كورسییه‌ چۆڵه‌كانى بایكۆت لە پەرلەمانی عێراق بۆ كێ ده‌چن ؟

2018-05-20

شاره‌زایان و یاساناسان پرسى بایكۆت و كشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى عێراق به‌ پرسێكى هه‌ستار ده‌زانن و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن له‌ رووى ده‌ستوورى و یاساییه‌وه‌ شتێك نییه‌ به‌ناوى بایكۆته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ر لیست و كاندیدێكیش نه‌چێته‌ په‌رله‌مان به‌ كاندیدى لیستێكى دیكه‌ شوێنه‌كه‌ى پر ده‌كرێته‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیش ده‌ڵێت: "له‌ ده‌ره‌نجامى بایكۆتدا كورسییه‌كانمان بۆ یه‌كێتى و پارتى ده‌چن".


حاكم شێخ له‌تیف مسته‌فا، وه‌ك شاره‌زای یاسایی له‌ فه‌یسبووكی تایبه‌تى خۆى له‌سه‌ر بابه‌ته‌ نوسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و به‌ دپلۆماتیك مه‌گه‌زینیشى راگه‌یاند:" به‌گوێره‌ى ده‌ستور و یاسای ئاڵوگۆرى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ژماره‌ 6ى ساڵى 2006ى هه‌مواركراو وه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ژماره‌ 45 ساڵى 2013ى هه‌مواركراو له‌ ساڵى 2017 نابێ 329 كورسییه‌كه‌ى په‌رله‌مان به‌ چۆڵى بمێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و لیستانه‌ى بریاری بایكۆت ده‌ده‌ن نه‌چوون ئه‌وا كورسییه‌كانیان ده‌درێ به‌ لیسته‌ براوه‌كانى دیكه‌".
د.ئیسماعیل نامیق رێكخه‌رى ژورى یاسایی بزوتنه‌وه‌ى گۆران پێى وایه‌ "ئه‌و وته‌یه‌ ته‌واوه‌ و له‌حاڵه‌تى ئه‌وه‌یه‌ى كه‌ گۆران بریار بدات نه‌چێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانى عێراق و بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى بكات ئه‌وا كورسییه‌كانى گۆران له‌ به‌غدا به‌ چۆڵى نامێننه‌وه‌ و ده‌درێن به‌ یه‌كێتى و پارتى، چونكه‌ به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ مادده‌ى 15 نابێت كورسى په‌رله‌مانى چۆڵ و بێت و له‌م كاته‌دا كورسییه‌كه‌ ده‌درێت به‌ لیسته‌كانى به‌رامبه‌ر".
حاكم شێح له‌تیف ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "یاسا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه‌ كه‌ لیستێك بایكۆتى بكه‌ن و هیچیان نه‌چن به‌ڵكو ته‌نها باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى كاندیدێكى ده‌رچوو بۆ په‌رله‌مانى عێراق سێ دانیشتنى یه‌ك له‌دواى یه‌ك به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك نه‌چوویه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ئه‌وا به‌ كاندیدێكى دیكه‌ له‌ لیسته‌كه‌ى خۆى جێگه‌كه‌ى پر ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ش كاندیدى نه‌بوو ئه‌وا به‌ كاندیدى لیستێكى دیكه‌ كه‌ زۆرینه‌ى پێویستى هێناوه‌ بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانى جێگه‌كه‌ پر ده‌كرێته‌وه‌".

،،

حاكم شێح له‌تیف :  ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى كاندیدێكى ده‌رچوو بۆ په‌رله‌مانى عێراق سێ دانیشتنى یه‌ك له‌دواى یه‌ك به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك نه‌چوویه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ئه‌وا به‌ كاندیدێكى دیكه‌ له‌ لیسته‌كه‌ى خۆى جێگه‌كه‌ى پر ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ش كاندیدى نه‌بوو ئه‌وا به‌ كاندیدى لیستێكى دیكه‌. كه‌ زۆرینه‌ى پێویستى هێناوه‌ بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانى جێگه‌كه‌ پر ده‌كرێته‌وه‌.

dfc
لەتیف شێخ مستەفاـ پسپۆری یاسایی


كه‌واته‌ به‌وته‌ى ئه‌م شاره‌زایه‌ى یاسا بێت شتێك نییه‌ به‌ناوى بایكۆت و نه‌چوون بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ لیسته‌كان كاندیده‌كانیان ده‌نێرێن و له‌ ئه‌گه‌رى چوڵبوونى شوێنى یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان به‌ كاندیدی لیسته‌كانى دیكه‌ كورسییه‌كه‌ى په‌رله‌مان پر ده‌كرێته‌وه‌ نابێت ژماره‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مان به‌ چۆڵى بمێننه‌وه‌، به‌مه‌ش یه‌كێتى و پارتى سوودمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بن له‌ ئه‌گه‌رى بایكۆت و نه‌چوونى حزبه‌ نارازییه‌كان بۆ به‌غدا به‌تایبه‌ت (گۆران و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى).
د.ئیسماعیل نامیق ده‌شڵێت:"ئه‌وان له‌و رۆژه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه‌یان به‌رچاو كه‌وتووه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ كه‌ ئه‌گه‌ر گۆران نه‌روات بۆ په‌رله‌مانى عێراق كورسییه‌كانیان ده‌درێت به‌ یه‌كێتى و پارتى به‌تایبه‌ت كورسییه‌كانى سلێمانى گۆران ده‌درێن به‌ یه‌كێتى نیشتمانی، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى خۆى هه‌یه‌ و ده‌نگده‌ر ده‌نگى بۆ نمونه‌ به‌ د.یوسف محه‌مه‌د سادق داوه‌ به‌ڵام كورسی و ده‌نگه‌كه‌ى ده‌روات بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا غه‌درى لێكردوون ئه‌مه‌ به‌ ئاسانى لاى ده‌نگده‌ر هه‌زم ناكرێت و حاڵه‌تێكى ده‌روونى درووست ده‌كات".
حاكم شێخ له‌تیف له‌ قسه‌كانیدا بۆ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌شڵێت:" به‌گوێره‌ى ماده‌ى 54 له‌ ده‌ستوورى عێراق ده‌بێت له‌ ماوه‌ى 15 رۆژدا له‌ به‌روارى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتى په‌رله‌مان بكات بۆ گرێدانى دانیشتنى یه‌كه‌مى خۆى، له‌وێدا سوێند ده‌خۆن، ئیتر له‌رۆژى سوێند خواردنه‌وه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بن واته‌ موباشه‌ره‌ ده‌كه‌ن".

،،

د.ئیسماعیل نامیق رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆران: ئه‌وان له‌و رۆژه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه‌یان به‌رچاو كه‌وتووه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ كه‌ ئه‌گه‌ر گۆران نه‌روات بۆ په‌رله‌مانى عێراق كورسییه‌كانیان ده‌درێت به‌ یه‌كێتى و پارتى به‌تایبه‌ت كورسییه‌كانى سلێمانى گۆران ده‌درێن به‌ یه‌كێتى نیشتمانی، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى خۆى هه‌یه‌.

edf
د.ئیسماعیل نامیق رێكخه‌رى ژورى یاسایی بزوتنه‌وه‌ى گۆران

،،

رێكخه‌رى ژوورى یاسایی گۆران:هێشتا پرسى بایكۆتى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لاى گۆران یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ بریارى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین وه‌ك چۆن نه‌كشانه‌وه‌ خاڵى باش و خراپى خۆى هه‌یه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ كشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و په‌رله‌مانى عێراق خاڵى باش و خراپى هه‌یه‌ و ده‌بێت زۆر به‌وردى ئاگادارى ئه‌وه‌ بین.


رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تى سوێندخواردن ده‌ڵێت :"دواى ئه‌وه‌ى كاندید سوێند ده‌خوات و به‌ یاسا ده‌بێته‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، یاساكه‌ ده‌ڵێت سێ دانیشتنى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان نه‌هات ئه‌وا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پرسى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ ده‌خاته‌ كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ڵام یاساكه‌ نه‌رمه‌ چونكه‌ ده‌ڵێت: "سێ كۆبوونه‌وه‌ به‌بێ هیچ عوزرێك" بۆیه‌ ئاسان متمانه‌ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان ناسه‌ندرێته‌وه‌".
رێكخه‌رى ژوورى یاسایی گۆران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌، "هێشتا پرسى بایكۆتى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لاى گۆران یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ بریارى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین وه‌ك چۆن نه‌كشانه‌وه‌ خاڵى باش و خراپى خۆى هه‌یه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ كشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و په‌رله‌مانى عێراق خاڵى باش و خراپى هه‌یه‌ و ده‌بێت زۆر به‌وردى ئاگادارى ئه‌وه‌ بین".
پاش راگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامه‌كانى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 12ى ئایار، كه‌ گۆران ته‌نها 5 كورسی و یه‌كگرتوو 2 كورسی و كۆمه‌لأ 1 كورسی و هاوپه‌یمانیش 1 كورسی هێنا، ناره‌زایی ئه‌و چوار لایه‌نه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و مه‌سه‌له‌ی بایكۆت كردنی پرۆسه‌ی سیاسیان له‌ به‌غدا هێنایه‌ ئاراوه‌، به‌ڵام هێشتا بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ری نه‌داوه‌.