24.02.2025
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی یەکەی کۆنترۆڵی ورد بۆ ئۆتۆمبیل (MCU) دروست کرد بە ئەدایەکی بەرزەوە کە دانپێدانانی جیهانی بۆ ئەدا و سەلامەتی و بڕواپێکراویەکەی بەدەست هێنا. بنەما لەسەر سەرکەوتنی پێشووی بۆ دروستکردنی پارچەی ئەلیکترۆنی بۆ ئامێری ناوماڵ و تەلەڤیزۆنی زیرەکی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد، ئێڵ جی لە ئێستادا کار دەکات لەسەر خێراکردنی دیزاینی نیوەی گەیەنەرە پاڵپشتکراوەکان بە زیرەکی دەستکرد و پەرەپێدانی بۆ کەرتی گواستنەوە.
ئێڵ جی لەم دواییانەدا بڕوانامەی ISO 26262 لەلایەن TÜV Rheinland وەرگرت کە ڕێکخراوێکی ئەڵمانیە ناوبانگی لە تاقیکردنەوە و دەرکردنی بڕوانامەدایە- بۆ یەکەی MCU تایبەت بە ئۆتۆمبیل. ئەم بڕوانامەیە کە ISO ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ ستانداردەکان دەریکردووە، ستانداردێکی نێو دەوڵەتیە بۆ سەلامەتی ئەدای بەرنامەکانی ئۆتۆمبیل کە لە سەلامەتی و پشتپێبەستراوێتی سیستەمی کارەبایی و ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبیلەکان دەکۆڵێتەوە بۆ ڕێگرتن لە ڕووداو بەهۆی شکستی سیستەمەکانەوە. پێشتر ئێڵ جی بڕوانامەی ISO 26262 وەرگرت بۆ پرۆسەی پەرەپێدنای نیوەی گەیەنەرەکانی ئۆتۆمبیل، هەروەها لەم دواییانەشدا دانیپێدا نرا بۆ یەکەی MCU ی ئەدا بەرز کە لە دروستکراوە لەم چوارچێوەیەدا بەهۆی بێوێنەییەکەیەوە بۆ بواری سەلامەتی ئەداکەی.
MCU دیزاین کراوە و یەکەم گەیەنەری ئۆتۆمبیلە کە بە تەواوەتی لەلایەن ئێڵ جیەوە دروست کراوە بۆ ڕوونمای زانیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل، وەکو چاودێریکردنی سیستەمی دەنگ و ڕەنگ و ڕێدۆزی (AVN) و داببینکردنی کۆنتڕۆڵکردنی سەربەخۆ لە پەیوەندیکردندا لە ناو ئۆتۆمبیلەکەوە. ئێڵ جی تەکنۆلۆژیای بنەڕەتی هەیە لە هەموو بوارەکانی دیزاینی گەیەنەری ئۆتۆمبیل و جێبەجێکردن و پشکنینی، بە بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە ئێڵ جی بڕواپێبوون و پشتپێبەستراوێتی بەرزی بۆ سەلامەتی ئەدا بەدەست هێنا.
وەکو وەڵامدانەوەی بێ وێنەی گۆڕانکاری بازاڕ بەرەو گواستنەوەی پاڵپشتکراو بە بەرنامە SDV، ئێڵ جی بەردەوامە لە بەهێزکردنی توانستەکانی بۆ پەرەپێدانی گەیەنەرەکانی ناو ئۆتۆمبیل. ئێڵ جی پلانی هەیە بۆ پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیاکەی بۆ پڕکردنەوەی داواکاریە ئاڵۆز و پێشکەوتووەکانی کەرتی گواستنەوەی داهاتووەکی.
جین جیۆنگ-کیم، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان SoC لە ئێڵ جیدا، وتی "پێکهاتە و بەرهەمەکانی ئێڵ جی بۆ ئۆتۆمبیل و تەکنۆلۆژیای خود شۆفێریکردن و خزمەتگوزاریەکانی دەنگ و ڕەنگ لە بازاڕی جیهاندا دانیپێدا نراوە. ئێمە پلانمان هەیە بۆ بەهێزترکردنی توانستە کێبڕکێکارەکانمان لە کەرتی گواستنەوەی داهاتووەکیدا لەرێی پشتیوانیکردنی پرۆسەی پەرەپێدانی گەیەنەرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و توانای دیزاین کردنەکەمان."
ئێڵ جی بەردەوامە لە گەشەی جۆرایەتی لە بازرگانی پێکهاتەکانی ئۆتۆمبیلدا، بە ڕوونمای زانیاری و کات بەسەربردن و پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و ڕووناککردنەوەی ئۆتۆمبیلیشەوە. ئێڵ جی کار دەکات لەسەر فراوانکردنی کارەکانی لە بواری ئۆتۆمبیلدا بۆ لەخۆگرتنی بواری خزمەتگوزاری سیستەمی پێشکەوتووی یاریدەدەری شۆفێر (ADAS) و سەکۆی بابەتە دەنگ وڕەنگیەکانی ئۆتۆمبیل کە سیستەمی webOS پشتیوانی دەکات.
لە ماوەی پێشوودا ئێڵ جی بڕوانامەی وەرگرتووە لەلایەن TÜV Rheinland بۆ کاروباری پەرەپێدانی (پێکهاتەکانی ئۆتۆمبیلی خود شۆفێر) و (پێکهاتەی دەنگ و ڕەنگی ناو ئۆتۆمبیل) وەکو سیستەمی پێشکەوتووی یاریدەدەری شۆفێر و کامێرە و سیستەمی زانیاری و کاتبەسەربردن و ڕوونمای ناو ئۆتۆمبیل.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن:
متجر إل جي العراق للأجهزة الكهربائية | إل جي العراق
###
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢١ دا زیاتر لە بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com