کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
محمد خۆشناو
2024-05-11
لەنێو زەمەنێکی سەرگەردان و جیهانێکی گڕگرتوەی پڕ کێشە و هەڕەشە و ، لەژێر دەستی وڵاتە گەورەکانی جیهان کە قامچی بەدەستن بۆسەر وڵاتانی بچووک و ئەوانەی بە ئاراستەی پێچەوانە دەڕۆن و ، لەنێو ڕۆلەکانی یەک گەل کە بەرژەوەندی تەسک و فیتنە دابەشیکردوون ، ئا لەناو ئەو دۆخە خەراپەدا پێویستیمان بە ئاگرکوژێنی سیاسیە ، خەسڵەتی پیاوی ئاگرکوژێنەوە بریتیە لە : حیکمەت و دانبەخۆداگریی وئارامگری و بوێری و خودی باش و خیرایی بەدیهێنان و ، ئەگەر ئاگرێک کەوتەوە بە پەلە ڕادەکات بۆ کوژانەوەی بە ئاوی حیکمەت بێحسابکردنی کاتی یان حەساسیەی سیاسی ، من ئەو خەسڵەتانە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبیبم ، کە چەندان ئاگری گەورەی کوژاندۆتەوە ، بەڵام بەداخەوە هەرکە ئاگرەکە دەکوژێنێتەوە خێرا یەکێکی تر لەلایەک لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن هەڵدەگیرسێنێتەوە ؟! سەردانی ئەمجارەی بەڕێزیان بۆ ئێران ڕووداوێکی مەزن بوو بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و کردنەوەی گرێکوێرەکان کە هەروەکچۆن ئێران پێویستی بە هەرێمی کوردستانە ، هەرێمی کوردستانیش پێویستی بە ئێرانە ، ئێران و تورکیا دوو ئیمپڕاتۆری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن و پەلۆپۆیان بۆ زۆر وڵات و شوێن کێشاوە و ڕۆلی گرنگیان لە ناوچەکە و جیهان هەیە ، سەرکەوتوویی دپلۆماسیەتی سەرۆکی هەرێم لەوەوە بەدیاردەکەوێت ، کە فڕۆکەکەی لە تاران و لە واشنتون و لە ئەنقەرە و ئیمارات… تاد بجیاوازی دەنیشێتەوە لە تاران بە باڵیۆزی ئاشتی و لە واشینتۆن لەزاری سەرۆکی پێشووی وڵایەکگرتووەکان بە جەنگاوەرە مەزنەکە ناو دەهێنرێت ، سەرکەوتوویی دبلۆماسیەت و دانوستاندەکانی دەگەڕێتەوە بۆ : بەهای گوێگرتن و کارلێکردن لەگەڵ کاسانی تر و بونیاتنانی پەیوەندی وەستاو لەسەر متمانە و ڕێزی بەرانبە و لێکتێگەیشتنی ڕوونی ئامانجدار و هاوسەنگی و بەرژەوەندی هاوبەش ، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان پێویستی بەو پیاوەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکان ، ئێستا بارودۆخ گۆڕاوە لەگەڵیدا بارودۆخی کوردستانیش گۆڕاوە بۆیە پێویستیمان بە بازدانێکی جۆریی لە سیاسەت هەیە ، لەبەخۆداچوونەوە و وەلانانی تووڕەیی و کەللەڕەقی و بێمنەتی و تووڕهەڵدانی بەرژەوەندی کەسی و حزبی و چڵێسی…. تاد و ، دەستکردن بە ڕێخستنەوەی نێوماڵ و بیناکردنی نیشتیمان کە مەرجی سەرەکی بیناکردنی مرۆڤە ، کە ئەمەش پێویستی بە کاریزمایەک هەیە ، سەیری مێژوو بکە بزانە چەندان کاریزما هاتن وڵاتەکەی خۆیان لە سووتماکی جەنگی ناوخۆ و مشتەخۆلێک و چڵپاوی دواکووتوویی کە خەڵکەکەی لەسەر زبڵ و خاشاک دەژیان گەیاندە وڵاتێک کە بەهێزترین ئابووری هەبێت ، لەو وڵاتانە هەموولایەک لەپاڵپشتیان بوون….