کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دوای سی ساڵ، بۆ وای لێھات
د. شێرکۆ کرمانج
2023-09-13
تاکە یەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی لەم دنیایە کە بۆ زیاتر لە سی ساڵە یەک سەربازی بێگانە بێڕەزامەندی خۆی لەسەر خاکەکەی نەبێت کەچی نەیتوانی بێت ھێزە حیزبی و میلیشیاکانی ڕێک بخاتەوە و بەدامەزراوەییان بکات، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستانە، لە ھەرێم.
تاکە یەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی لەم دنیایە کە بۆ زیاتر لە حەوت ساڵ ڕۆژانە، بێگەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی داگیرکەر، نزیکەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی دەرەوەی وڵات کرد بێت و خاوەنی فلسێک نەبێت بۆ ڕۆژی تەنگانە، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستان بوو، لە ھەرێم.
تاکە یەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی لەم دنیایە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی لە شەش ملیۆن تێپەڕنەکات و زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار چەکداری ھەبێت و نەتوانێت بەرگریی لە خۆی بکات، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستان بوو، لە ھەرێم.
تاکە یەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی لەم دنیایە کە پێش ڕزگاربوونی نیشتیمانەکەی بۆ ماوەی زیاتر لە سی ساڵ خاوەنی حکومەت و پەرلەمان و دادگا و دامەزراوە ئەمنییەکانی خۆی بێت و دەزگاکان بەدامەزراوەیی بکات، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستان بوو، لە ھەرێم.
تاکە یەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی لەم دنیایە کە بۆ ماوەی سی ساڵ بێگەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی دەوڵەتە داگیرکەرەکەی مومارەسەی سیاسەتی بەرگری و دەرەوەی خۆی کردبێت و نەیتوانی بێت دوو پشتیوانی دەرەکی بۆ بزووتنەوەکەی مسۆگەر بکات، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستان بوو، لە ھەرێم.
تاکە یەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کە بۆ ماوەی زیاتر لە سی ساڵ بێ سانسۆر میدیایەکی زەبەلاحی لەبەردەستدا بوو بێت و نەیتوانی بێت گوتارێکی نیشتیمانی دروست بکات، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستان بوو، لە ھەرێم.
تاکە یەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی لەم دنیایە کە بۆ ماوەی زیاتر سی ساڵ بەرنامەکانی خوێندن و پەروەردەی لەبەردەستدا بوو بێت و خۆی داڕێژەر و بەڕێوەبەری خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی و زانکۆ بوو بێت و نەیتوانی بێت مرۆڤێکی باوەڕبەخۆ و خۆڕاگر و کورددۆست و نیشتیمانپەروەر و خاوەن شوناس و دڵسۆزیی بۆ خاک و نەتەوەکەی دروست بکات، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستان بوو، لە ھەرێم.
تاکە یەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی لەم دنیایە کە ئەو ھەموو دەسەڵات و توانا و سەرچاوانەی لەبەردەستدا بوو بێت و دەوڵەتێکی سەربەخۆ، یان لانیکەم، کیانێکی سیاسی خۆبەڕێوەبەری، بنیات نەنابێت، ئەوە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستان بوو، لە ھەرێم.
ھۆکاری ئەم شکستە زۆرە، ھەندێکیان ناوەکیی و ھەندێکیان دەرەکیی، بەڵام ئەگەر لە من بپرسن کە گرنگترین ھۆکار لە پشت ئەو شکستە چییە. ئەوە بە دڵنیاییەوە دەڵێم نەبوونی سەرکردایەتییەکی حەکیم و ڕەشیدە. سەرکردایەتییەک کە خەمی گشتیی، خەمی نەتەوە و نیشتیمان، لە پێش حیزب و بنەماڵە و گیرفان دابنێت. سەرکردایەتییەک کە لە ڕێگەی دامەزراوەکان و بە کەڵکوەرگرتن لە ڕاوێژ و ھەڵسەنگاندن بڕیار بدات نەک عەقڵی خێڵ و ڕق و توڕەیی و تۆڵە ئاراستەی بکات.
بەخۆداچوونەوە و دەست لە کار کێشانەوەی دەستەجەمعی نەک ھەر شەرم نییە، بەڵکو بڕیارێکی حەکیمانەیە.
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine