کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرەو كوێ ؟
مامۆستا جەعفەر
2023-10-17
یەكەم نامیلكەی یەكێتی ناوی ( یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆچی؟ ) بوو ، بە عەرەبی ( الإتحاد الوطني الكردستاني لماذا ؟ ) ئەم نووسینەی منیش پاش چل و هەشت ساڵ لە دروستبوونی یەكێتی ناوم لێ ناوە ( یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرەو كوێ ؟) چونكە وا هەست دەكەم ، ئاڕاستەیەك لە ئاڕاستەكانی ئەم حزبە دەیەوێت ئاڕاستەی سیاسی خۆی ، رێڕەوی پێشووی خۆی ، بە شێوەیەك بگۆڕێت ، كە بە بوونی خۆی و بزوتنەوەی نیشتمانیش زیان دەگەێنێت .
یەكێتی لە جەوهەردا ، رێكخستنێكی جەماوەری ، سیاسیە . ساڵی ١٩٧٥ ئامانجێكی سیاسی روونی هەبوو ، درێژەپێدانی شۆڕش و بە هێزكردنی گیانی بەرەنگاری . ئەم رێكخستنە لە سۆنگەی بڕوابوونی بە تاكتیكی خەباتی چەكدار دژی رژێمی بەغدای پێشوو ، پاش نزیكەی ساڵێك لە كاری رێكخستن و پشتبەستن بە كۆمەڵە و بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان ، شۆڕشی هەڵگیرساند .
كرۆكی بیر و هێڵی سیاسی كۆمەڵە : رێكخستن و كاری سیاسی بوو . مام جەلال هەمیشە نەخشەرێگای سیاسی و هێڵی سیاسی و پەرەپێدانی كاری سیاسی لەبەر چاو بوو . كاری راگەیاندن و چالاكی ، بڵاوكردنەوە بیروڕای یەكێتی لە كارە پێشینەیەكانی ئەم رێكخراوە بوو .
هێزی پێشمەرگەش ، بەگشتی ، رۆژانە ، لە رووی بیروباوەڕەوە پەروەردە دەكرا . هەر ئەوەش نهێنی مانەوە و خۆڕاگریی گەلەكەمان بوو .
هێزی چەكداری بێبیروباوەڕ ، دەیان سەركەوتنی كاتیش وەدەستبهێنێت ، چارەنووسی هەر تێكشكان و دۆڕاندن و هەڵوەشانەوە دەبێت ..
شۆڕشی ئەیلوول ، لە رووی عەسكەرییەوە ، هێزێكی گەورە و تۆكمە و پڕ چەك بوو . بەڵام لە رووی ئایدیۆلۆجی و سیاسییەوە كێشەی قورسی تێكەوت . ئەم هێزە عەسكەرییە مەزنە پاش رێكەوتننامەی جەزایر ١٩٧٥ تووشی هەرەس و نسكۆ هات . پاژێك لە تەشكیلاتی سیاسی پارتی توانی خۆی بگرێتەوە و درێژەی بە كاری سیاسی خۆی بدات و بۆ سەر شانۆ بگەڕێتەوە ..
*******************
ئەمڕۆ بە چاوی خۆمان ئەوە دەبینین : رێكخراوێكی چەكداری بەهێز و خاون میلیشای باش مەشقپێكراو ، كە تەنیا چارەسەری عەسكەری لە بەرچاو دەگرێت ، چەند زەرەر بە چارەسەری سیاسی دەگەێنێت .
رێكخراوی حەماسی فەلەستینی ( بە نمونە ) ساڵی ٢٠٠٧ لە كەرتی غەزەدا ، هەڵبژاردنی لە رێكخراوی ئازادی فەلەستین ( منظمة تحرير الفلسطينية ) بردەوە . بەرەی چارەسەری سیاسی ، بە ناشیرینترین شێوە سووكایەتی پێكرا و شاربەدەر كرا . ئەم رێكخراوە بڕوای بە كاری سیاسی و چارەسەری سیاسی و دپلۆماسی و دیمۆكراسی كێشەی فەلەستین كەمتر هەیە . دروشمی سەرەكی ئەو بریتیە لە ( لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل تاقە چارەسەرە ) . رۆژی ٢٠٢٣/١٠/٧ بە هێزترین گورزی لە ئیسرائیل وەشاند و شكۆی باڵادەستی سوپای ئیسرائیلی وێران كرد . پێش حەماس چەندین گروپی وەكو ( أبو نضال ) و ( الجبهة الشعبية لتحرير فلسطين ) بە سەدان كەسیان لە ئیسرائیل كوشت و چەندین فڕۆكەیان فڕاند و تەقاندەوە ، لە ئەنجام دا ئێستا هەر ناویشیان لەناواندا نەماوە . ئیسرائیل هێشتا لە جێگەی خۆیەتی و بە تەق و تۆق و گرم و هوڕی هەندێ گروپی ناسیاسی هەروا بە ئاسانی لەناونەچێت .
كاردانەوەی تۆڵەسەندنەوە ئیسرائیلیش چەند توند و قایم بێت ، بەهەمان شێوە ناتوانێت حەماس لە رەگ و ریشەوە هەڵبكەنێت ، ئەگەر چارەسەری ئاشتیانەی بۆ كێشەی فەلەستین لەبەر دەست نەبێت .
یەكێتی پاش (٤٨) ساڵ ، ئەگەر بیەوێت شاڕێی كارو خەبات و سروشت و ناسنامەی خۆی بگۆڕێت و ناسنامە و رێباز و هێڵی سیاسی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە ، ئەوە ئەو قازەیە فێری رێكردنی پۆڕ و كەو نابێت و رێكردنی خۆیشی بیر دەچێتەوە . تانك تانكە ، پاپۆڕ پاپۆڕە و پاسكیلیش پاسكیلە : پارچەیان بۆ یەكتری نابێت !
نەوەی نوێ جگە لە راگەیاندن و ریكلامی سیاسی یەك لە سەدی مێژووی یەكێتی و پارتی نییە ، كەچی لە هەڵبژاردن دا ، شان لە شانی ئەوان دەدات . هەندێ كاندیدی لە هەڵبژاردنی ٢٠٢١/١٠/١٠ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا ، شەش بەرانبەری كاندیدی ئەوان دەنگی دوریەوە !
گرەودانان لە سەر پشتگوێ خستنی بیر و كاری سیاسی ، یەكێتی لە سەركەوتنی سیاسی نزیكتر ناكاتەوە ! كێشەكانی دیوی ناوەوە و دەرەوەی گەورەتر دەكات.
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine