کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کەس ڕازی نیە و کەسایەتی کورد شیزۆفرینیە !!
محمد خۆشناو
2024-07-27
کۆمەڵگەی کوردستانی لە هاودژیەکی سەیردا دەژێت ، هەندێکیان بە هیچ شتێک ڕازی نیە و هەر پرتە و بۆڵە و سکاڵای هەیە ، سەیرەکە لەوەدایە هەندێکی تر هەن کە سوودمەند بووە لە دەسەڵات و دەوڵەمەند بووە کەچی گللەیی دەکات و ڕازی نیە و تێر نەبووە !! هەندێک کەسانی تر لە نوسەر و هونەرمەند و ڕۆشنبیر و مامۆستای ئایینی و کەسانی تر ، داوای یەکسانی ژن و پیاو و ڕۆشنگەری و دیموکراسیەت و کرانەوە و ڕای ئەوەی تر دەکەن و هەمیشە ناڕازین هەندێکیان سوودمەند بوونە لەگەڵ دەسەڵات خۆیان لەبەرەی ناڕازیەکان دادەنێن و خۆیان وا پێشان دەدەن کە دڵیان و عەقلیان جێگەی هەمووانی لێدەبێتەوە ، بەڵام کاتێک لێیان نزیک دەبیتەوە خۆزگەت دەخواست کە نەتناسیبا ن و هاودژیەکی زۆر لەنێوان بەرهەم و کردارەکەیەیاندا بەدیدەکەیت یان کە ڕەخنەیەکی لێدەگریت بۆ هەندێک لە هەڵسوکەوتیان سەد و هەشتا پلە دەگۆڕێن و دەبنە دکتاتۆر و ستەمکار ، بۆیە کەسایەتی کوردی تووشی شیزۆفرینا و دوفاقی بووە کە ئەم سیفەتانە شوناسە هاودژیەکەمان ڕەسم دەکات ، وتارەکەم زیاتر لەسەر هاودژی ئەو ناڕازی ڕاستەقینەی ئەو خەڵکانەیە کە بەهۆی گووشاری دەروونی و هەستکردن بە خەم و نوشووستی کە لە ژیانی ڕۆژانەیدا دووچاری دەبێت کە هەمیشە تووڕە و دوودڵ و نیگەرانە و دووچاری خەمۆکی بووە ، کە هەندێکیان کەسانی شیزۆفرینان دەسەڵات لە بەشیتانکردن دەکەنە تەقدیسکردن و پێچەوانە ، ئەوەی جێگەی تۆقێنەرە کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان قەبارەیەکی زۆر لە خەم و تووڕەیی و بێئومێدی و بێزاری لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە ، ڕاستە تەکنۆلۆژیای نوێ هۆکارێکە بۆ تووڕەیی و ناڕازیان ، بەڵام گووشاری ژیان هۆکارێکی سەرەکیە و خەڵک لە داهاتوی خۆیان سەریان لێشواوە و دەترسن ، وایلێهاتووە تاکی کورد زوو توڕەدەبێت و بەشەڕ دێت ، کە بەشەقامدا دەڕۆیت هاتوهاوار و قسەی نەشیاوت گوێلێدەبێت و ، لەسەر شتێکی بچووک تاوانی گەورە ئەنجامدەدرێت ، هەموو ڕایەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە دیاردەی هەڵچوونی خێرا و ناڕازی تووند بۆ ئەنجامی ئەو گووشارانە دەگەڕێتەوە کە کەڵەکە دەبێتە سەر هاوڵاتی لە نەبوونی و گرانیی و بێخانوویی و بێخزمەتگوزاریی ، هاوڵاتی بەیانیان کە چاو دەکاتەوە ئاو نیە لە ماڵەکەی ، بۆیە نەفرەت لە هەموو شتێک دەکات و لەگەڵ ژنەکەی بەشەڕ دێت و ، بەتووڕەییەوە دەچێتە بازاڕ و بای ئەوەندە ئیش ناکات کە ڕۆژانەی منداڵەکانی پێبدات ، بەتایبەتی کە جیهانی ئێستامان پڕە لە حەزی وروژێنەر کە حەز و هەستەکان دەجوولێنێت بەتایبەتی بۆ گەنجان ، بۆیە هەندێک جار گوێبیستی ئەوە دەبین کە کۆمەڵە گەنجێک سەری خۆیان هەڵگرت و ڕۆییشتن یان گەنجێک خۆی کوشت ، ئەمە دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە خێزانەکەی سەرقاڵە و ئاگایان لەخۆ نیە ، یان گەنجەکە تووشی مادەی هۆشبەر بووە یان خۆیکوشتووە لەبەر گووشاری خێزانەکەی لەپێناو هێنانی پلەی بەرزی خوێندن یان گەنجەکە خۆیکوشتووە کە دەبینیت گەنجی خێزانە دەوڵەمەندەکان لەبوونی خانوو و جلوبەرگی جوان و ئۆتۆمبێل و یانە و چوونە دەرەوەی نیشتیمان بێبەشنین و ئەو هیچی نیە ، لەسەردەمێکدا دەژین چیتر خێزان ناتوانێت پەروەردەیەکی دەروونی ئارامکەرەوە لەنێو ئەو تەحەدیاتە زۆرانەی کە بەروەڕووی هەرزەکاران دەبێتەوە پێشکەشبکات ، دۆخی دارایی گەنج ئازارەکانی دووبەرابەر کردووە ، لەکاتێکدا بەچاوی خۆیان خەڵکانی تر دەبینن چی دەکەن !! بەداخەوە هەندێکی تر هەن تەسلیمی بێئومێدی بوونە و گۆشەگیریان وەک ئەو ناڕازییەی هەیانە هەڵبژاردووە و وای دەبینن کە کۆتایی جیهان نزیک بۆتەوە !! سەرەڕای هەموو ئەمانە دەبێت ئەو بڕوایەشمان هەبێت کە دوای هەموو ئاوابونێک هەڵاتن دێت و ، دوای تاریکی سپێدە لەدایک دەبێیت و دەبێت دەسەڵات ئەو دۆخەی ئیستای هاوڵاتی لەو گووشارانەی ژیان کە لەسەریەتی بەجدی و هەند وەربگرێت و بایەخێکی زۆر بداتە گەنج لە دەسەتەبەرکردنی هەلی کار و جێبەجێکردنی زیاتری خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان ، نەتەوەی پێشکەوتوو هەر تەنها بە توانای سوپاکەی و شاری نوێی گەورە و هێزی ئابووری ناپێورێت ، بەڵکە بەخۆشگوزەرانی کۆمەڵگە و ئاستی تەندروستی و تەعلیمی و ، توانایی لە بەشداریکردن ئەو بڕیارانەی کە کاریگەری لەسەر ژیانی خێزان دەبێت لە باوەشکردن بۆ گەنجان و چاودێریکردنی جەستەیی و دەروونی منداڵان و پاراستنیان و بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان دەپێورێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine