کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ڕێگایەکی دی و زمانێکی جیاواز و وەڵامی نوێ
فارس نەورۆڵی
2023-09-10
هەر سەردەمەو پرسیاری خۆی دروستدەکات. پرسیارەکان جۆری وەڵامەکان دیاریدەکەن. وەڵامەکان ئایندە دیاریدەکەن. پرسیار لەسەر پرسێک ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن وەڵامی دروستی نەبوو، ئەوا ئەو پرسە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، پرسی کورد ئەو پرسیارەیە، کە هەتا ئێستا وەڵامی دروستی بۆ وەرنەگیراوە، لەکاتێکدا ڕەواترین پرس و تراژیدیترین پرس و قوڵتر و جدیترین پرسیاری ئەخلاقی و سیاسیە لە کورد خۆیی و لە جیهان .پرسی کورد بەتایبەتی، پرسیاری هەردوو سەدەی بیست و بیست و یەکە لە ناوچەکەو جیهاندا، کە هەتا ئێستا وەڵامێکی ئەرێنی بۆ نییە، ئەگەرچی لە سەروبەندی شەڕی داعشدا پرسی کورد چوو بوویە ئاستێکی جیهانی، بەڵام تێگەیشتنی سیاسی کەرد نە یتوانی سود لەو هەلومەرجە وەربگرێت ،ئێستا قەوارەو ی هەرێم پرسی کورد لەبەردەم پرسیارێکدایە کە پرسیاری مانەوەیە ئایا هەرێمی کوردستان بەم دۆخەو لەم هەلومەرجە ناتەباییەی ناوخۆو ناسەقامگیری ئابوری و سیاسیەدا لە ناو گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوە جیهانیەکاندا و لەم نادادییەدا کورد دەتوانێ درێژە بە مانەوەی خۆی بدات ؟ ئەگەر دڵسۆزانەو لۆژیکی وەڵام بدەینەوە نەخێر ! ئەگەر وەک گەمەی مارو پەیژە سەیری دۆخی هەرێم بکەین ئەوە سەری مارەکە نزیک بوەتەوە لێمان تەنها جوڵەی گەستنی ماوە.
دەربازبوون لەسەری مارەکە گەڕانەوەیە بۆ بیرکردنەوەی ئەقڵانی و ستراتیجی و دەسکاریکردنی هۆش و بیرمانە بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی ئەم قۆناغە بە دروستی بدەینەوە، کانت بڕوای وابوو هۆشەکانمان جۆری تێگەیشتنمان بۆ واقیع دیاریدەکات. لە ڕاستیدا بیروهۆشی ئێمە لە ئێستادا لە دۆخێکی شێواودایە پێویستی بە دەسکاریکردن هەیە، پێویستمان بەخۆداچوونەوە هەیە. پێویستمان بەوەیە واز لە عینادی سیاسی و لوتبەرزی بێنین بەرامبەر یەکتر، کەواتە دەبێ ڕێگایەکی نوێ و زمانێکی نوێی دواندن بدۆزینەوە بۆ گفتوگۆ لەناو خۆمان لەتەک بەغداو دەوڵەتانی دەوروبەر، لەتەک دۆستەکانمان لە جیهاندا گوێ لە ئامۆژگاری و پێشنیارەکان بگرین بۆ ئەوەی لەم مەئزەقە دەرچین، ئاخر زمان ئەم هاتوو هاوارە بێمانایەی ناو میدیای کوردی و زمانی سیاسی کوردی نییە، زمان هەر دەنگ نییە، دەنگ و مانایە، ئەم زمانەی ئێستای کورد هەر دەنگ و هاوار هاوارە فاروق ڕەفیق لە کتێبی بیرکردنەوەی ڕەخنەیدا دەڵێ (زمان تەنها دەنگ نیە بەڵک و یەکێتیەکی دەنگ و مانایە یەکێتیەک کە هەریەک پشت بەوی دیکە دەبەستێ ) ئەگەر کورد بەزمانێکی نوێ و دەنگێکی ئەقڵانی و ڕێگایەکی نوێ وەڵامی پرسیارەکانی ئەم قۆناغە نەدەینەوە ئەوا پرسی کورد دەکەوێتە بەردەم پرسیارێکی بێ وەڵامی قورس ئەوکات هەلومەرجی نوێ وەڵامی نوێ دێنێتە ئاراوە کە بەدڵی ئێمە نابێت کاتەکەشی زۆر دورنیە
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine