عێراق دەیەوێت بۆ ٢٠٢٥ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەهێز بکات
دیپلۆماتیک

بۆ ساڵی ٢٠٢٥ عێراق دەیەوێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بەهێز بکات، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش گه‌یشتنى سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوى بۆ عێراق ڕاگه‌یاند.


لیوا تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، گەیشتنی سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوی لەکۆریای باشورەوە بۆ عێراق ڕاگەیاند، و باسی لەوەکرد ساڵی ٢٠٢٥ تواناکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق بەچەکی پێشکەوتوو بەهێزتر دەکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق جەختیشیکردوه‌تەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمساڵ گرێبەستی نوێی چەک ئەنجامدەدات، لەوانە  چەندین گرێبەست لەبوارەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی، هێزی ئاسمانیی‌ و فڕۆکەوانیی سوپا.

ئەو سیستمە نوێیە بۆ چارەسەرکردنی ئامانجە ئاسمانییەکان بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەش سیستەمی ڕاداریی پێشکەوتوو هاوردە دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکان.

 
2025-01-09