بەراز، تەنگی بە خاوەن بێستانە شوتییەکانی پێنجوێن هەڵچنیووە

2018-08-09

 

شەوان لەم وەرزەدا کە وەرزی پێگەیشتنی شوتیە لە ناوچەی پێنجوێن،ئەگەر شەوێک لە کەپرەکانی ناو بێستانە شوتیەکانی ناوچەکەدا بەسەر بەریت،وا هەست دەکەیت لە شەوانی ئاهەنگە میللیەکاندا ماویتەتەوە چونکە گوێت لە چەندین گۆرانی جۆراو جۆر دەبێت.

 

دەمەو ئێوارەیەک کە دونیا تاریکی کرد، سەردانی بێسانە شوتیەکی گوندی سەرسوراوی سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێنمان کرد، لەوێ تا درەنگانێكی شەو گوێبیستی چەند کۆپلە گۆرانیەکی جۆراو جۆر بووین.

،،

ساڵانە لە وەرزی چاندنی شوتیدا،خاوەن بێستانە شوتیەکانی پینجوێن،ئەبێت لە ئێوارەوە تا بەرەبەیان لە ناو بۆیسانەکانیاندا، ئێشکگربن بۆ پاراستنی بەرهەمی شوتیەکانیان لە بەرزا.

 

 گۆرانیە جۆراو جۆرەکان لە دەمی ئەو جوتیارانەوە بەر گوێمان دەکەوت کە لە ئێوارەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی دوایی بە لایتەکانی دەستیانەوە بەدەم وتنی گۆرانی جۆراو جۆر و ناو بەناو فیکە لێدانەوە لە بێسانەکانیاندا ئێشکگر بوون بۆ پاراستنی بەرهەمی شوتیەکانیان لە دەمی بەراز لە ناوچەکەدا.

 

 

 

ساڵانە لە وەرزی چاندنی شوتیدا،خاوەن بێستانە شوتیەکانی پینجوێن،ئەبێت لە ئێوارەوە تا بەرەبەیان لە ناو بۆیسانەکانیاندا، ئێشکگربن بۆ پاراستنی بەرهەمی شوتیەکانیان لە بەرزا. جوتیارەکانی پێنجوێن دەڵێن: بەرازێکی زۆر لە ناوچەکەدا بوونی هەیە و ئەگەر شەوێک لە بێسانەکەمان غافڵ بین، بەراز زیانێكی گەورە بە بەرهەمەکانمان دەگەیەنێت.

شەهرام حەمەعەلی، کە خاوەنی ٤ بَستان شوتیە لە گوندی سەر سوراوی سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن،بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ووت " ساڵانە بەرهەمێكی زۆری شوتی بەرهەم دەهێنین، بەڵام گیرۆدەی دەستی بەرازین لە ناوچەکەدا کە ئەگەر شەوان تا بەیانی ئێشکگری بۆیسانەکانمان نەبین، ئەوا بەراز زیانێكی زۆر بە بەرهەمی شوتیەکانمان دەگەیەنێت"

،،

لە سەدا ٧٥% ی جوتیارانی ئەم ناوچە بەردەوام شەوانە تا کاتی فرۆشتنی بەرهەمەکانمان،ئێشک دەگرین، هەندێک لە جوتیارەکانیش، لە بری حەرەسیات گەرتن، ئامێرێك بەکار دەهێنن کە بە خاز ئیش دەکات، ئەو ئامێرە ناو بەناو بە پێی خواستی جوتیارەکە کە تەوقیتی دەکات چەند خولەک جارێک دەنگێكی گەورەی لێدێت.

 

 

وتیشی " بەراز لە دوو کاتدا سەر هەڵدەدات و دێتە ناو بۆیسانەکانمانەوە، سەر لە ئێوارە نزیک کاتژمێر هەشت و نزیکی مەلا بانگدانی بەرەبەیان، لە کاتەکانی تریش ناو بەناو دەردەکەوێت، واتە ئێمە لە دوای نانخواردنی ئێوارە لە چواردەواری بۆیسانەکانمان بەدەم گۆرانی وتن و فیکە لێدان و هاوارکردنەوە بۆ ترساندنی بەراز ئێشگرین، هەتا بەرەبەیان کە دونیا ڕۆشن دەکات نابێت بۆیسانەکە جێبهێڵین چونکە بەراز زیانی زۆری پی دەگەیەنێت"

 

شەهرام باسی لەوەشکرد " لە سەدا ٧٥% ی جوتیارانی ئەم ناوچە بەردەوام شەوانە تا کاتی فرۆشتنی بەرهەمەکانمان،ئێشک دەگرین، هەندێک لە جوتیارەکانیش، لە بری حەرەسیات گەرتن، ئامێرێك بەکار دەهێنن کە بە خاز ئیش دەکات، ئەو ئامێرە ناو بەناو بە پێی خواستی جوتیارەکە کە تەوقیتی دەکات چەند خولەک جارێک دەنگێكی گەورەی لێدێت بۆ ترساندنی بەراز و هەر ئاژەڵێكی دڕندەی تر کە زیان بە بۆیسانەکە بگەیەنێت"

 

بەرازی کێوی کە بە( Wild boar ) ناسراوە، لە چوار چێوەی ئەو ئاژەڵانەدا ئەژمار دەکرێن کە زیان بە سروشت و کێڵکە کشتوکاڵیەکان دەگەیەنن، بە هەرە مەترسیدارترین ئاژەڵی کێوی دادەنرێت دژی ژینگە.

 

،،

ئەرکان مەنجوچەر، پزیشکی فێتەرنەری، لە بارەی زیانەکانی بەراز، بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ووت " بەرازی کێوی بڕبڕە دارەکان و بێ بڕبڕەکانیش وەک خۆراک بەکار دەهێنێت و زۆرێکیش لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دەخوات بەتایبەت دانەوێڵە.

 شەهرام ئاماژەشی بەوە کرد " لە ناوچەی پێنجوێن لە ڕادە بەدەر بەرازی لێیە ئێمە زۆر خراپ گیرۆدە بووین بەدەستیانەوە، بەداخەوە حکومەت تا ئێستا ڕێگایەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ بەرگرتن بەم ئاژەڵە دڕندەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەجۆرێك کار ئاسانیان بۆ کردووین کە ئەگەر ئێمەی جوتیار ئەو ئاژەڵە بکوژین، ئەوا لێپرسینەوەی یاساییمان لەگەڵ ناکەن"


ئەم ئاژەڵە لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆر لەوەڕگای سروشتی و گژ و گیای سود مەند لەناو دەبات، کێڵگە کشتووکاڵیەکانیش ئامانجی ئەم جۆرە ئاژەڵەن کە ڕەفتارێكی سەیری هەیە لە پەیداکردنی خۆراکی ڕۆژانەی خۆیدا. بەجۆرێک بۆ نموونە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا زۆرترین گیرۆدەی دەستی ئەم ئاژەڵەن. تەنها لە ولایەتی تەکساسی ئەمریکا زیانەکانی بەرازی کێوی بۆ کێڵگە کشتوکاڵیەکان، بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و دەسەڵات دارانی خۆجێی ناچارن ڕێگە بەڕاوکەرەکان بدەن لە ناویان بەرن.

 

ئەرکان مەنوچەهر، پزیشکی فێتەرنەری، لە بارەی زیانەکانی بەراز، بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ووت " بەرازی کێوی بڕبڕە دارەکان و بێ بڕبڕەکانیش وەک خۆراک بەکار دەهێنێت و زۆرێکیش لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دەخوات بەتایبەت دانەوێڵە.

 

وتیشی " ئەوەی لای کوردەواری بە کێڵانی زەوی بەرازەکان ناسراوە، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئەم جۆرە بەرازە شەیدای ڕەگی زۆرێك لە ڕووەکەکانە بەتایبەت لە بێستانەکاندا چونکە شوێنی شێداریش ئامانجێکی تری ئەم ئاژەڵەیە لە ڕێگەی لمۆز و شفرەکانیەوە توانای قوڵکردنی چوار پێ لە زەوی هەیە و بەمەش زەوییەکە بە تەواوەتی ئاوەژوو دەبێتەوە"

 

باسی لەوەشکرد " خۆ گەوزاندنیش بۆ پاککردنەوە و لێکردنەوەی مشەخۆری دەرەکی سەر پێستی ڕەوشتێکی دیکەی ئەم جۆرە بەرازەیە، چونکە کە زەویەکە دەكێڵێت پاشان دەست دەکات بە خۆ گەوزاندن تیایدا و ئەمەش جۆرێکە لە ڕەفتارە نامۆکانی"

ناوچەی پینجوێن، بەرهەمێكی زۆری شووتی هەیە و بە وتەی بەڕێوەبەری کشتووکاڵی پێنجوێن، ساڵانە زیاد لە ٣٠ هەزار تەن بەر هەم دەهێنرێت و هەناردەی دەرەوەی کوردستان و سەرجەم ناوچەکانی کوردستانیش دەکرێت، زیاتر هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێت بەڵام ساڵانە جوتیاران گیرۆدەی دەستی زیانەکانی بەرازن کە بە بەرووبوومەکانیان دەگەیەنێت.

،،

بەپێێ یاسا کوشتن و ڕاوکردنی هەر ئاژەڵێكی کێوی قەدەغەیە، بەڵام زۆری بەراز لە ناوچەکەدا و بەخشینی زیانێكی زۆر بە بەروبوومە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە لایەنە پەیوەندی دارەکانی حکومەتی ناچار کردووە کە ڕێگە بەکوشتنی بەراز لەلایەن جوتیارانی ناوچەکەوە بدەن.

 

سامان کەریم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پێنجوێن، بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ووت " لە بەر ئەوەی ناوچەی پێنجوین ناوچەیەکی شاخاوویە، بوونی بەراز لە ناوچەکەماندا زۆرە،ئەمەش بۆتە هۆی زیان پێگەیاندنی بەرووبوومی کشتوکاڵی جوتیاران لە ناوچەکەماندا،کە ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر باش بەرهەم دەهێنرێت. ئێمە بەپێی یاسا ناتوانین بە جوتیاران بڵێین کە بەراز لە ناو بەرن، بەڵام چاوپۆشیمان کردووە لە هەر جوتیارێك کە هەر بەروو بوومێكی کشتووکاڵی هەیە بتوانێت کە سیاجی زەوویەکەی بکات و ڕێگر بێت لەوەی کە بەراز بچێتە ناو بەرووبوومەکەیەوە"

 
بەپێێ یاسا کوشتن و ڕاوکردنی هەر ئاژەڵێكی کێوی قەدەغەیە، بەڵام زۆری بەراز لە ناوچەکەدا و بەخشینی زیانێكی زۆر بە بەروبوومە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە لایەنە پەیوەندی دارەکانی حکومەتی ناچار کردووە کە ڕێگە بەکوشتنی بەراز لەلایەن جوتیارانی ناوچەکەوە بدەن. بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان کار ئاسانیان بۆ جوتیاران کردووە.


ڕائید، ئیسماعیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن، بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ووت " لە بەر ئەوەی بەرازێكی زۆر لە ناوچەکەدا بوونی هەیە و ساڵانە زیانێكی زۆر بە بەروبوومی جوتیاران دەگەیەنێت، هەر بۆیە ئێمەش وەک پۆلیسی دارستان بە هەماهەنگی قائیمقامیەت لیژنەیەکمان پێک هێناوە بۆ هاوکاریکردن و کار ئاسانیکردن بۆ جوتیاران کە ئەوان ئەتوانن ئەو ئاژەلانەی کە زیان بە بەرووبوومەکەیان دەگەیەنێت بیان ترسێنن یان لە کاتێکدا ئەگەر بیشیان کوژن ئەوا ئێمە لێپرسینەوەی یاساییان لە گەڵدا ناکەین"

وتیشی " ئێمە جوتیارانمان ئاگادار کردووەتەوە کە هەتا دەتوانن ئەو بەرازانە بترسێنن کە دێنە ناو بۆیسانەکانیانەوە، بەڵام بەناچاری ڕێگەمان داوە بە کوشتنیشیان تەنها لەلایەن جوتیارانەوە نەک خەڵکی تر بۆ هەوەس و خۆشی خۆی ڕاوایان بکات، چونکە هاوڵاتیانی ترمان ئاگادار کردووەتەوە کە بە مەبەستی ئارەزوو مەندانە ئەو بەرازانە ڕاو نەکەن و نەیان کوژن چونکە ڕوو بەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن"

لە ناوچەی پێنجوێن ساڵانە لە بەرواری ٢٠/٥ بۆ ٢٠/ ٦ شوتی دەچێنرێت پاشان بۆ ماوەی ٦٥ بۆ ٧٠ ڕۆژ، خزمەت و چاودێری دەکرێت، دواتر دێتە بەرهەم و بەکەڵکی چنین و خستنە بازاڕ دێت.

بە وتەی شەهرام حەمە عەلی، ٩٥% ی هاوڵاتیانی پێنجوێن بە کشتوکاڵەوە سەرقاڵن و زۆرترین جوتیاریشیان شوتی دەچێنێت و ساڵانە بەرهەمێكی باشی دەبێت.هەر بەپێی وتەی شەهرام، توانیویانە شوتی هەتا کێشی ٣٠ کیلۆ بەر هەم بهێنن.

ئەو لەگەڵ ئەوەی ساڵانە لەم وەرزەدا زۆر هیلاک دەبێت بەدەست ئێشکگرتن بەدیار بۆیسانە شوتیەکانیەوە، بەڵام چاوی لەوەیە کە لایەنی پەیوەندیدار بیر لە ڕێگا چارەیەکی نوێ بکەنەوە بۆ بنەبڕکردنی مەترسیەکانی بەرازی کێوی لە سەر بەرووبوومە کشتوکاڵیەکانیان، شەهرام دەڵێت " ئەگەر هێندە بەدیار ئێشکگرتنی بەرووبوومەکانمانەوە هیلاک نەبین ئەتوانین ڕێژەیەکی زۆرتر شوتی بەرهەم بهێنین".