کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئایا کارەبا گران بێت یان هەرزان، لە بەرژەوەندی خەڵكە؟
محەمەد حسێن
2023-08-19
لە وڵاتە گەشەکردووەکاندا بە گشتی کارەبا بەپێی بڕی خەرجکردنی نرخەکەی گران، یان هەرزان، دەکرێت، نەک ئەوەی لە چی گەڕەک و ناوچەیەکی شاردایە.
ئەمەش بە نرخێكی تەساعودیەو ئەوەی کەم خەرج دەکات کەم و ئەوەیشی زۆر خەرج دەکات زۆرتری لێوەردەگیرێت بە پیی کیلۆوات/سەعات, وە بە پێی سمارت-میترێکی زیرەک کە مەجالی دزی و فڕو فێڵی تیا نەمێنێت، ئینجا لە هەندێک کاتی رۆژدا کە خواست زۆرە لەسەری دەکریت گرانتر بیت, بۆ نمونە ئیواران لە نیوان سەعات ۷ بۆ ۱۰.
لە هەموو دنیا بەم جۆرە و بەپێی میکانیزمەکانی بازاڕو خەرج و تێچوو نرخی کارەبا دیاری دەکرێت، نەک گرانی و هەرزانی خانوەکانی گەڕەک. ئەوەی ئێستا حكومەتی هەرێم دەیکات زیاتر لە حوکمی قەرەقوشی دەچێت تا ریکخستنی ئەم کەرتە گرنگەی ژیان.
ئینجا ئەخلاق و عەدالەت ئەوەیە کارەبا گران بێت، نەک هەرزان. بۆ ئەوەی خەلک ئیسرافی تیانەکەن و کەمترین بڕی وزە خەرج بکەن و دواجاریش کەمترین کاربۆن و گازەبپیسەکانی تر دەربدەن و لەوە زیاتر ژینگەکەمان پیس نەکەن. تاسپلیتێک زیاتر کار بکات، بڕێکی زیاتری غازو نەوتەرەشەو گازوایل خەرج دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی وەزەی کارەباکە.
بەرژەوەندی خەڵك لەوەدایە کارەبای نیشتمانی ٢٤ سەعاتی هەبێت بە پێی یەکەی خەرجکردنی کیلۆوات\سەعات پارەکەی لێوەربگیرێت, بەمەش نەجاتمان دەبێت لە موەلیدەکانی گەڕەک کە زۆر گران و ژینگە پیسکەرن.
ئەوانەی داوای کارەبای هەرزان و بەلاش دەکەن، تەنها ئاو بەئاشی گەندەڵیا دەکەن. بە ناوی داکۆکیکردن لە هەژارانەوە دەیانەوێت باخ و ڤێلاو ماڵە مەسولەکان بەردەوام بن لە کارەبا دزین، هەژارەکانیش پارەی مۆلیدە بدەن و مۆلیدەکانیش بازاڕ بۆ گازی پیس و نەوتەڕەشەی مەسفای مەسولەکان دابین بکەن.
هەر کیلۆ واتێك لەو کارەبای حكومەت دابەشی دەکات لانیکەم سێ سەنت کرێی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری کارەباکەی لێئەدرێت، ئەگەر بەهای غازو سوتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنای کارەباکە و کرێ و موچەی کارمەندانی وەزارەت و خەرجیەکانی تر هەژمار بکرێن، بە نزیکەی ۸ سەنت دەخەمڵێنرێت ( بە نرخی ئەمڕۆی دۆلار دەکاتە ۱۲۰ دینار). کەواتە چۆن حکومەت دەتوانێت بە ۱۸ دینار بیفرۆشێت بە خەڵك؟
وەڵامی ئەم پرسیارەی سەرەوە, لە ناو قەرزەکانی حكومەتی هەرێمدایە. ئێستا ئەم حکومەتە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار کرێی بەرهەمهێنانی کارەبای ماس، قەیوان, کار-گروپ و کۆمپانیاکانی تر قەرزارە. لەکاتێکدا هەرگیز نەیتوانیوە کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکات.
ئەم قەرزە ئەگەر ئەمڕۆش نەیدەینەوە، سبەینێ نەوەکانمان بە ناچاری دەیبژێرن. ئێستا نازانم لە بەرژەوەندی کێ دایە دۆخی ئێستای کارەبا بەردەوام بێت؟ یان ئەو هەرزانی و بەلاشخۆریە لە بەرژەوەندی کێدایە؟
بۆیە زۆر گرنگە پارەی کارەبا بە باشی و بە نرخی دروست و عادلی خۆی کۆ بکرێتەوە, وەک ئەوەی لە ئوردن وتورکیا هەیە، نەک لە بەغداو عیراق کە هەرە فاشیلترین نموزەجی دنیایە.
زیاتر بخوێنەرەوە
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
ئەمانەش ببینە
نهێنیی پشت یاری باسکەکەی ئەحمەد شەرع چی بوو؟
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine