ئەو ژمارانەی وادەکەن، مۆندیالی قەتەر جیاواز بێت

جیهان چاوی لەسەر، قەتەرییەکان, دەتوانن شاکار بخوڵقێنن؟ چۆن دەتوانن میوانداری ٣ ملیۆن کەس بکەن لە کەمتر لە مانگێکدا؟
2022-11-20

ژمارەکان، سەرسوڕهێنەرن، لەوانەیە، ئەو وڵاتە بکەن، بە باشترین وڵاتی میوانداری مۆندیال بەدرێژایی مێژوو..

زۆرترین ژمارەی یاری لە هەر رۆژێکدا، مۆندیالی قەتەر لە ماوەی ٢٩ رۆژدا تەواو دەبێت، ٢٠ نۆڤەمبەر بۆ ١٨ ی دیسەمبەر، ئەوەش دەری دەخات کە لەدوای مۆندیالی ئەرجەجەنتین لە ساڵی ١٩٧٨ کورترین ماوەی مۆندیالێک بێت.

لەم مۆندیالەدا، رۆژ هەیە ٣ یاری دەکرێت و بە تێکڕاش لە هەر رۆژێکدا سێ یاری دەکرێت.

لەگەڵ تەواوبونی یارییەکانی کۆمەلەکان راستەوخۆ، یارییەکانی قوناغی ١٦ دەست پیدەکات و هیچ وەستانێک نیە.

لەنێوان دوو دورترین دوو یاریگادا تەنها ٨٠ کیلۆمەتر نێوانیانە، کە بە ئۆتۆمبێل تەنها ٥٠ خولەکە نێوانیان.

قەتەر چ لە روی روبەر و چ لە روی دانیشتوانەوە، لە ریزبەندی ١٠٠ وڵاتەکەی جیهان نیە، بۆیە جێگای سەرسامی نیە کە ئەو وڵاتە وەک پێویست نەبێت بۆ رازیکردنی ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆندیال ببینن.

لە مانگی سێی ئەمساڵدا لەو وڵاتەدا تەنها، ٣٠ هەزار ژوور هەبوە لە هۆتێلەکاندا، لەکاتێکدا چاوەڕی دەکرێت یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بۆ بینینی مۆندیال سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

لە ئێستادا لەماوەی شەش مانگی رابردودا بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەوڵیانداوە، ژمارەی ژورەکانی مانەوە بۆ ١٣٠ هەزار ژوور زیاد بکەن، لەوانەش ٩ هەزار جێگای نوستن لە گوندەکان و خێمە و کابینەدا، ٦٠ هەزار ژوور لە ئەپارتمێنت و ڤێلاکاندا، ٥٠ هەزار لە هۆتێلەکاندا و ٤ هەزاریش شوێنی مانەوەش لە کەشتیەکاندا.

بۆیە ژمارەیەک لە گەشتیاران و بیر لەوە دەکەنەوە لە وڵاتانی دراوسێی قەتەر بمێننەوە و لە رۆژی یارییەکاندا سەردانی ئەو وڵاتە بکەن، لەوانەش عومان و سعودییە و ئیمارات، لەو چوارچێوەیەدا وڵاتی عومان بڕیاری داوە ٢٤ فڕۆکەی تایبەت، ئامادە بکات بۆ گەشتکردن رۆژانە بۆ قەتەر بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆندیال ببینن.

لەم ماوەیەدا قەتەر، ژمارەیەکی زۆر خانوبەرەی دروستکردوە بۆ جێکردنەوەی گەشتیاران، لەوانەش دروستکردنی ١٠٠ هۆتێل، ئەوە سەرەڕای دروستکردنی میترۆ و رێگای نوێ، جگە لەوەش شارێکی نوێ لە نزیک یاریگای یاری کۆتایی دروست کردوە کە تێچوەکەی زیاترە لە ٥ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

سەرەڕای هەموو ئەم لۆدە زۆرانە لەسەر ئەو وڵاتە، بەڵام زۆرینەی تیکتەکانی یارییەکان فرۆشراون، کە تائێستا ٣ ملیۆن تیکت فرۆشراون، کە ئەوەش وادەکات قەتەر ببێتە باشترین وڵاتی میوانداری مۆندیال، بەدرێژایی مێژوو.

دەوترێت زیاتر  ٦٥٠٠ کرێکار لە ٢٠١٠ وە لە قەتەر گیانیان لە دەستداوە لەکاتی کارکردن لە یاریگاکان و رێگاکان و هۆتێلەکان بۆ ئامادەکاری بۆ مۆندیال، کە زۆرینەیان هیندی، پاکستانی، نیپاڵی، بەنگلادیشی، سریلانکین.

هەرچۆنێک بێت، ئەمڕۆ مۆندیال دەستپێدەکات و هەموان چاوەڕوانن، بزانینن، قەتەرییەکان چۆن جیهان سەرسام دەکەن؟ بەتایبەت کە ئەمە دووەم وڵاتی ئاسیایی و یەکەم وڵاتی عەرەبییە بەدرێژایی مێژوو میوانداری، مۆندیال بکات، گەورەترین روداوی وەرزشی لەماوەی چوار ساڵدا لە تەواوی جیهاندا؟