کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
"ماڵەکە مەکەن بە کەلاوە"
فارس نەورۆڵی
2023-08-22
ە باس لەماڵ دەکەین جیاوازە لەوەی باس لە خانوو دەکەین، خانوو پێکهاتووە لە کۆمەڵێک مادەی بێ گیان، بێ دەنگ، بێ هەست، وەک ئاسن و دەرگاو پەنجەرەو چیمەنتۆ، کاتێک خانویەک خەڵکی تیا نەژی ئەوە ماڵ نییە، بەڵام کە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بوو دەبێتە ماڵ، چونکە ماڵ هەستی تێدایە گفتوگۆو خۆشەویستی و ئارامی تێدایە، خەونی ڕەنگاوڕەنگی تێدایە، زۆرجاریش ماڵ ئاژاوەی تێدایە. لێرەدا مانا جوانەکانی ماڵ کاڵ دەبێتەوە چەمکی ماڵ بە مانا فراوانەکەی بۆ زۆر کایەی دیکە بەکاردێت،
بۆ نمونە ماڵی کورد کە زۆرجار لە میدکاندا ڕۆشنبیران و ئەوانەی سەرقاڵی سیاسەتن بەکاری دەهێنن، چونکە ماڵی کورد لە نێوان خانو ماڵدایە خانووە، چونکە چۆن لە کۆشکێکی چۆڵدا هاواردەکەی دەنگدانەوەی دەنگەکە هەیە، بەڵام ئەو دەنگە چون زمانی نیە کەس لێی تێناگات. کورد ئێستا نزیکە لەو دۆخە هاوار هاوارەو کەس لەکەس ناگات.
دەکرێ بڵێین ماڵی کوردی چونکە لە زۆر کایەی دیکەدا ژیانی تێدایە هەستی تێدایە گفتوگۆو خۆشەویستی تێدایە، بەڵام لە کایەی سیاسیدا ماڵی کورد لەسەر گەردانیەکی تەواودایە کەس گوێ بۆ ئەوی دی ناگرێ، کەس خەتی کەس ناخوێنێتەوە.
لێرەدا ئەم ماڵە لە ئاژاوەدایە دانیشتوانی ئەم ماڵە کوردیە زۆر نیگەرانن هەست بە ئارامی ڕۆح ناکەن، بۆیە خەڵکەکەی شیعرەکەی مەولەوی وەک نمونە دەهێننەوە بۆ ئەم ماڵە کە دەڵێ ( پێی پەتی خاسە لە پێڵاوی تەنگ، ماڵی چۆڵ خاسە لە ماڵی پڕ جەنگ ) بەمەرچێ ئەم ماڵە کوردییە بناغەکەی لەسەر ئێسک و پروسکی دەیان نەوەی ئەم نەتەوەیە دامەزراوە. بۆیە پێویستە زۆر هەستیارو بەرپرسیارانە مامەڵەی ئەم دۆخە بکەین، چونکە ئێستا ماڵە گەورەکەی مرۆڤایەتی کە جیهانە لەبەردەم ژانێکدایە بۆ لە دایکبونێکی نوێ، بۆیە ئێستا جیهان لەناو ئاژاوەیەکی گەورەو پشێوییەکی نادیاردایە،
کە چاوەڕێی هەرەسی تاک جەمسەرییەو دروستبوونی فرەجەمسەری، ئەگەر کورد زۆر ئاقڵانەو بە بیری ورد مامەڵە لەتەک ئەو دۆخە جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی و پێشهاتەکانیدا نەکات مێژوو بە تراژیدی خۆی دووبارە دەکاتەوەو ماڵەکەمان دەبێتە کەلاوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine