کۆمپانیای ئێڵ جی خەڵاتی پێبەخشرا لە بۆنەی iF DESIGN AWARD 2025 بۆ نایابێتی لە دیزاینکردندا

2025-03-25
ئێڵ جی ٣٦ خەڵاتی ناوازەی وەرگرت بە خەڵاتی ڕێزلێنانی Coveted Gold Honor ەوە بۆ LG SIGNATURE OLED T ی ناوازە

سیئۆل، ٢٥ ئازاری ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بە بەشداربوونی ناوازەی خۆی لە بۆنەی iF Design Award 2025 هەگبەی پڕبەهای زیاتر دەوڵەمەند کرد بۆ دیزاینی نایاب. ئێڵ جی ٣٦ خەڵاتی بەدەستهێناوە، بە خەڵاتی ڕێزلێنانی Gold Award ەوە کە تیشك دەکاتە سەر پابەندبوونی پتەو و بەهێزی ئێڵ جی بە دیزاینی داهێنەرانەی بەرهەمەکانیەوە و گەیاندن و دابینکردنی ئەزموونێکی نایابی بەکارهێنەر. 

بۆنەی iF Design Award ساڵانە لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت و یەکێکە لە ڕکابەرێتیە بەهێزەکانی دیزاینی پیشەسازی لە جیهاندا، لەگەڵ بۆنەی Red Dot Award  و  International Design Excellence Award (IDEA)دا. ئەم بۆنەیە خەڵات دەداتە پێشکەوتن و دەستکەوتە نایابەکان لە دیزایندا لە نۆ پۆلێندا: بەرهەم، پەیوەندی، ئەزموونی بەکارهێنەر، ڕووکاری بەکارهێنان، پێچانەوە، تەلارسازی ژوورەوە، چەمکی پرۆفیشناڵ، تەلارسازی و دیزاینی خزمەتگوزاری. 

ئەمساڵ، LG SIGNATURE OLED T ی هەرە پێشکەوتوو کە یەکەم تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ڕاستەقینەی بێ تەلی* 4K ی ڕوونە و خەڵاتی ڕێزلێنانی Gold Award ی پێبەخشرا لە پۆلێنی بەرهەمدا. OLED T لە ڕوونمایەکی ڕوونەوە دەگۆڕێت بۆ ڕوونمایەکی لێڵ، کە تایبەتمەندیەکی نایابە و وادەکات ئەزموونی بینینی ڕوونمای ئۆلید نایابتر بکات و دەستکراوەیی زیاتر بۆ دیزاینی شوێنی دانیشتن بەردەست دەکات. کاتێك ئەم ڕوونمایە دەکرێت بە ڕوونمای ڕەش، کە تایبەتمەندی ئێڵ جی خۆیەتی، وادەکات ببێتە باشترین ڕوونما بۆ نیشاندانی وێنە و یاری ئەلیکترۆنی، قەبارەی ئەم ڕوونما ئۆلیدە ٧٧ ئینچە بە تایبەتمەندی 4K و ڕەنگی ڕەشی تۆخ و ڕەنگی شێوە ڕاستەقینەی تێکەڵ و وردەکاری زەق و کاتی وەڵامدانەوەی هەرە خێرای تەلەڤیزۆنەکە. لە دۆخی ڕوونمای ڕووندا، ئەم تەلەڤیزۆنە یارمەتیدەرە لە دروستکردنی هەستێکی کراوەیی لە شوێنی دانیشتندا و سەرنجی بەکارهێنەران ڕادەکێشێت بە نمایشکردنی وێنەی دیجیتاڵی نایاب کە وا دەردەکەوێت لەناو هەوادا بسوڕێنەوە. 

لەگەڵ خەڵاتی Gold Award دا، ٢٧ داهێنانی تری ئێڵ جی خەڵاتیان پیدرا لە پۆلێنی دیزاینی بەرهەمدا. ئەم بەرهەمانە کە خەڵاتیان بردۆتەوە بەرهەمەکانی ئامێری کۆنتڕۆڵی ماڵی زیرەکی زیرەکی دەستکرد و کارمەندی زیرەکی دەستکردی ماڵی زیرەک و ئامیری ماڵی زیرەکی جوڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەمەی کۆتا دەتوانێت کارلێك لەگەڵ بەکارهێنەراندا بکات، LG QNED دیزاینێکی ڕێک و کەشخەی هەیە و تەنکە، LG StanbyME 2 ڕوونمایەکی تایبەتیە کە نەرمێتیەکی زۆر بەردەست دەکات چونکە ستاندەکەی لێکدەرێتەوە، هەروەها ساردکاری LG SIGNATURE کە تایبەتمەندی Smart InstaView ی هەیە تەکنۆلۆژیای ئۆلێدی ڕوون بەکاردێنێت بەم تەکنۆلۆژیایەوە بەکارهێنەران دەتوانن ناو ساردکارەکە ببینن بەبێ ئەوەی دەرگای ساردکارەکە بکەنەوە. 

هەروەها ئێڵ جی خەڵاتیشی لەسەر پۆلێنەکانی پەیوەندیگرتن و ئەزموونی بەکارهێنەر و ڕووکاری بەکارهێنەر و پێچانەوە وەرگرت، لەسەر تەکنۆلۆژیا داهێنەرەکانی کە دیزاین کرابوون بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی زیرەکانە بۆ بەکارهێنەران بەردەست بکەن. بەرهەمە خەڵات کراوەکان وەکو LG ThinQ Character کە بە شێوەیەکی هاوڕێیانە و مرۆڤئاسا پەیوەندی دەگرێت لەگەڵ بەکارهێنەراندا لەناو بەرنامەی ThinQ دا، بەرهەمی LG Iconography کە وادەکات بەکارهێنەران بە خێرایی و ئاسانی هەموو تایبەتمەندی و خزمەتگوزاریە بەردەستەکانی بەرهەمە پەیوەستکراوەکانی ئێڵ جی ببینن. 


چەنگ، وو-جون، سەرۆکی بەشی سەنتەری دیزاین لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وتی "ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردنی زیاتر لە سنورەکانی داهێنان لە دیزایندا بە بەکارهێنانی تێگەشتنی قوڵمان لە بەکارهێنەرانەوە تا داهێنان لە بەرهەم و چارەسەر و ئەزموونەکانی بەکارهێنەراندا بکەین بە شێوەیەک هەموویان لە خزمەت مرۆڤایەتیدا بن. 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: 
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online 

# # #
* ناردنی بێ تەل واتە ناردنی ئاماژەی دەنگی و ڕەنگی لەنێوان ڕوونمای تەلەڤیزۆن و سندوقی زیڕۆ کۆنێکتدا. هیچ داپچڕاندنێك ڕوونادات و بنەمایە لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکان بە ISO/IEC 29170-2 و ئەنجامی پێوانەکاریەکان لەوانەیە بگۆڕێت بنەما لەسەر دۆخی پەیوەندیگرتنەکە. 

دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٤ دا زیاتر لە بڕی ٨٨ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com



پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com