کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
بۆچی له دۆخی ناسه‌قامگیریی ئابووریدا په‌نا بۆ كڕینی زێڕ ده‌برێت؟
نه‌وشیروان فه‌تاح
2023-10-23
زێڕ له مێژووی مرڤایه‌تیدا گرنگییه‌گی زۆری پێدراوه، سه‌ره‌تا وه‌ك كانزایه‌كی به‌نرخ و هۆكارێك بۆ جوانكاری و دواتر وه‌ك دراو به‌كارهێنراوه، به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار، گرنگی و بایه‌خی زیاتری له بواری ئابووریدا پێدراوه و ئێستاش رۆڵی گرنگی له سیستمی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه.
وه‌به‌رهێنان له زێڕدا یه‌كێكه له‌و په‌ناگه ئارامانهی كه وه‌به‌رهێنه‌ران و هاووڵاتیانی ئاسایی ده‌توانن په‌نای بۆ به‌رن له كاتی قه‌یرانه ئابوورییه‌كاندا، چونكه له یه‌ك كاتدا دوو تایبه‌تمه‌ندی تێدا كۆبۆته‌وه، واته خۆی كاڵایه‌كه بۆ به‌كاربردن، له هه‌مان كاتدا هۆكارێكه بۆ هه‌ڵگرتن، جگه له‌وانه‌ش گرنگیی زێڕ له‌وه‌دایه كانزایه‌كی به‌نرخه و له زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی زێڕ، به به‌راود له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشیان پێوه ده‌كرێت، نرخه‌كه‌ی جێگرتره، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه له كاتی قه‌یران و له دۆخی ناسه‌قامگیری ئابووریدا وه‌به‌رهێنه‌ران پەنای بۆ دەبەن
خۆپارێزی له هه‌ڵاوسان
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی جیهانی زێڕ، سروشت و تایبه‌تمه‌ندی زێڕ له‌وه‌دایه سه‌رمایه‌داره‌كان هه‌میشه له دۆخی ناسه‌قامگیری ئابووریدا په‌نا بۆ كڕینی ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها هه‌میشه پێیان وایه ئامرازێكی نموونه‌ییه بۆ خۆپارێزی له هه‌ڵاوسان، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌رده‌وام خواست له‌سه‌ری زیاد بكات، هه‌روه‌ها كاڵایه‌كی نموونه‌ییه بۆ هه‌ڵگرتن له كاتی قه‌یرانه‌كاندا، به‌و پێیه‌ی هه‌میشه و به مسۆگه‌ری، به تێپه‌ڕبوونی كات قازانجی خۆی ده‌كات، یان لانیكه‌م به‌های خۆی ده‌كاته‌وه و نابێته هۆی زیان بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
له ساڵی 1971وه هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی تری وه‌به‌رهێنان، وه‌به‌رهێنان له زێڕدا گه‌شه‌یكردووه، به‌ڵام له 20 ساڵی رابردوودا زێڕ بۆته یه‌كێك له گرنگترین ئامرازه‌كانی وه‌به‌رهێنان له جیهاندا، له دوای ساڵی 2000وه به‌رهه‌مهێنانی زیڕ گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاست، هاوكات له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا ساڵانه به‌رێژه‌ی %15 وه‌به‌رهێنان له زێڕدا گه‌شه‌یكردووه، نرخه‌كه‌شی زیادیكردووه، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ته‌ماشای نرخه‌كه‌ی بكه‌ین له مێژوودا به به‌رده‌وامی روو له هه‌ڵكشان بووه.
به‌كارهێنانی وه‌ك دراو
هه‌رچه‌ند زێڕ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك دراو مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، به‌ڵام ئێستا جیاواز له هه‌موو دراوه‌كانی جیهان و به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه پارێزگاری له به‌های خۆی كردووه، له‌وانه‌یه به‌هاكه‌ی له قۆناغێك له قۆناغه‌كان به كاریگه‌ری خواست و خستنه‌ڕوو پاشه‌كشه‌ی كردبێت، به‌ڵام هیچ كاتێك به‌هاكه‌ی دانه‌ڕماوه، بۆیه وه‌به‌رهێنان له‌و كانزا زه‌رده بریقهدارهدا، چ له وه‌به‌رهێنانی نزیكمه‌ودا یان دوورمه‌ودا بێت، تایبه‌تمه‌ندی ئابووری خۆی هه‌یه و له هه‌ركاتێكدا بێت كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت به به‌هایه‌كی دارایی تایبه‌ت به خۆی.
په‌یوه‌ندیی نرخی زێڕ و دۆلار
نرخی زێڕو دۆلاری ئه‌مریكی په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان وه‌ك دراوێكی جیهانی سه‌یر ده‌كرێن، پێش ساڵی 1971 هه‌ردووكیان پێوه‌رێكی جیهانی بوون و نرخی زێڕو دۆلاری ئه‌مریكی پێكه‌وه پهیوهستكرابوون، به نموونه ده‌توانرا له‌بری زێر دۆلار وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی یه‌ده‌گی زێڕ له ئه‌مریكا و كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته، له 15ی ئابی ساڵی 1971دا به بڕیاری نیكسۆن سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا هه‌ردووكیان لێك جیاكرانه‌وه، ئه‌وه‌ش به وێستگه‌یه‌كی مێژوویی له ئابووری جیهاندا داده‌نرێت، به واتایه‌كی دیكه پێش ساڵی 1971 نرخی زێر جێگیر‌و سه‌قامگیر بووه، هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك نزیكه‌ی 35 دۆلار بوو، بانكی ناوه‌ندی وڵاتان ده‌یانتوانی پاكتاوی قه‌رزه‌كانیان به زێڕ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، به‌ڵام له دوای ئه‌و ساڵه‌وه ته‌نها ده‌بێت به دۆلار پاكتاوی قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌و ساڵه‌وه ئه‌مریكا بڕیاریدا دۆلار به‌بێ هیچ پارێزبه‌ندی، یان پشتیوانه‌یه‌كی زێڕ چاپ بكات، ئه‌وه‌ش وایكرد به به‌رده‌وامی نرخی زێڕ رووی له به‌رزبوونه‌وه بێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی نیكسۆن كاریگه‌ریی دیاری له‌سه‌ر ئابووری جیهان هه‌بوو، وایكرد بانكی ناوه‌ندی وڵاتان دۆلاری زیاتر كۆبكه‌نه‌وه و وه‌ك یه‌ده‌كێكی سه‌ره‌كی دراو له جیهاندا دایبنێن، ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندی زێڕ و دۆلار په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، به واتایه‌كی تر هه‌ركاتێك نرخی زێڕ به‌رزبێته‌وه به‌های دۆلار داده‌به‌زێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته. چه‌ند فاكته‌رێك هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزیی و نزمی نرخی زێڕ هه‌یه، دیارترینیشیان ئه‌مانه‌ن:
خواست و خستنه‌ڕوو
خواست و خستنه‌ڕوو هاوشێوه‌ی هه‌موو كاڵاكان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی زێڕ دروست ده‌كه‌ن، واته ئه‌گه‌ر خواست له‌سه‌ری زۆربێت و خستنه‌ڕوو كه‌م بێت، نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خواست له‌سه‌ری كه‌مبێت و خستنه‌ڕووی زیاد بێت نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی زێڕ له قوڵای زه‌وی و گۆڕینی بۆ كانزا رۆژ به رۆژ قورس‌تر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌ی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت.
هه‌ڵاوسان و نرخی سوود و دراوه‌كان
كاتێك حكومه‌ته‌كان بڕیارێك له باره‌ی هه‌ڵاوسان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود، یان هه‌ر هه‌نگاوێك په‌یوه‌ندی به دراوی وڵاته‌كه‌یانه‌وه هه‌بێت، ده‌ده‌ن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی زێڕ ده‌بێت، به نموونه دابه‌زاندنی نرخی سوود و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر به‌های دراوه‌كان جێبه‌جێ ده‌بێت، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر به‌های دراوی ناوخۆیی لاواز بێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ رووده‌دات.
گۆڕانكاری جیۆ سیاسی
ناسه‌قاگیری دۆخی سیاسی، ململانێكان، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، جه‌نگ و كاره‌ساته‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشییه كوشنده‌كان، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، هه‌ریه‌ك له‌مانه به پێی قه‌باره‌و ماوه‌ی قه‌یرانه‌كه، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخی زێر هه‌یه، به نموونه له ساڵی 2020دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرناوه، نرخی زێر به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی جه‌نگی روسیا‌و ئۆكرانیاوه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا نرخی زێر به‌رێژه‌ی %12 زیادیكردووه، ئێستاش به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزی و جه‌نگه‌ی له نێوان حه‌ماس و ئیسرئیلدا دروستبووه جارێكی‌تر نرخی زێڕ رووی له هه‌ڵكشان كردووه.
ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمان كردن، راسته كه‌م تا زۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخی زێر ده‌بێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی زێڕ، به به‌راود له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشیان پێوه ده‌كرێت، نرخه‌كه‌ی جێگرتره، به نموونه، له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا نرخی نه‌وت داڕما و به راده‌یه‌ك دابه‌زی، كه پێشتر به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو، به‌ڵام زێڕ له هه‌ڵكشاندا بوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه له كاتی قه‌یران و له دۆخی ناسه‌قامگیری ئابووریدا وه‌به‌رهێنه‌ران زۆره‌به‌ی پاره و سامانه‌كه‌یان ده‌گۆڕن بۆ زێڕ، چونكه زێر وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی پته‌و و هه‌میشه‌یی وایه بۆ خۆپارێزی له زیان و داڕمانی ئابووری.
نەوشیروان فەتاح ــ رۆژنامه‌نووسی ئابووری
زیاتر بخوێنەرەوە
ئەبوبەکر عەلی
ئێران لە بەردەم جەنگێکی ناچاری و پاساودان بە ناتانیاهۆو حکومەتە راستڕەوەکەی
فارس نەورۆڵی
هەڵبژاردن لەنێوان ئەگەر و نەگەردا !
پێشڕەو محەمەد
ئیسرائیل، وەرچەرخانی جیۆپۆلەتیکیی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان
ڕەوا مو‌سا
ئێران بەرەی مقاوەمەی فەلەستین و لوبنانی فرۆشت؟!
محمد خۆشناو
حزب الله لە ژووری بوژانەوەی دڵە !!
فارس نەورۆڵی
دروشمەکان لێ مەکەنەوە بریار لەجێگایەکی دیکەیە.
محمد خۆشناو
کوشتن لە دوورەوە بە تەکنۆلۆژیا
فارس نەورۆڵی
هەولێر هی کێیە ؟ سلێمانی هی کێیە؟ دهۆک هی کێیە ؟ هەڵەبجە هی کێیە ؟
بەهمەن جەبار
زیان و دەرئەنجامەکانی ناچارکردنی مامۆستایان بۆ بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنان بەبێ ئارەزووی خۆیان
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئایا زمانی کوردی پیرۆزە؟
ئەمانەش ببینە
مەکۆی نوێی بزوتنەوەی گۆران کرایەوە
بانگەشەی بافڵ تاڵەبانی هەر یەكێتی نا پارتیشی گەرمكردوە
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز : ئەو مسیارەی كە هەندێ لە ئیسلامیەكان دەیكەن هەر موتعەیەو بۆیاخ كراوە
ئەمنی گەنج لۆ دەنگ دەدەم بە یەکێتیی؟
دلاوەر حاجی عوسمان لە مەزاری مام پەیامی هەیە دەڵێ لە هەموو کوردستان یەکێتی یەکەم دەبێت
وەستا رەسوڵ: لە کەرکوک پارێزگارێکمان داناوە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام پەیرەو دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine