کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کەی بەرپرس دەزانێت کە ئەو خزمەتکاری نیشتیمانەکەیەتی ؟!
محمد خۆشناو
2025-05-11
خزمەتکار ئەو کەسەیە کە هەڵدەستێت بە خزمەتکردنی بەرانبەرەکەی و دابینکردنی پێداویستی و کاروبارەکانی ، خزمەتکار ئەو کەسەیە هەست بە بەرپرسیارێتی لە ئەرک و کارەکانی دەکات ، هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە ناوەوەی مرۆڤ هەڵقوڵاوە ، ئەوەیە کە تۆ کارێک دەکەیت وا هەستدەکەیت کە کارەکە موڵکی خۆتە ، کاتێک کرێکارێک ، کارگوزارێک ، پزیشکێک ، سەرمایەدارێك…تاد بە دڵسۆزی و جدی و ڕێکوپێکەوە کارەکەی ڕادەپەڕێنێت ، ئەوە خزمەت بەخۆی و بەرانبەرەکەی و نیشتیمانەکەی دەکات ، ئەم خۆبەموڵکزانی کار و ئەرک هۆکاری سەرەکی هەڵسانەوەی گەلانە ، بەڵام پشتگوێخستن و نەبوونی کارایی و بێتوانایی لە ڕێکخستنی ئەدای گشتی و لەدەستدانی پێوەرەکان و غیابی لێپرسینەوە ترسناکترین شتن کە بەروەڕووی وڵاتان دەبنەوە ، کە بەداخەوە ئێمە لە هەرێمی کوردستان بە پشتگوێخستنێکی تووندەوە لە زۆرێک لە کارەکانمان لە هەموو ئاستەکاندا دەناڵێنین و فرامۆشی دەنوێنین ، ئەمە هەقیقەتێکە دەبێت پێی بزانین و خۆمانی لێڕزگاربکەین ، بەرپرسی دەسەڵات دەبێت ویژدانی نیشتیمان بن و کارلێک لەگەڵ هاوڵاتی بکات ، هاوڵاتیەک کە بەدەست زۆرێک لە کێشە و سەختی ژیان دەناڵێنێت ، بەرپرس نابێت دووربێت لە هاوڵاتی و لە لووتکەی تاوەرەکەدابن ، هەربۆیەش متمانە لەدەست دەدەن ، هەندێک پێیان وایە کە بەرپرسیارێتی بەمانای مافی ئەوەی کە هەق بداتە خۆی ئەو کارە بکات و ئەوانی دیکە ئەو مافەیان نیە ، بەمەش شکست و قەیران لەدایکدبێت ، ئەگەریش بەووردی ڕۆلی بەرپرس دیارینەکرێت ، ئەوسا دەگۆڕێت بۆ هەڵە و شکستهێنان و تەقینەوە ، بۆیە ئێستا ئێمە لەهەموو کات زیاتر و بە پەلە پێویستیمان بەوەهەیە کە بەڕوونی و شەفافی مامڵە لەگەڵ هەڵە و شکستەکانمان بکەین ، تەنگوچەڵەمەی بەرپرسان ئێمە ئەوەیە کە دان بە هەڵە و شکستەکانیان ناهێنن ، لە 15 ئۆگستی 1945 « هیرۆ هیتۆ »ی ئیمڕاتۆری ژاپۆن دانی بە شکستی ژاپۆن لە جەنگی دووەمی جیهان نا ، ئەو داننانە بوو کە بووە سەرەتایەک بۆ هەڵسانەوەی گەورە و مەزنی ژاپۆن ، گومانی تێدا نیە کە دەروازەی سەرکەوتن بریتیە لە ڕێڕەوێکی درێژ و سەخت و ، شکستهێنانیش بەنسبەت سەرکەوتووەکان وێستگەیەکی زەڕووڕیە بۆ کۆکردنەوەی هەناسە و هێنانەدی وانە و پێشخستنی خود ، بەرپرس دەبێت ئەوپەڕی سینگفراوونی بەرانبەر هاوڵاتی هەبێت ، بەرپرس نابێت بە ڕوخسارێکی مۆن و ئاڵۆز دەرکەوێت ، هەندێک بەرپرس بەتۆپزی پەنجەرەی زەرەدەخەنە بەرانبەر هاوڵاتی دەکەنەوە ، وەک ئەوەوایە کە بەسەر شاخێک سەرکەوێت کە ناچار پاڵ بەخۆیەوەبنێت ، ئۆسکار وایڵد شاعێر و ڕۆمانوسی ئێرلەندی « 1854-1900 » لە شاکارە جوانەکەی « دوریان گرای »دا دەڵێت :( ئەگەر پیاوی ئەشکەوت زانیبای چۆن پێدەکەنێت ، ئەوا ڕەوتی ميژوو دەگۆڕا ) ، زەردەخەنە مێژوو دەگۆڕێت ، پێکەنین و وشەی جوان بریتیە لە خاوێنکردنەوەی ناخی مرۆڤ لە تەپوتۆز ، پێویستە بەرپرس ژینگە و دوروبەری ئینسانی لەبەرچاو بێت و ، وشەی میهرەبان و پەیوەندیە پاڵپشتیەکان ڕۆلی سەرەکی دەگێڕن لە ساڕێژکردنەوەی برینەکانی روح ، هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر خاک و هاوڵاتی زەڕوڕەتێکی وجودیە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ژیانێک بژین کە مانای هەبێت ، ئەمە ئیعلانکردنی سەرکەوتنی دەروونە بەسەر شکست و قەیران و تەنگوچەلەمەکان .
زیاتر بخوێنەرەوە
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
ئەمانەش ببینە
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine