ئێران لەبەردەم موقتەدا سەدر لاوازە

2022-02-01

وەرگێڕانی ــ دیبلۆماتیک

پێدەچێت ئێران لەپاش نەمانی قاسم سولەیمانیەوە ئەو تواناو سەنگەی جارانی نەمابێت لە کەیسی عێراق داو بەتایبەت لە کەیسی پێکهێنانی حکومەتەکانی عێراقدا لە دوای ٢٠٠٣ وە.
ئەمەش بەهۆی شکستی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی ئێستای فەیلەقی قودسە لە رازیکردنی موقتەدا سەدر بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتیەک لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە هێزێکی نزیکە لە تاران، بەهۆی بوونی مالکی، هەروەها بۆ یەک خستنی ماڵی سیاسی شیعە.

ئامانجی سەردانەکەی هەولێر

ئەم شکستەی قائانی وایلێکرد سەردانی هەولێر بکات بەیاوەری حەسەن دانایی فەری باڵیۆزی پێشوتری ئێران و لەلایەن مەسعود بارزانیەوە پێشوازی لێکرا،

،،

قائانی داوای لە بارزانی کرد موبادەرە بکات بۆ چارکردنی ناکۆکیەکانی شیعە کەئەم هەنگاوەش لاوازی ئێرانی لە کەیسی عێراق دەرخست.

لەبەرامبەردا بارزانی دەستی نەنا بەڕوی قائانیەوە بەم مەبەستەش هاوپەیمانانی سەدر لە سوننە و کورد هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و محمد حەلبوسیان نارد بۆ حەننانە بۆ دیداری سەدر.
بارزانی و حەلبوسی لەگەڵ سەدر کۆبونەوەو داوای یەکخستنی ماڵی شیعە و هەوڵی پێکهێنانی حکومەتی داهاتویان لێکرد تا ئەو تۆمەتانەی لەلایەن هێزەکانی چوارچێوەوە روبەڕوی کورد کراوەتەوە بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ماڵی شیعە، دوربخات.
بەڵام سەدر سوربو لەسەر هەڵوێستی خۆی و وتی، ئەڕواتە ناو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی و پێشوازی لە دانوستانەکان دەکات لەگەڵ ئۆپۆزسیونی نیشتمانی و هیچ هاوپەیمانێتیەک بەبونی مالکی ناکات.

سەدر جێگیرە
جێگیربونی سەدر لەسەر هەڵوێستی خۆی ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئەم جارە سەدر دور لە هەر دەستوەردانێکی ئێران، بڕیاری پێکهێنانی کابینەی داهاتوی حکومەت دەدات، بەم مەبەستەش سەدر هەوڵ بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینە دەدات بێ هێزەکانی چوارچێوە، یاخود لەگەڵیان دەبێت بەڵام بێ مالکی و هەوڵدەدات بۆ لابردنی لە کایەی سیاسیدا و کردنی بە پۆزسیۆنی سیاسی حکومەتی داهاتو لەناو پەرلەمان.