ئەو قەیرانی سیاسی و ئابووریەی هەرێمی کوردستان کە چەند ساڵێکە هەروا لە بەستەڵەک و بنبەستدایە بە یەک تیم ناتوانرێت چارەسەر بکرێت ، بەلکە هەموو حزبەکان و هەموو ئەوانەی خاوەن بیر و دیدگای پێشکەوتن و چارەسەرن بە حیواری نیشتیمانیی و مراجەعەکردن لەژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێم بن بۆ چارەسەرکردن ، خەڵکی کوردستان تەواو لە حزبەکان و دەسەڵات بیزار بووە و پێویستیان بە ئاشتی دەروونی هەیە بۆئەوەی ئاشتی کوردستانی و گەردوونی بباتەوە ، بەداخەوە دەبێت دان بەوە بنێین ، کە کارەکتەری تێکدان یان ئاگرکەرەوە زیاترە لە چاککردن و کوژانەوە ، (سوڵتان سلێمانی قانونی ) دەیویست یەکێک لە کۆشکە کۆنەکانی بونیاتبنیتەوە ، بۆئەم مەبەستە « سینان پاشا»ی تەلارسازی بەناوبانگی تەکلیفکرد بۆ تێکدانی ، سوڵتان بەووردی بەدواداچوونی کارەکانی دەکرد ، بینی وا سینان پاشا گڕوپی یەکەمی کارەکانی گۆڕی کە بیناکەیان تێکدا و هەڵوەشاندەوە ، بۆیە سوڵتان بانگی کرد و لێی پرسی : بۆ واتکردووە ؟ تەلارسازی زیرەک پێی گووت 🙁 گەورەم ئەوەی بۆ تێکدان دەستدەدا بۆ چاککردنەوە دەستنادات ) ، بەهیوای ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم ببێتە هەوێنی چاککردن و یەکڕیزی و ڕیشەکێشکردنی ئاگرکەرەوەکان و توانەوەی بەستەڵەکەکان و تێکشکاندنی ئەو ئەلقە جەهەنەمییەی کە دەورەی داوین و ، دەبێت ئەوە بزانین کە مێژووی ئادەمیزاد بریتیە لە مێژووی مرۆڤ ، ئەوە مرۆڤ بوو کە داگیرساندنی ئاگری داهێنا و ئێستاش زیرەکی دەستکرد ، بۆئەوەی نیشتیمان بینابکرێت پێویستە مرۆڤ بینابکریت ، ئەمەش پێویستی بە کاریزمایەک وەک ئەو کاریزمایانە هەیە کە گەلەکانیان لە خەوی غەفڵەت دەرهێنا و بە سیاسەتی خۆیان چونەوە و بەرەو بونیاتنان و بووژانەوەی نیشتیمانەکەیان هانگاوایان نا
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کوردستان و میونشن بۆ ئاسایشی 2025
فارس نەورۆڵی
خۆشگوزەرانی یان سەقامگیری
هەندرێن شێخ راغب
ئەگەر لە جێگای پارتی بام؟
محمد خۆشناو
دووڕوو و هەڵپەرستەکان و دەسەڵات
فارس نەورۆڵی
ئەوان چیان لە ئێمە دەوێ؟
محمد خۆشناو
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
فارس نەورۆڵی
مرۆڤە دەمامک چیەکان
کەیوان نوری
کابوسی خانەنشینی و ترسێکی واقیعی لە پەراوێزخران
محمد خۆشناو
کوردستان لەکوێی زریانەکەی «ترمپ»دایە !!
ڕەنج نەوزاد
کورد و پێگەی دەوڵەتانی داگيرکەر
ئەمانەش ببینە
ئەم کچە لە سلێمانی کاری سەرتاشین بۆ کوڕان دەکات؛ بزانە چۆن باسی کارەکەی دەکات
چیرۆکی ئەو کچەی کە مرد فریشتەکانی خودا بۆی دەگریان
بەپەلە.. مانگرتوانی سلێمانی نەخۆشخانە بەجێدێڵن و دواین پەیامی خۆیان دەگەیەنن
کۆمپانیای ئێڵ جی تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی خۆی بە GOOGLE CAST (گوگڵ کاست) ەوە لە بۆنەی ISE 2025 نمایش دەکات
دوکاندارێک دەڵێت تاپۆی خانو کراوە بەدیاری وە کورێکی عەرەب ئۆتۆمبێلێکی کردووە بەدیاری بۆ کچێکی سلێمانی
راستەوخۆ… بۆ رۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کرا بەدیاری
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine