیڤۆ ئۆلیدی نمایش کرد بە چەند مۆدێلێکی پێشکەوتووەوە کە تیایاندا یەکەمین تەلەڤیزۆنی بێ تەلی ڕاستەقینەیە بە ناوی OLED evo M5 و مۆدیلی OLED evo G5. نوێترین مۆدێلی ئیڤۆ ئۆلید کە پرۆسێسەری ئەلفا ١١ α (Alpha) 11 AI Gen21 ی زیرەکی دەستکردی لەسەرە جۆرایەتی وێنەی شێوە ڕاستەقینە و ڕەنگی ڕەشی تۆخ و ڕووناکی بەهێزی لەسەرە و توانایەکی بەهێزی پرۆسێسەری هەیە. تەلەڤیزۆنی ئیڤۆ ئۆلید کە زیرەکی دەستکردی لەسەرە ئەزموونی تایبەت بە هەر بەکارهێنەرێك دابین دەکات کە ئەمەش ئەوپەڕی داهێنانی ئۆلیدە و چێژی کاتبەسەربردنی ناوماڵ دەباتە ئاستێکی تر.
نوێترین تەلەڤیزۆنی ئیڤۆ ئۆلید تەکنۆلۆژیای Brightness Booster Ultimate ڕووناکی بەهێزی لەسەرە کە پەیکەربەندی کۆنتڕۆڵی ڕووناکی باشتر دەکات لەگەڵ هاوکێشەکانی بەهێزکردنی ڕووناکی بۆ ئەوەی سێ هێندە ڕووناکی بەهێزتر2 بدات وەك لە تەلەڤیزۆنە ئۆلیدە ئاساییەکانی تر. ئەم بەهێزکردنە بەرچاوە لە ڕووناککردنەوەدا وردەکاری هەرە وردی ڕوونماکە ڕێکدەخات لە ئاستە جیاوازەکانی ڕووناکیدا بۆ ئەوەی ڕەنگێکی شێوە ڕاستەقینەی چڕ پەخش بکات.
ئیڤۆ ئۆلیدی ئێڵ جی هەموو وردەکاریەکانی گەیاندۆتە ئاستی بێخەوشی بە ڕەنگە ڕەشە چڕەکەی و دروستکردنی ڕەنگی شێوە ڕاستەقینە و ئەدایەکی جێگیر. نوێترین مۆدێلەکان ئاستی ڕەنگی ڕەشەکەی لەوپەڕیدایە لە هەردوو چواردەوری تاریک و ڕووناکدا، بەمەش ڕەنگی شێوە ڕاستەقینە و چڕ پەخش دەکات. ئەم ڕوونما ئۆلیدە پێشکەوتووانە پشتڕاستکردنەوەی UL Solutions’ “Perfect Black” و “Perfect Color” یان وەرگرتووە لەلایەن Intertek ەوە بۆ ڕێژەی سەدا ١٠٠ ی ڕەنگەکان. تەلەڤیزۆنە ئیڤۆ ئۆلیدە ٢٠٢٥کان ڕێکخستنی پلەی گەرمی ڕەنگەکان و ڕووناکی خێرایان هەیە کە وای کرد لەلایەن TÜV Rheinland ەوە 3بڕوانامەی “Quick Stability with Image Quality” وەربگرێت. ئەمە دڵنیایی دەدات لەوەی بەکارهێنەر هەر لەگەڵ هەڵکردنی تەلەڤیزۆنەکەوە جۆرایەتی وێنەی نایاب دەبینێت.
نوێترین تەلەڤیزۆنی 4K ی ئیڤۆ ئۆلیدی ئێڵ جی ساڵی ٢٠٢٥ پشتیوانی دەکات لە ® بە Ambient Light Compensation4 ەوە، کە وەشانێکی پێشکەوتووی Filmmaker Mode ە بەهەماهەنگی پەرەیپێدراوە لەگەڵ کۆمەڵگەی داهێنەراندا. ئەم تایبەتمەندیە بە ڕێکی دۆخەکانی ڕووناکی دەپێوێت لە ژینگەی بینینەکەدا و خودکارانە وێنەکە ڕێکدەخات تا مەبەست و نیازی فلیمسازەکە ون نەبێت و هەستێکی ڕاستەقینەی سینەما بداتە بەکارهێنەر لە چەندان دۆخی ڕووناکی جیاوازدا.
نوێترین تەلەڤیزۆنەکانی ئیڤۆ ئۆلیدی ئێڵ جی ناوبانگی خۆی وەکو بژاردەی یەکەمی یاریکاران باشتر دەکات و چەندان تایبەتمەندی بۆ یاری ئەلیکترۆنی داناوە، وەکو ڕێژەی نوێبوونەوە بە ئاستی 4K 165Hz5 کە یەکەمە لە پیشەسازی ڕوونمادا و لەلایەن NVIDIA® G-SYNC® و AMD FreeSync Premiumبڕوانامەی پێدراوە. ئەم مۆدێلە ئیڤۆ ئۆلیدانە ئەزموونی یاریکردن دەباتە ئەوپەڕی چونکە پەخشەکە ناپچڕێت و پرتەپرت ناکات و کەمترین جامبوونی هەیە بە ڕێژەی ١٦٥ وێنە لە چرکەیەکدا. ئەم تەلەڤیزۆنە یەکەم تەلەڤیزۆنە کە بڕوانامەی ClearMR 10000 وەرگرێت لەلایەن VESA ەوە بۆ دڵنیاییدان لە پەخش و جوڵە و ئەزموونێکی نەپچڕاو لەکاتی یاریە سەرکێشیە گەرم و زەحمەتەکاندا.
مۆدێلە نوێیەکانی ئیڤۆ ئۆلید ٢٠٢٥ کە پرۆسێسەری Alpha 11 AI Processor Gen2 لەسەرە دەنگ و ڕەنگێکی نایابی هەیە. هاوکێشە ئەلیکترۆنیەکانی فێربوونی قوڵ (Deep learning) زۆر بەخێرایی وێنە کواڵیتی نزمەکان و لێڵەکان باشتر دەکات و وردیەکانیان بەرز دەکاتەوە بەپێی پیکسڵەکانیان تا وێنەی شێوە ڕاستەقینە و سروشتی دەربکەون. هەروەها Dynamic Tone Mapping Professional کۆنتڕۆڵی هەرە بەرزی هەیە بەسەر بابەتە HDR10 ەکاندا بۆ ئەوانەی خەریکی کاری دەستکاریکردنی باڵان (پڕۆفیشناڵ) و دەستکاریکردنێکی ئاست بەرز و ورد بۆ وێنەکان و ڕەنگەکان و وردەکاریەکان پێشکەش دەکات لە هەموو ئەو ژینگانەی تەلەڤیزۆنەکانی لێدادەنرێت.
لەپاڵ وێنە و ڕەنگە نایابەکاندا، AI Sound Pro دەنگێکی قوڵی چڕ بە کەناڵەکانی 11.1.2 پەخش دەکات بۆ دەنگی چواردەورینە و تۆن و ڕوونێتی هاوسەنگ دەکات بۆ ئەزموونێکی بیستنی دڵخوازی تایبەت بە بەکارهێنەرەکە. ئەم تەلەڤیزۆنە نوێیانە دیزاینکراون بە شێوەیەک دەستکاریکردنی دڵخوازێتی لە هێڵی پێشەوە بێت و تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردی تێدایە کە تێدەگات و دەگونجێت لەگەڵ دڵخوازێتیەکانی دەنگ و ڕەنگدا. AI Picture/Sound Wizard شیکاری دەکات بۆ زیاتر لە ١.٦ ملیار ڕێکخستنی وێنە و ٤٠ ملیۆن ڕێکخستنی دەنگی و بەمە دۆخەکانی دەنگ و ڕەنگ بۆ هەر بەکارهێنەرێك دەگونجێنێت بۆ دڵنیاییدان لەوەی بە تەواوەتی ڕێکخستنی دڵخوازانە فەراهەم کراوە. ئەم تایبەتمەندیە زیرەکە دەستکرددانە ئاستێکی نوێ لە داهێنانی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەردەست دەکەن، وادەکەن مۆدێلەکانی ئیڤۆ ئۆلید ٢٠٢٥ نوێترین و پێشکەوتووترین تەلەڤیزۆن بێت لە خزمەتی بەکارهێنەردا لە بازاڕی تەلەڤیزۆندا.
ئەزموونی بەکارهێنەر لەپاڵ هەموو ئەمانەدا زیاتر باشتر کراوە هەر لەگەڵ هەڵکردنی تەلەڤیزۆنەکەدا لەڕێی کۆنتڕۆڵی زیرەکی دەستکردەوە. زیرەکی دەستکرد لەسەر ڕوونمانە بەخێرهاتنی بەکارهێنەر دەکات بەناوی بەکارهێنەرەکە خۆیەوە و پێشنیاری دڵخوازی خۆی دەکات لەسەر دڵخوازێتی و خووەکانی بینینی بەکارهێنەر، AI Voice ID ئاسانکاری زیاتر بەردەست دەکات لەڕێی ناسینەوەی دەنگی بەکارهێنەراندا و خودکارانە پڕۆفایلی بەکارهێنەرە جیاوازەکان دەخاتە کار و پێشنیاری بابەتەکان لەسەر ئەم بنەمایە دەکات. دۆزینەوەی بابەتەکان لەسەر ئەم تەلەڤیزۆنە نوێیانەی ئیڤۆ ئۆلیدی ئێڵ جی زۆر ئاسانکراوە، AI Search7 مۆدێلی دەنگی گەورە Large Language Model (LLM) بەکار دەهێنێت بۆ تێگەشتن لە دەقە گفتوگۆیەکیەکان و ویستی بەکارهێنەر درک پێدەکات. کردنەوەی Microsoft Copilot زیاتر پرۆسەکە ئاسانتر دەکات و وادەکات بەکارهێنەران زانیاریە ئاڵۆزەکان بدۆزنەوە و ڕێکبخەن بە ئاماژە نوسینەکیەکان. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا بۆ ئاسانکاری زیاتر AI Chatbot بە چالاکانە ئاستەنگیەکانی بەکارهێنەر درک پێدەکات و پێشنیاری خێرا و کاریگەر بەردەست دەکات. بەهۆی Generative Image Gallery8 بەکارهێنەران دەتوانن وێنەی پشتەوەی دڵخوازی خۆیان بە فەرمانی دەنگی دابنێن و ئەمەش هەستێکی تایبەتبوون دەبەخشێتە بینینەکە.
ڕووکاری webOS ی ئاسانکار ی ئیڤۆ ئۆلید ئەزموونێکی تایبەت بەردەست دەکات بۆ کردنەوەی ئاسانی بابەت و ڕێکخستنەکان. هۆم سکرین (ڕوونمای سەرەکی) ئێستا خێراترە و ئاسانترە و زیاتر دەستکاری دەکرێت لەڕێی پۆلین و ڕووکاری بەکارهێنەری بەهێز و باشترەوە. webOS ئێستا پشتیوانی دەکات لە یەکخستنی هەمە سەکۆ لەڕێی Home Hub بۆ پەیوەستکردنی چەند بەرنامە و سیستەمێکی جیاواز، ThinQ و Google Homeبۆ کۆنتڕۆڵی چەندان ئامێری پەیوەستکراو بە ئینتەرنێتەوە. بە یەکخستنی ئەم سیستەمە جیاوازانە و فراوانکردنی توانستی سەکۆ جیاوازەکان بەکارهێنەر بە ئاسانی سیستەمی ماڵە زیرەکەکەیان بەڕێوە دەبەن و کۆنتڕۆڵ دەکەن لەڕیی یەک ڕووکاری زیرەکەوە لەسەر تەلەڤیزۆنە نوێیە ئێڵ جیە زیرەکەکەیانەوە. webOS Re:New program زیاتر لەوە بەردەست دەکات کە بۆی دانراوە و بەهۆیەوە خاوەن تەلەڤیزۆنە زیرەکە ئێڵ جیەکان دەتوانن چێژ لە نوێترین نوێکاری تا پێنج ساڵی داهاتوو ببینن.
