کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
محمد خۆشناو
2025-05-31
هەوڵدەدەم گرنگترین و بڵاوترین نەخۆشی لە هەرێمی کوردستان کە لەواقیعدا لەگەڵی دەژیم بیخەمەڕوو ، ئەم نەخۆشیە لە وڵاتانی تریش هەیە بەڵام لەکن ئێمە زۆرترە ، مەبەستم نەخۆشیە فسیۆلوجیەکانی وەک شەکرە و فشاری خوێن نیە کە دووچاری جەستە دەبێت ، بەڵکو نەخۆشی ڕەفتار و دووڕویی و دووفاقی « الازدواجية »ی کەسانە کە بەشێوەیەکی سلبی کاریگەری دەکاتەسەر وێنەکانیان و ئامادەبوونیان و ڕۆلیان لە کۆمەڵگاکەیاندا ، کێ هەیە لە ئێمە ڕۆژانە کەسان نەبینێت کە هاودژیەک لەنێوان ڕوالەتی دەرەوەی و ڕەفتاری هەیە ، بانگەشەی چاکە دەکات کەچی دووفاقە ، یان دەیبینیت زۆر شیرین و ئیماندار دەردەکەوێت کەچی لە کرداردا جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ تاوانبارێکدا نیە ! ئەگەر لێکۆڵینەوەیەک لەناو کۆمەڵگای کوردستانیدا بکەیت ، بەتەئکید ئەوەت بۆ دەردەکەوێت کە بەگشتی کەلێن لەنێوان « قسە » و « کردار » هەیە و ، ئەو لێکۆلەرەوانە ئەوە دەزانن کە تەندروستی گرنگترین بەهایە ، بەڵام کە لە چالاکی ڕۆژانەی خەڵک بپرسیت هەست بەوە ناکەیت کە تامەزرۆی وەرزشیان هەبێت ، کەواتە ئەوەی تاکەکەس لە ڕاوەرگرتن دەیڵێت دەشێت جیاواز بێت لەگەڵ ئەوەی بەکردیی باوەڕی پێیهەیە ، زۆرن ئەو هۆکارانەی کە والەمرۆڤ دەکات بێ ئەوەی ئاگای لەخۆ بێت ڕەفتاری دووفاقی بنوێنێت ، ڕاهاتن لەسەر دووفاقی بەها و ڕەفتاری هاودژ وا لە نیشتیمان دەکات کە بەرەو دواکەوتوویی بڕوات ، هەرچەند گووشاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لەسەر تاکەکەس تووندتر بێت ناتەبایی نێوان قسە و کردار زیاتر دەبێت و دووفاقی لەسەر حسابی متمانەی بەرانبەریەکتری بڵاودەبێتەوە ، دووفاقی لە بیر و قسە و کردار بزاڤی کۆمەڵگا و پێشکەوتن ئیفلیج دەکات : دووفاقی زۆرتر لەناو دوو توێژ « پیاوانی ئایینی » و زیاتر لەناو « ڕۆشنبیران » بڵاوە ، سەیری دووفاقی هەندێک لە پیاوانی ئایینی بکە کە منداڵەکانیان دەنێرنە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ خوێندن ، لەهەمان کاتیش لە بڵندگۆی مزگەفت و دانیشتنە ئایینیەکان پڕنسیبەکانی ڕۆژئاوا ڕەتدەکەنەوە و هێرشدەکەنە سەریان ، ڕۆشنبیرانیش نەخۆشیان زۆرە کە کۆنتڕۆلی کردۆتە سەر عەقل-ی هەندێکیان ، لەوانە « نەخۆشی نەرجسیەتی لەڕادەبەدەر ، کە خۆی کراوە ناکات بۆسەر کەسانی تر یان قسە لەسەر خۆی و بەهرە و ئیمکاناتەکانی و نەبەردی ڕاستەقینە و وەهمدارەکانی دەکات » و « نەخۆشی وەهمی نوخبەوی ، کە خۆی بە عەقلێکی داهێنەر دادەنێت » و « نەخۆشی لەدەستدانی هەستی ڕەخنەیی ، کە لەڕۆشنبیرێکی ڕەخنەگر دەگۆڕێت بۆ مرۆڤێکی عەقائیدی ڕەجعی » بەڵام باوترین نەخۆشی ڕۆشنیران بریتیە لە : دووفاقی نێوان قسە و کردار ، بەداخەوە زۆربەری ڕۆشنبیرانی ئێمە دووفاقیەکی تووند-یان لەنێوان ئەوەی دەینوسن و ئەوەی مومارەسەی دەکەن لە واقع هەیە ، کە شیعر یان نوسینی هەندێکیان دەخوێنیتەوە لوتکەی مرۆیی و جوانیە ، بەڵام کە سەیری کرداری دەکەیت کەسێکی تابڵێی سەخیفە و پەشیمانی لەوەی کە لێی نزیک بووی ، یان کە لە شوێنێک لەگەڵ کەسانی تر دادەنیشێت ئەو نیشتیمانە بە بەندینخانە و گەندەڵستان ناودەبات کەچی خۆی سودمەندێکی باشی ئەو گەندەڵستانەیە !! یان لە نوسینەکانی داکۆکیکارێکی سەرسەختی ژنە کەچی ژن و کچەکەی لەماڵ بەند کردووە ، ئەوان ئەوەی دەیڵێن بە کردەیی جێبەجێی ناکەن ، داوا لە خەڵک دەکەن بۆئەوەی کە بەڕاستی باوەڕیان پێی نیە ، ئەو ڕۆشنبیرە دووفاقیانە دەیانەوێت ڕۆشنبیری بکەنە ئامرازێک بۆ گۆڕینی دەسەڵات و هەموو خەڵک ، بێئەوەی هەتا دەست بە گۆڕینی خۆیان بکەن ، جگەلەمەش ململانێی و قسە و قسەڵۆک لەنێوانیاندا بڵاوە ، کە هەموو ئەوانەش کاریگەری خستۆتە سەر ڕاستگۆییان و لاوازی کاریگەریان کە ئەمەش وادەکات بوونیان لە کۆمەڵگاکەیان وەک نەبوو وابێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
هەردی شەفیق
ئەو ڕۆژە خەڵەتێنراین
توانا عوسمان
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی دەکەم بێ قەیدوشەرت بەهەموو مەرجێکی بەغدا ڕازیبن بەڵام دوو دەرس وەربگرن
شاهۆ سەعید
ئایا کاتی پێکدادانی نێوان حیزب و خێڵە؟
محمد خۆشناو
مولحیدی ئایینی ، مولحیدی نیشتیمانی !!
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
ئەمانەش ببینە
هەڕەشەی کوشتن لە د.شێرکۆ جەودەت دەکرێت
چیرۆکی ئەو پیاوەی داوای رووناکی دەکرد و ناردیان بۆ گۆڕستان
شەوی سووری بەرپرسانی كورد لە قومارخانە گەورەكەی لوبنان
٤٨ كاتژمێری یەكلاكەرەوە... چارەنوسی موچە چی دەبێت؟ زانیاری ورد و گرنگ
ئەم خوێندکارە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەڵێت: لەبەر لاوازی دەستەکانم دەبێت واز لە خولیاکانم بێنم
راستەوخۆ….. ئەمڕۆ لە بانكەكانی سلێمانی،هێزە ئەمنیەكان هەژماری من پڕ دەكەنەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine