ئەهواز، خاکێکی دەوڵەمەند و کۆمەڵگەیەکی هەژارنشین

2018-06-07

عمر ایزد خواە

پێشەکی

 ئەم بابەتە پوختەیەکە دەربارەی ژیان و گوزەرانی یەکێک لە پێکهاتە نەتەوەییەکانی وڵاتی ئێران بەو پێیەی کە ئێران نەتەوە و رەگەزی ئیتنی جۆربەجۆر لەخۆی دەگرێ ، لێرەدا بەشێوەیەکی سەرەکی شێوەی ژیان و پێشێلکارییە مرۆییەکانی ئێران بەرامبەر بە پێکهاتەی عەرەبی ئەهواز لە ئێران وەک باقی کەمایەتیە نەتەوەکانی ئێران لەچەند خاڵێکی دیاردا دەخرێنەڕوو دوای زانینی گرنگی ناوچەی ئەهواز لەڕووی ئابووریەوە کە ناوچەیەکی ستراتیژی بەناوبانگە، لە کاتێکدا  کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام تۆمەتبارە بە پێشلکاری گەورە بەرامبەر بە ماف و ئازادی پێکهاتەکانی وڵاتەکەی و بە پرسێکی گرنگی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوخۆی ئێران دادەنرێت .

 

سروشتی ئابوریی ناوچەی ئەهواز

ئەهواز ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگ و دەوڵەمەندە بە سەروەتی بە نرخ وەکو نەوت و گاز و کشتوکاڵ، بەڵام لەهەمان کاتتدا ناوچەیەکی پەراوێزخراوی کێشە لەسەرە ، ئەهواز کە ناوەندی پارێزگای خوزستانە و لەهەمان کاتتدا هەرێمی ئەهواز خوزستان و ناوچە عەرەب نشینەکانی باکوری رۆژئاوای ئێران دەگرێتەوە.

ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی ئەهواز کە زیاتر پارێزگای خوزستان دەگرێتەوە لەگەڵ دانیشتوانە عەرەبەکانی هورموزگان و بوشەهر بە نزیکەی ١٢ ملیۆن کەس بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان دیاریکراوە و بەڕێژەی %٩٥ی پارێزگای خوزستان نەتەوەی عەرەب نشینە، کە ئەم هەرێمە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی عێڕاق و باکوری رۆژئاوای ئێران کە رووبەرەکەی بریتیە لە ٣٤٨ هەزار کیلۆمەتر دوجا.

وەک کەمایەتیە نەتەوەکانی دیکەی ئێران بێبەشن لە مافە سەرەتاییەکانی ژیان و بەڵکو لە پەراوێز و چەوسانەوەدان، لە سایەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ژیان دەبەنەسەر و رۆژانە بە تۆمەتی سیاسی و بە بیانوی جیا جیا رێژەی زۆریان لێ دەستگیر و ئەشکەنجە و لەسێدارە دەدرێن و وەکو کەمایەتیەکانی تر رێگە بە بەشداری سیاسی و نواندنی تایبەتمەندی نەتەوەیی و هزری تایبەت بەخۆیان لێ قەدەغەکراوە.

،،

ئەهواز ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگ و دەوڵەمەندە بە سەروەتی بە نرخ وەکو نەوت و گاز و کشتوکاڵ، بەڵام لەهەمان کاتتدا ناوچەیەکی پەراوێزخراوی کێشە لەسەرە ، ئەهواز کە ناوەندی پارێزگای خوزستانە و لەهەمان کاتتدا هەرێمی ئەهواز خوزستان و ناوچە عەرەب نشینەکانی باکوری رۆژئاوای ئێران دەگرێتەوە.

sxc
شاری ئەهواز ناوەندی پارێزگای خوزستان لە کاتی خۆڵباریندا ـ  شوباتی ٢٠١٨

جگە لەوەش تاکو ئێستا خەڵکانێکی زۆریان لێ ڕاوەدوو نراوە و دەرکردەی دەرەوەی ئێران بوونە سەرباری ئەوەش ئەگەرچی ناوچەکانی ئەهواز بەڕێژەیەکی بەرز دابینکردنی نەوت و گازی سروشتی ئێران پێک دەهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باری ژیان و گوزەران و داهاتی تاک و بەگشتی باری ئابووری و بژێوی ئەو ناوچەیە لە پەراوێزدایە .

 

پێشێلکارییەکان بەرامبەر دانیشتوانی ئەهواز:

  • رێگریکردن لە خوێندنی زمانی دایکی و بەکارهێنانی وەک زمانی دام و دەزگاکان.
  • رێگریکردن لەبەشداری سیاسی و خۆپاڵاوتن بۆ پەرلەمان و پۆستە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی .
  • رێگریکردن لە هەر جۆرە چالاکیەکی سیاسی ، نمونەی دامەزراندنی رێکخراو و گروپی سیاسی و جوڵانەوەی مافی مرۆڤ و داکۆکی لە هاوڵاتیان ، بەڵکو بەردەوام بوونی لێپێچینەوەی توند لە هاوڵاتیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەر جۆرە بیر و رەوتێکی سیاسیش ئەگەر سەربە گروپی رێبەری شۆڕش نەبێت راستەوخۆ ئاسایشی ئەو رژێمە لە دۆخی مەترسی و شپرزەییدایە و بارودۆخێکی ئەمنیەتی تایبەت دروست دەکرێت بەجۆرێک تا ئەوپەڕی هاوڵاتیانی پێ شەکەت دەکرێ.
  • دژایەتی کردنی مافی چارە و بڕیار لەسەر ئایندەی هاوڵاتیان و کۆمەڵگای ئەو هەرێمە .
  • پەراوێزخستنی پارێزگاکە لە لایەنی ژێرخانی ئابووری، لەوانەش پەکخستنی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی هەروەکو پارێزگا کوردستانیەکان بەبەراورد لەگەڵ پارێزگانی تری ئێران.
  • فشارخستنەسەر هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە ، یاخود دروستکردنی دۆخێک تاکو بەناچاری دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بکەونە کۆچکردن بۆ ناوچەکانی تری ئێران یاخود بۆ دەرەوە.
،،

پەراوێزخستنی پارێزگاکە لە لایەنی ژێرخانی ئابووری، لەوانەش پەکخستنی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی هەروەکو پارێزگا کوردستانیەکان بەبەراورد لەگەڵ پارێزگانی تری ئێران، یەکێکە لە کێشەکانی خەڵکی ناوچەی ئەهواز.

  • بەردەوام بوونەتە سوتەمەنی شەری ئەو رژێمە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی وەکو عەرەبستانی سعودی و عێڕاقی سەردەمی حیزبی بەعس .
  • رێژەی هەژاری لەو پارێزگایە لە پلەیەکی بەرزدایە و گرنگی کەم بە دابینکردن و رەخساندنی هەلی کار دەدرێت.

ئەوەی کە باسی لێوەکرا بریتییە لە شێوەی ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی ئێران کە دەرخەری تایبەتمەندی ژیانێکی ئەستەم و نامرۆییانەیە ، لە کاتێکدا وەک لە خوارەوە گرنگی ناوچەی ئەهواز لە بەشداربوون لە داهاتی وڵاتی ئێران و ئابووری ئەو وڵاتە باس دەکەین .

 

گرنگی ناوچەی ئەهواز:

  • پێکهێنانی رێژەی لە %٩٠ لەبەرهەمهێنانی کۆی گشتی بەرهەمی نەوتی ئێران.
  • پێکهێنانی رێژەی %٩٠ لەبەرهەمهێنانی کۆی گشتی بەرهەمی گازی ئێران.
  • پێکهێنانی رێژەی %٧٤ لەبەرهەمهێنانی کۆی گشتی بەرهەمی وزەی کارەبا ئێران.
  • پێکهێنانی رێژەی %٩٠ لەبەرهەمهێنانی کۆی گشتی بەرهەمی خورمای ئێران.
  • پێکهێنانی رێژەی %٥٠ لەبەرهەمهێنانی کۆی گشتی بەرهەمی گەنمی ئێران ، زەوییەکانی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بەتایبەتیش گەنم و برنج و قامیشی شەکر و لیمۆ و خورما لە ئاستێکی زۆر بێوێنەدان.

dfc
دەوروبەری شاری ئەهواز ـ پارێزگای خوزستان ـ ئێران

،،

ناوچەی ئەهواز رێژەی %٥٠ لەبەرهەمهێنانی کۆی گشتی بەرهەمی گەنمی ئێران دابین دەکات، زەوییەکانی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بەتایبەتیش گەنم و برنج و قامیشی شەکر و لیمۆ و خورما لە ئاستێکی زۆر بێوێنەدان.

  • یەدەگی نەوتی هەرێمی ئەهواز بە ١٨٣ ملیار بەرمیل دادەنرێت کە .
  • بەشدارە لە رێژەی %٨٠ی کۆی گشتی بەهای هەناردەی ئێرانی .
  • خاوەنی ٣ ملیۆن هێکتار زەوی کشتوکاڵی بەپیتە .

 

دەرئەنجام

کەواتە ئەم ژمارانە دەریدەخەن کە ئەم ئەهواز ناوچەیەکی زۆر گرنگ و ستراتیژی وڵاتی ئێرانە و بەرێژەیەکی گەورە بەشدارە لە داهات و ئابووری ئەو وڵاتە ، بەڵام لەهەمان کاتتدا وەکو ناوچەکانی تری ئێران هەر وەک ناوچە کوردنیشنەکان بەدرێژایی چەند دەیەی ڕابردوو و وە پێشوتریش لە پەراوێزخستن و پێشێلی مافە بنەڕەتیەکانی ژیانیاندا بوونە .

سەرچاوەکان :

  • ظاهرة الفقر في الأحواز.. معضلة تنذر بالخطر، https://tustar.net/7549
  • أرض غنية وشعب فقير..ثروات الأحواز المنهوبة؛ https://bit.ly/2JDUbqK
  • فقراء إيران في تزايد.... ومجاعة تضرب مناطق منسية هناك، https://bit.ly/2Jmhzpt
  • سیاسەتی رەگەز پەرەستانەی رێژیمی ئێران بۆتە هۆی چوونە سەری رێژەی بێکاری لە ئەهواز، https://bit.ly/2kUoY4Q