کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
لێکەوتەکانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل
فارس نەورۆڵی
2023-10-09
لەدروست بوون و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل پەیوەندی فەلەسەتین و ئیسرائیل یاخود عەرەب-ئیسرائیل لەبەرگێکی عەرەبی ئاینیدا لەناو خوێندا بەڕێوە چوە ئەگەرچی دەوڵەتی دیکە و هێزگەلی دیکە دەرەوەی عەرەب لە هەلومەرجی جیاوازدا پشتگیری گەلی فەلەستین بووە. هێرشەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەم شەڕە دەباتە قۆناغێکی دیکە و سروشتێکی دیکە و قوربانی زیاتری لێ دەکەوێتەوە ئەگەرچی لەم هێرشەدا دەسەڵاتی سەربازی و هەواڵگری ئیسرائیل کەوتە ژێر پرسیارێکی جدییەوە، بەڵام دەرەنجام دیار نیە کێ سەرکەوتوە. چونکە ئێستا حەماس لەمەستی سەرکەتندایە و ئیسرائیل لەشۆکێکی گەورەدایە! شەڕەکە لەڕۆژانی داهاتوودا ئاراستەکەی دەردەکەوێت ئەویش هەڵوێستی هێزە نێو دەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان دەسنیشانی دەکات، بەڵام هەر چۆن بێت شەڕ ماڵ وێرانی لەدوایە و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی، ئەوەی پێویستە بەدیقەت سەیری بکەین ئەو هەلومەرجە سیاسی و ئابورییە کە جیهانی تێدایە بەتایبەتی لەدوای جەنگی ڕوسیا و ئۆکراین، چونکە جیهان لەتاک جەمسەرییەوە بەرەو فرە جەمسەری یاخود دووجەمسەری دەڕوات، بۆیە زلهێزەکان وەبەرهێنان لەڕووداوەکاندا دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان .
بەدڵنیاییەوە ئەم شەڕەی ئێستای حەماس و ئیسرائیل گۆڕانکاری سیاسی لەتەک خۆیدا دێنيت پێ دەچێت هاوکێشەکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت، پرسیار لێرەدایە ئایا کورد لەم هەلومەرجەدا چی بکات ؟ ڕاستە گەلی کورد و فەلەستین دوو گەلی چەوساوە و بێ دەوڵەتن کێشەکەمان کێشەی بوونە بەڵام کورد بێ کەسترین نەتەوەی سەرزەمینە، لەم بێ کەسیەی خۆشیدا هەمیشە لایەنگری گەلانی چەوساوە بووە، بۆیە پێویستە لەم هەلومەرجەدا سۆز ئاراستەی نەکات سۆز زاڵ نەبێت بەسەر ئەقڵ و بەرژەوەندیدا، وەک دەڵێن نەبێتە کەواسوری بەر لەشکر تەرازوی هیچ لایە بۆ لاکەی دیکە قورس نەکات.
کارەساتەکانی دوێنێی خۆی لەبیر نەچێت کە ئەو کات زۆربەی دەوڵەتانی جیهان و میللەتانی جیهان بە هاودینەکانیشمانەوە بەدیار سوتانی کوردەوە گوێیان لەئاهەنگ و مۆسیقا دەگرت! کەواتە سەرەڕای نیگەرانی ئینسانی بۆ قوربانیەکان و بەرەنجامی باجی جەنگەکە پێویستە کورد بە ووریایی و بەوردی چاودێری دۆخەکە بکات وەک لایەنێکی ئاشتیخواز، چونکە لە ڕووداوە گەورەکاندا ئەڵقە لاواز و بچوکەکان دەکرێنە قوربانی.
کەواتە پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد و حزبی کوردی بیر لە چارەنوسی کورد بکەنەوە پێش هەر ئایدیۆلۆجیایەک ،نەچنە بەرەی هیچ کام لەلایەنی شەڕ پێویستە لەم هەلومەرجەدا ئەگەر بۆ کاتیش بێت ناوماڵی خۆی کۆکاتەوە و بەهەر ڕێگایەک بوە ، پەیوەندیەکانی لەتەک دەرەوەی خۆیشیدا باشتر بکات پێشهاتەکان و لێکەوتەکانی ئەم شەڕە بەهەند وەربگرن .
زیاتر بخوێنەرەوە
سەرکۆ یونس
ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
محمد خۆشناو
پێکەوەژیانێکی کلتووری لەگەڵ گەندەڵی !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کاریگەری پولی دۆمینە
فارس نەورۆڵی
هەولێرو بەغدا بۆڕێک ناکەون
عەبدوڵا ڕێشاوی
(ئاشتی و دیالۆک ) دیاری کردنی پێگە و وەزیفەیەک بۆ هەرێمی کوردستان لە جیهاندا .
محمد خۆشناو
بەخۆوەگرتن لە هەرێمی کوردستان !
فارس نەورۆڵی
گوتارە ناکاریگەرەکان
ئومێد مەحمود
ئایا دادگای فیدراڵی دەتوانێت ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوور بخاتەوە؟
محمد خۆشناو
ڕێکخستنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست !!
فارس نەورۆڵی
هێندەی پەڕی تاوسێ کوردایەتیت لێ جوانە
ئەمانەش ببینە
ئـــەو گـیـــراوەیـە چـیــە چەوری جگەر لادەبات؟!
مونزیرنەقشبەندی، پارێزگارە بەعسیەكەی هەولێر میوانی پایتەختە
دوکانێکی گۆشتفرۆش بەهۆی خراپی بارو دۆخی هاوڵاتیان کیلۆیەک گۆشتی کرد بە ١٠ هەزار دینار
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران گەیشتە بەردەم دادگا
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی پێکرد
سودە نەزانراوەکانی بیبەری توون
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2023 Diplomatic Magazine