لەم مانگە پیرۆزەدا بە قاپشۆرەکانی ئێڵ جی چێشتخانەیەکی تەندروستتر و ئاسانکارتر بەدەست بێنە 

2025-03-03
٣.٣.٢٠٢٥
جلشۆرەکانی ئێڵ جی بە تایبەتمەندیەکانی TrueSteam™ و  QuadWash™ و بەرنامەی  ThinQ™وەوە، بە ئاسانی قاپ و کەلوپەلەکانی بەربانگ و پارشێو پاکوخاوێن دەکەنەوە
دوبەی، ** **- ئێڵ جی بۆ ئاسانکردنی بەردەستکردنی پاکوخاوێنی لەماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا و کاتەکانی تردا، جلشۆرە داهێنەرەکانی خۆی سازکردووە کە کاروبارەکانی چێشتخانە بە زیرەکانەتر و تەندروستتر و پاکژتر بەجێ بگەیەنێت، تا کڕیاران لە پاش خۆر ئاوابوون و بەربانگدا کاتی زیاتریان هەبێت  بەسەری ببەن لەگەڵ هاوڕێیان و خێزانەکانیاندا.
زۆر کەس قوربانی دەدەن بەو ئاسانکاریەی کە قاپشۆرەکان بەردەستی دەکەن لە ترسی ئامادەکاری بۆ قاپشۆرەکە و بەکارهێنانی کارەبا و کات، بەڵام ئێڵ جی ئەم خەمانەی ڕەواندۆتەوە. ئامێرە کارەباییە ڕێکوپێکەکانی ئێڵ جی دیزاینێکی کەشخە و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە خۆ دەگرن و هیچ پێویستیش بە ئامادەکاری قاپ و کەلوپەلەکان ناکات بۆ قاپشۆرەکە بەهۆی تایبەتمەندی بەهێزی TrueSteam™ ەوە کە هێزی پاکژکردنەوەی هەڵم بەکاردێنێت بۆ پاککردنەوە و ڕاماڵین و تواندنەوەی پاشماوە خۆراکیەکان و تایبەتمەندی QuadWash™  بەکاردێنێت کە چوار قۆڵی ئاو پرژاندنی هەمە جوڵەی هەیە تا بە تەواوەتی هەموو قاپ و مەنجەڵ و تاوەکان پاکژ بکرێنەوە. 
کڕیاران بە بەکارهێنانی قاپشۆرەکانی ئێڵ جی ترسی ئەرکی پاککردنەوەی قاپ و کەلوپەلی بەربانگیان نابێت و هەموو شێوازێکی شوشتنی تێدایە هەر لە شوشەواتی ناسکەوە بۆ مەنجەڵ و کەلوپەلی هەرە چەورەوە، بەهۆی تایبەتمەندی Auto Door Opening کە لە پاش هەر سوڕێکی شوشتن ئامێرەکە خودکارانە دەرگاکە دەکاتەوە بۆ دەربازکردنی هەڵمەکە و بردنە ژوورەوەی هەوای پاکژ بۆ ئەنجامدانی وشكکردنەوەیەکی بێوێنەی کەلوپەلەکان. 
چیتر خەمی بەکاربردنی کارەبا نامێنێت، بە تایبەتی بەهۆی ماتۆڕی Inverter Direct Drive کە کەموزەیە و ترسی کات خایاندنیش نامێنێت بەهۆی چەندان شێوازی سوڕی شوشتنەوە، بە Turbo Cycle بۆ کەلوپەلە کەمەکان. 
لەڕێی بەرنامەی ThinQ کڕیاران دەتوانن سوڕی تایبەتی دابگرنە ناو قاپشۆرەکانیانەوە و چاودێری ئەدای ئامێرەکانیان بکەن و ئاگادارکردنەوە لە پێویستبوونی چاکسازی بنێرن و تەنانەت لە دوورەوە کێشەکانی ئامێرەکە چارەسەر بکەن، ئەمەش ئەوپەڕی کۆنتڕۆڵ بۆ کڕیار بەردەست دەکات. 
قاپشۆرەکانی ئێڵ جی قاپ و کەلوپەلەکان پاکژ دەکاتەوە و ژینگەی ماڵ تەندروستتر دەکات و ئاسودەیی بۆ کڕیاران دابین دەکات تا کڕیاران بتوانن جەختی زیاتر بکەنەوە سەر خێزان و لایەنی ڕوحانیەتی ئەم مانگە پیرۆزە. 
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر قاپشۆرەکانی ئێڵ جی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: URL
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بەشی کۆمپانیای ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ (HS) پێشەنگێکی جیهانیە لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و بەرهەمی زیرەکی دەستکردی ناوماڵ. لەڕێی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەتووەکانی پیشەسازییەکەوە، ئەم کۆمپانیایە پابەندە بە باشترکردنی جۆرایەتی ژیانی بەکارهێنەران و برەودان بە بەردەوامیدارێتی. ئەم کۆمپایایە بە شێوەیەکی بیرمەندانە ئامێرەکانی ناو چێشتخانە و ژوورەکانی دانیشتنی دیزاین کردووە و لەم دواییانەدا لقی کارسازاێتی ڕۆبۆتی ئێڵ جی یەکخستووە بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیای ڕۆبۆتی زیرەک بەکاربێنێت لەناو بەرهەمەکانی ناوماڵیدا. پێکەوە ئەم بەرهەمانە ئاسانکاری باشترکراو و ئەدای ناوازە و کارایەتی و بۆ شێوازی ژیانی بەردەوامیدار دەبەخشن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.LGnewsroom.com

   
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:      
LG-One         
Nora Nassar  
Email: [email protected]     


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com