ئێڵ جی یەکەم تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی بەردەست کردووە کە بتوانێت دەنگ و ڕەنگ بەبێ تەل بگوازێتەوە و ئەزموونی کاتبەسەربردنی ناوماڵ بباتە ئاستێکی نایاب لەڕێی ئەدایەکی دەنگ و ڕەنگی بێوێنەوە. وەکو یەکەم تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی بێ تەلی ڕاستەقینە زنجیرە مۆدێلی M5 پەخشی بێ تەلی دەنگ و ڕەنگ تا 144Hz6 بەردەست دەکات بەبێ دواکەوتن و لەدەستدانی جۆرایەتی دەنگ و ڕەنگ. لەلایەن NVIDIA G-SYNC® بڕوانامە دراوە بە تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی بێ تەل لەسەر دوانەکەوتن و جامنەبوونی پەخشەکان تەنانەت لە دەنگ و ڕەنگە خێرا و پڕ جۆشەکاندا بە ئاستی 4K 144Hz. ئێڵ جی بە بنیادنان لەسەر ئەم داهێنانە تەکنۆلۆژیای بێ تەلی دەنگ و ڕەنگی خۆی پەرە پیداوە بۆ تەلەڤیزۆنە کیونیدەکان و بەهای کرۆکی باڵایەتی تەکنۆلۆژیاکەی و داهێنانە هەرە پێشکەوتووەکانی بۆ بەکارهێنەرانی زیاتر بەردەست کردووە.
تەلەڤیزۆنی ئیڤۆ ئۆلید ئێڵ جی ناسراوە بە بەهای بەکارهێنەر و ئەدای بەرزی باشترکراو و چەندان خەڵاتی وەرگرتووە وەکو خەڵاتی باشترین داهێنان لە CES 2025 بۆ مۆدێلەکانی 83G5 و ناونیشانی شکۆمەندی بۆ مۆدێلی 83M5 لە پۆلێنی پیشاندانی ڤیدۆدا.
میوانانی CES 2025 دەرفەتی بینینی ئەوەیان دەبێت چۆن ئێڵ جی ئەزموونی کاتبەسەبردنی ناوماڵی گەیاندۆتە ئاستێکی باڵا لەڕێی داهێنانە نوێیەکانیەوە لە بەرواری ٧ تا ١٠ ی کانونی دووهەم لە شوێنی کۆمپانیا ژمارە ١٥٠٠٤ لە سەنتەری کۆنگرەی لاس ڤیگاس. بۆ ئاگادار بوون لە هەواڵەکانی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا، سەردانی ماڵپەڕی ئیڵ جی و کەناڵی یوتیوبی ئێڵ جی بکە LG Global.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
1 لە زنجیرەکانی G5 و M5 دا هەن
2 بۆ مۆدێلەکانی قەبارە 65/55/77/83-ئینچی G5/M5 ،,بەراورد بە هەمان قەبارەی مۆدێلەکانی زنجیرەی B5 بە پەنجەرەی ٪١٠
3 M5/G5/C5 ٦٥ ئینچ ئەم بڕوانامەیەیان وەرگرتوە
4 ئەم تایبەتمەندیە کاردەکات لەسەر ئەو مۆدێلانەی هەستەوەری ڕووناکیان لەسەرە
5 تایبەتمەندی 4K 165Hz VRR بەردەستە لەسەر 55/65/77/83 ئینچی مۆدێل مۆدێلی زنجیرە G
6 بەردەستە لە بازاڕەکانی ئەمریکا و کۆریا لە سەرەتای بڵاوکردنەوەدا
7 بەردەستە لە بازارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و کۆریا لە سەرەتای بڵاوکردنەودا
8 پەخشی بێ تەل واتە گواستنەوەی دەنگ و رەنگ لەنێوان روونمای تەلەڤیزۆن زیرۆ کۆنێکت بۆکسدا. بنەماکراوە لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی ISO/IEC 29170-2 و ئەنجامی پێوانەکاریەکان لەوانەیە بگۆڕێت بەپێی دۆخی پەیوەستکردنەکە.
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Lea Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com