کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
لەتیف فاتیح فەرەج
2025-05-31
ئەگەر بڕیارە دەستمان لە دەستی بەغدا بێتەوە ئێستا لە هەر كات زیاتر كاتێتی، ئەمە بە دەركردنی بەیان و هەڕەشەكردنی وادەكەین و وادەڕۆین نابێت، ناشكرێت بۆ ئەوەی دەستمان لە بەغدا بێتەوە دڵ بەوە خۆش بكەین ترەمپ و ستافەكەی، یان ئەردۆغان و پێڕەكەی هەندێك چاوشاركێمان لە گەڵ دەكەن.
ئەگەر بڕیارە خۆ لە بەغدا ڕزگار بكەین دەبێت تەنها و تەنها پشت بە گەل ببەستین، ئەو گەلەی هیچ نەما نەیكات بۆ ئەوەی ئێوەو حزبەكانی ئێوە حاكم و سەردار بن، نەك عەرەب، كەچی ئێوە لە سەر كۆمێنت و بوونی تاپڕ و بەپاڵپشتی دادوەری حزبی ئازادیخوازان لە كونجی زیندان توند دەكەن، نمونەی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی.
ئەگەر بڕیارە خۆمان لە كۆت و بەندی بەغدا ڕزگار بكەین دەبێت قوربانی بدەین، قوربانی گەورە دەبێت پارتی بیدات دوای ئەویش یەكێتی، ئاخر شەرمە حزب دەوڵەمەند بێت و میللەت موچەی نەدرێتێ، شەرمەو هیچی تر ، جارێ هەر ئەوەی هەموو مانگێ چاومان لە دەستی بەغدایە جۆرێكە لە سواڵكردن چونكە ماف دەسەنرێ نادرێ.
ئێمە هەقی سەدان ساڵەمان لای بەغدایە نەك بودجەو موچەی وەك سواڵ، كە خاتوو تەیف سامی هەر ڕۆژەو بە بیانویەك دوای دەخات ، جا پاساوەكەی هەقە یان ناهەق ، ئەوە دەبێت ئێوە وەڵامی بدەنەوە.
با چارەسەر لە پارتیەوە دەست پێبكات ، ئەرێ پارتی ئەم هەمو تەلەفیزیۆن و كۆمپانیاو پەیج و ئەكاونت و لۆبی بێكردارو كۆكردنەوەی سامانەی بۆ چیە لە كاتێكا كوڕی سەرۆكی حزبەكە سەرۆكی حكومەتەكەیە، بۆ پارەی حزب ناخاتە نێو بانقەكانەوە، هەروەها لە كوێی دنیا ئەم هەموو پارلەمانتاری خانەنشینە هەن كە زۆربەیان پارتین و رەنگە لە چوار ساڵی پارلەمانتاریدا چوار هەزار وشەیان دەرنەبڕٍیبێت بۆ چاكەی گشتی.
فەرموو لە پارتیەوە دەست پێبكە، با یەكێتیش لە یەكێتیەوە، هەموو ڕۆژێك سیناریۆیەك بۆ زیاتر ڕوتانەوەی خەڵك نمایش دەكرێت، لە موچەو دابینكردنی بژێویشدا هیچ " پێویستەگیەكی خۆی " لە بەرچاو نەگیراوە، با واقیعی بین نە بە ئومێدی ئەمەریكا ، نەبە هەڕەشەی گرتنەوەی ئاو ، نە بە داوای كشانەوەی نوێنەرە كوردەكان لە بەغدا ، نە بە بادانەوە بە لای ئەنقەرەدا، نەبە كۆبونەوە لە گەڵ خەمیس خەنجەری نوێنەری بەعسیەكان ، ناتوانین شەڕی بەغدا بكەین ، شەڕی بە غدا بە دەستورو یاسا دەكرێت، یان ئەوەتا بای بای بەغداكەی سەر قەڵای هەولێر زیندوو بكەنەوە ، بەڵام ئەمجارە هەر بە ڕاستی بێت.
كاك مەسرور تۆ ئەزانی بۆ لەم پرسەشدا ناتوانرێت كۆدەنگی دروست بكرێت ، ئێ خۆ هۆیەكە ئەوەنیە كە فڵان خائینەو فڵان سەفەوی و فڵان پیاوی شیعە وەك دەست و پێوەندەكەی ئێوە وای وێنا دەكەن ، هۆیەكە نەبوونی دادگەری و یەكسانی و وەك یەك ڕوانینە خەڵكە، من ڕاستیت پێبڵێم ئەگەر تۆ وەك سەرۆكی حكومەت سەرۆكی هەموو ناوچەكان و شوێنەكان بای ، وەك یەك سەیری پارتی و یەكێتی و ئیسلامیەكانت كردبا ، رێگەت نەدایە لە پەنا تۆوە پەلاماری ڕەخنەگرو ئازادیخوازان بدرێت ، كەس ئێستا نەیدەگوت ماوە بەسەر چوو ، كەسیش لە شەڕی بەغدایا پشتی بەرنادای، بۆ ناپرسی باشە بۆ هەر وتەبێژەكەی حكومەت و چوار ڕۆژنامەوانی چەورەو چەند كەسێك زیاتر كەسی تر دەنگ بەرز ناكاتەوە ، خۆ پارتی بە تەمای یەك ملیۆن دەنگە ، ئەی ئەو ملیۆنە لە كوێنە بۆ یەك لە دەیان بە ئارەزوی خۆیان نەك بە فەرمانی حزب نایەنە سەر جادە، من تێناگەم شەڕی نێوان هەژماری من و تەوتین چ پەیوەندی بە خۆ خاوەنی و ئیرادەوە هەیە لە كاتێكا موچەی موچە خۆران لە بەغداوە بێت، بە غدا ستەمكارو گێچەڵچیە ، ئێمەش هەر چاومان لە دەستێتی .
من پێمخۆشە لەم ستەمەی بەغدایا لە بری قوربانیدان بە میللەت و موچە خۆران قوربانی بە پارتی بدەی ،تا لانی كەم بڵێین بەڵێ ئەو حزبە لە خەمی بودجەو موچەو مافی خەڵكدایە ، كاتێتی لە بری نامەناردن بۆ سودانی و تكاكردن لەو تا فشار بخاتە سەر تەیف سامی ، لە بری پەنا بردنە بە فشاری ئەم و ئەو بە دوای رێگە چارەی هەتا هەتایدا بگەڕێین ، جا لە ڕیفراندۆمەكە كە لە سەرەتادا وتتان بۆ سەربەخۆییە، دەگوترا ئەگەر بڵێی بەڵێ سبەی دەبیتە خاوەن دەوڵەتی خۆت ، ئای بۆ چابوكێ تاپۆ ڕەشەكە دەربكات !!.
زیاتر بخوێنەرەوە
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
ئەمانەش ببینە
چیرۆکی ناخهەژێنی ئەو کچەی لە هەولێر پێش تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ خۆی کوشت
حاجی مەسیفی لەسەر مەزاری مام جەلال قسە دەکات و دەڵێت: هەموو کورد قەرزدارییەتی
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەی ئەمڕۆیدا باسی چی دەکات؟ مستەفا چاوڕەش وەڵام دەداتەوە
لە پیرمام چی ڕویدا؟ زانیاری گرنگ و پشتی پەردە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine