کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پێکەوەژیانێکی کلتووری لەگەڵ گەندەڵی !!
محمد خۆشناو
2023-12-02
ئایا هەر سیاسیەکان گەندەڵن ؟! بڕوای تەواوم بەوە هەیە کە زۆربەی زۆری هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستانی بەشدارن لە گەندەڵی ، هەر لە دەوڵەمەند و کەمدەرامەت و مامۆستا و فەرمانبەر و پیاوانی ئایینی و پزیشک و دکتۆر و ئەندازیار…هتد ، خانەنشینانی لێدەرچێت کە کاریان نیە « گومانم لەوانیش هەیە » ، ئەوانیتر هەمووی بوونەتە بەشێک لە مەنزومەی گەندەڵی و پێکەوەژیانێکی کلتووری لەگەڵ گەندەڵی بەسەر دەبەین ، واتە گەندەڵی لە چینە سیاسیەکەی و پێکهاتە ئابووری و کۆمەڵاتیەکەی بەشێوەی تاکەکەسی و دەستەجەمعی بڵاوبۆتەوە ، گەندەڵی لەکن ئێمە هەر لەسەرەتای منداڵیمانەوە ڕیشەیەکی پەروەرەیی لە لای منداڵان هەیە ، چونکە هەر لەگەڵ یەکەم گەشەکردنیدا خەیاڵێکی وێرانکەر و نەبوونی دیسپلین لە ماڵ و قووتابخانە بەسەریاندا دەسەپێنرێت ، بوونی گەندەڵی لەنێو هەموو چینە کۆمەڵاتیەکان کەلێنی کۆمەڵایەتی فراوان کردووە کە ئێستا ئێمە لەژێر سایەی داین ، ئەمە هەلی کۆمەڵایەتیشی زیاتر فراوان کردووە .
نکوکی لەوە ناکرێت کە گەندەڵی دیاردەیەکی جیهانیە و لەهەموو وڵاتانی جیهان هەیە و لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت بەڵام لەکن ئێمە قووڵە و جێگەی ئازارە ، پێشکەوتنی ژیانی مرۆڤایەتی لەگەڵ جۆری گەندەڵی پێشکەوتووە ، هەر لە دەستپێکی بازرگانی کۆیلەکانەوە تا دەگاتە سەر دەستدریژیکردنە سەر ژن و منداڵ و کوشتن و دزین و بەرتیل و چەک و بازرگانی و مادەی هۆشبەر و پشتگوێخستن و تەوزیفکردنی ئایین و دەستەواژەکانی لە زمانی ڕۆژانە لە درۆکردن و دووڕوویی و فریودان و فێڵ…هتد گەندەڵین ، مرۆڤی گەندەڵ قانون جێبەجێ ناکات و ، پيشێلکردنی قانون بە ڕەوا دەزانیت ، لە وڵاتێک کە گەندەڵی باو بێت شکۆی یاسا و دامەزراوەکان لەدەست دەچن و ، تاکەکان متمانەیان بە حکومەت و دامەزراوەکان نامێنێت و ، روحی نائومێدی و بێزاری لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگا بڵاودەبیتەوە ، لەهەمووشی ترسناکتر نەبوونی دەرفەتی یەکسان و ژینگەیەکی هەندەر بۆ گەندەڵی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ- ە ، ئاستی گەندەڵی کاتێک پاشەکشە دەکات کە ئازادیە گشتیەکان و تاکەکەس و باڵادەستی قانون بەسەر سەری هەمووان بێجیاوازی بێت ، هەر کەسێک بێت لەهەر پێگەیەکی سیاسی و سوڵتەوی و کۆمەڵایەتی ، ئەمە گەندەڵیە کە دەبیتە مایەی تێکچوونی ئاستی ئەدا و کارایی و ، کارکردن جدی و ، هەستکردن بە بەرپرسیارێتی تاکەکەس و بەکۆمەڵ ، کە ئەمانەش بەرەو هەڵوەشانەوەی پەیوەندیە کۆمەڵاتیەکان دەبات ، کە بەشدار دەبن لە خەرابوونی قەیرانەکانی ئینتیمای نیشتیمانی کە بەهاکان و ئەخلاق ناهێڵیت ، ڕوبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە هەموو ووردو درشتی ژیانی ڕۆژانەماندا ئەرکە و زەڕوریە بۆ گەڕاندنەوی شکۆی دەسەڵات و نیشتیمان ، ئێمە هەموومان ئەو فەزا گەورە گەندەڵیەمان دروستکرد ، با لەخۆمان زیاتر لۆمەی کەسی تر نەکەین
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine