کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
باوکە ئیشێکم بۆ ببینەوە !!
محمد خۆشناو
2024-06-08
مرۆڤ بەهۆی بەرزی خەرجی بژێوی و زیادبوونی مەسروفات و بێکاری و بێبازاڕی و ئاستی خەراپی خزمەتگوزاری دووچاری تەنگدەستی دارایی دەبێت ، ئەمە گەورەترین ئازارە لە ژیانی گوزەرانی خەلکی ، ئێستا کە سەیری گەنجانی خۆمان دەکەین زۆربەیان بێکاران و بۆ خەرجیەکانیان پشت بە خێزانەکانیان دەبەستن و ، داوادەکەن کە خێزانەکانیان کار-یان بۆ بدۆزنەوە .
دایک و باوکان قوربانی بەهەموو ئەو خۆشەویستیەی کە هەیانە لە کات و توانایان دەدەن بۆئەوەی منداڵەکانیان بتوانن بەتەنێ و بەخۆیان بەروەڕووی بارگرانایی ژیانیان ببنەوە ، زۆربەی دایک و باوکان داوا لە منداڵەکانیان ناکەن یارمەتیان بدەن لەکاتی پیربوون ، بەڵکە دەیانەوێت پشت بەخۆیان ببەستن و ڕێگای ژیان بە سەربەخۆیی خۆیان ببڕن ، بەڵام بەداخەوە دۆخی قورسی ژیان لێناگەڕێت ئەوە بکەیت !! ئێمە قسە لەسەر ئەو گەنجانە دەکەین کە تازە زانکۆ و پەیمانگاکانیان تەواو کردوە و لە کار دەگەڕێن ، هەندێ لەوانە تەمەنیان بۆتە چل ساڵ داوا لە باوکیان دەکەن یارمەتیان بدات ، پارەی تەلەفۆن و کرێی خانوو و خەرجی ماڵەوە و هاتا پارەی چوونە بازاڕ !! تەبعەن ئەو گەنجانەی کە پشت بە دایک و باوکیان دەبەستن بیانۆی خۆیان هەیە ، چونکە کاتێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەچن کار-یان دەستناکەوێت و ئەگەر دەستیشیان کەوێت ، دەچنە ناو بازاڕێکی کار-ی دڕندە و تەماحکار و چڵێس بە پلەیەک زۆربەیان ناتوانن مامڵەی لەگەڵدابکەن ، چونکە ئەوان ئامادەنەکراون و چەکدار نەکراون بەو ئامرازانەی کە شیاون بۆیان ، لەبەرانبەردا هەندێک هەن ڕاهاتوون لەسەر ئەوەی کە بەتەواوی پشت بە خێزانەکانیان ببەستن ، ئەوە نابینن کە ئەوان دەتوانن هەوڵ و تەقەلا و ئارەقە بڕیژن بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانیان و ، هەر داوا دەکەن….ئەو ڕۆشنبیریە دارایەش نیە تا بتوانن نەخوێندەواری دارایی بسڕنەوە و ، ئەوە نازانن ئەو پارەیە چۆن دێت و ، نازانن کە باوکەکە کاری ڕەها دەکات بۆئەوەی خێزانەکەی بژینێت ، بەڵام کاتێک ئەو منداڵە ژن دەهێنێت ئەوسا تەنگوچەلەمەکان بەڕوویدا دەتەقنەوە و بەمەش ڕێژەی تەلاق و تووندوتتژی و ڕەفتاری ناڕێک زیاد دەبێت ، ئەم دۆخە ئابووریە گرانە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی گەنجان بیروبۆچوونی خۆیان سەبارەت پەیوەندیەکانیان لەگەڵ خێزانەکانیان دەگۆڕن ، ئێمە لە چاوەڕوانی نەوەیەکی وابەستەکراوین کە لەکنیان شتێک نیە تەنها خودی خۆی و دابینکردنی پێداویستیەکانی نەبێت .
زانایانی کۆمەڵناسی و پسپۆرانی ئابووری وایدەبینن کە قەیرانی ئابووری دووبارە کۆمەڵگە و بەهاکان و ڕەفتارەکانی بەشێوەیەکی تووند دادەڕێژێتەوە بەشیوەیەک کە پێشبینی نەکرێت ، بۆیە ئێمە پێویستمان بە ئاگادارکردنەوە هەیە .
زیاتر بخوێنەرەوە
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
محمد خۆشناو
دەستی سەوز بۆ ئاشتی لە شانۆگەریەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
بۆچی نابێت گوێ بۆ ئاپۆ بگرین؟
بەهمەن ئەحمەد
لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوە پە..کە..کە
سەردار عەزیز
خوێندنەوەی سەردانەکەی ترەمپ
محمد خۆشناو
کەی بەرپرس دەزانێت کە ئەو خزمەتکاری نیشتیمانەکەیەتی ؟!
بەهروز حاجی
ململانێی هیندستان و پاکستان لەسێبەری چین و ئەمەریکا
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەمانەش ببینە
ئەو منداڵەی بە پێکەنینەکەی لە دونیادا دەنگی دایەوە کەوتە نەخۆشخانە
راستەوخۆ.. هێزەکانی ناوخۆ هەژماری من پڕ دەکەنەوە
پسپۆڕێكی هەڵبژاردن: لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، ئەو حیزبانەی لە 4 كورسی و بەرەوخواریان هێناوە،زەحمەتە بگەنە كورسی پەڕلەمانی
سەردار قادر: نەوشیروان مستەفا هەفتەیەك بگەڕێتەوە گلەیی لە خۆی و ئێمەش دەكات
ژیلیا دەڵێت لە حەج دووعا بۆ دایکم بکەن؛ ئەم دایک و کوڕە نزیکەی ٢٠ ساڵە چاوەڕین ناویان بۆ حەج بێتەوە و دەڵێن لەوێ دووعا بۆ نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی دەکەین
بوک و خەسو بەیەکەوە دەچن بۆ حەجکردن؛ بوکەکە دەست دەکات بە گریان و دەڵێت: بەقوربانی خەزورم بم ناوەکەی خۆی پێدام
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine