ئایا جیهان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی برسێتی و قاتوقڕی دایه‌؟!

تازه‌ترین راپۆرتی رێكخراوی خۆراكی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ مانگی ته‌مووزی رابردوو نرخی خۆراك دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌ به‌راورد به‌مانگی حوزه‌یران، هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ ئه‌مه‌ چواره‌مین مانگی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌ نرخی خۆراك دائه‌به‌زێت .
2022-08-11

توانا ئەحمەد

تازه‌ترین راپۆرتی رێكخراوی خۆراكی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ مانگی ته‌مووزی رابردوو نرخی خۆراك دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌ به‌راورد به‌مانگی حوزه‌یران، هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ ئه‌مه‌ چواره‌مین مانگی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌ نرخی خۆراك دائه‌به‌زێت .
 له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ نرخی خۆراك به‌گشتی له‌ مانگی ته‌موز به‌ رێژه‌ی 8.6% به‌ به‌راورد به‌ مانگی حوزه‌یران دابه‌زیوه‌، 
له‌هه‌مان ماوه‌دا نرحی گه‌نم به‌ رێژه‌ی 11.5% دابه‌زیوه‌، به‌ڵام به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو هێشتا نرخه‌كه‌ی  به‌ رێژه‌ی 16.6% زیاتره‌.
 دابه‌زینی نرخی گه‌نم له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌یوه‌ندی به‌رێكه‌وتنی نێوان روسیاو ئۆكرانیا هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ رێگه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌درێ بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، حگه‌ له‌وه‌ش ئێستا له‌باكوری نیوه‌گۆی زه‌وی كاتی رنێوهاتنی گه‌نمه‌ كه‌ وای كردوه‌ بڕێكی زۆر گه‌نم بكه‌وێته‌وه‌ بازاڕه‌وه‌، شاره‌زایان پێیان وایه‌ هۆكارێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوای په‌تای كۆرۆناو جه‌نگی روسیا_ ئۆكرانیا، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌وڵی بیناكردنی ئابووریه‌كی خوبژێوی ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆ پێداویستیه‌كانیان له‌خۆراك ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌كرێ پڕ بكه‌نه‌وه‌.
 راپۆرتی رێكخراوی خۆراكی جیهانی ئاماژه‌ی به‌ نرخی چه‌ند خۆراكێكی تری گرنگ كردوه‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ نرخه‌كانیان هاتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ له‌وانه‌:
 زه‌یت به‌ رێژه‌ی 19.2% 
شیره‌مه‌نی به‌ رێژه‌ی 2.5%
 گۆشت به‌ رێژه‌ی 0.5%
شه‌كر به‌ رێژه‌ی 3.8%

وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌ی پێ ئه‌ده‌ن دابه‌زینی نرخی زه‌یت په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سۆیاو به‌رهه‌می پاقله‌مه‌نیه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ زه‌یتی لێ به‌رهه‌م ئه‌هێندرێت، جگه‌ له‌وه‌ش وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا بڕێكی زۆری زه‌یتی خورمای خستۆته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و جۆره‌ زه‌یته‌یه‌.
   په‌تای كۆرۆناو جه‌نگی ئۆكرانیا دوو هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراكن، جگه‌ له‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی خراونه‌ته‌ سه‌ر پرۆسه‌ی بازرگانی جیهانی و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌ی پێ ئه‌كه‌ن، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ینی كیماویش یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی فڕینی نرخی خۆراك، چونكه‌ بێ به‌كارهێنانی ئه‌و په‌ینه‌، توانای به‌رهه‌مهێنان له‌بواری كشتوكاڵ لانی كه‌م 50% دێته‌خواره‌وه‌.
 راپۆرتی هاوبه‌شی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی خۆراكی جیهان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مانكی ته‌مووزی رابردو ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌دا كه‌نرخی په‌ینی كیماوی ته‌نها له‌ یه‌ك ساڵدا دوو هێنده‌ زیادی كردوه‌، باس له‌وه‌ش ‌وئه‌كات تا مانگی حوزه‌یران ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانیان مه‌ترسی برسێتی و قاتوقڕیان له‌سه‌ر گه‌بشتۆته‌ 345 ملیۆن كه‌س، هه‌ر له‌و راپۆرته‌ هاوبه‌شه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو  دانانی كۆتوبه‌ندی تازه‌ به‌رێژه‌ 8% كاریگه‌ری سلبی كردۆته‌ سه‌ر  چالاكی بازرگانی جیهانی.
  به‌گوێره‌ی پێنوێنی سه‌ندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی نرخی خۆراك له‌ ساڵی 2015 تا 2020 جۆرێك له‌ جێگیری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌ڵام دوای كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه‌ نرخه‌كان سه‌ركه‌وتن كه‌ته‌نیا له‌ ساڵی 2021 نرخی خۆراك به‌رێژه‌ی 23% سه‌ركه‌وتووه.