کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
خزانی پێی تاران بۆ نێو شەڕەکە
عوسمان گوڵپی
2024-08-03
لە ڕابردوودا ململانێکانی نێوان ئەمریکاو دۆستەکانی لەگەڵ ئێران لە چوار چێوەی لاوازکردنی یەکتر بوە لە خاکی ئەوانیتردا، واتە ئەمریکا خواستی نەبوە راستەوخۆ جەنگ لەگەڵ ئێران بکات ئەوەندەی ویستویەتی کە دەسەڵاتی ئێران لەدەرەوەی سنوری خۆی لاواز بکات، واتە دەسەڵاتەکانی لە چوار چێوەی سنوری جوگرافی ئێراندا بهێڵێتەوە، لە بەرامبەریشدا ئێران زۆر باش لەوە تێگەشتوە و دەزانێت خاڵی بەهێز و پایەکانی مانەوەی دەسەڵاتی تاران لە نێو سنوری جوگرافی خۆیدا نیە بەڵکو لەدەرەوەی سنورەکانەوەیە، هەربۆیە تەواوی تواناکانی لە فراوانکردنی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە دا خەرج کردوە و ئێستا ئێران لەتەواوی جوگرافیای بەرەی مقاوەمەدا (عێراق، لوبنان، سوریە، یەمەن) لە هەمووکات بەهێزترە چ لە ڕووی سەربازی و چ لە ڕووی داراییەوە، ئەوە لە کاتێکدا ئێران لەژێرسزای هەمەجۆری ئابوری و سیاسی و سەربازیدایە.
هەربۆیە ئەو خواستەی لە ڕابردوودا هەبوە بۆ ئەوەی ئێران و ئەمریکا نەگەنە بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆ و هەردوولاشیان کاریان بۆ کردوە و هەرکات گەشتبنە لێواری بەریەککەوتن ئەوا هەرزوو ڕێگاکانی بەریەك نەکەوتنیان گرتۆتەبەر و نێوەندگیرەکان ڕۆڵی خۆیان گێراوە بۆ لێکتێگەشتنی کاتی.
بەڵام ئاماژەکانی ئێستا جیاوازترن، هەرچەند تا ئێستاش مەیلی ئێران بۆ نەچوونی ڕاستەوخۆی بۆ نێو شەڕەکە بەردەوامە، بەڵام ئەمە بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل جیاوازترە و دوور نیە پلانیان بۆ خلیسکانی پێی ئێران دانابێ بۆ بردنی بۆ نێو جەنگەکە، چونکە ئەمریکاو ئیسرائیل تێگەشتن کە دورە پەرێزی ئێران لە شەڕی ڕاستەوخۆ بەرەی مقاوەمە بەهێزتر دەکات و تواناکانی ئیسرائیل لاوازتردەکات، خەرجیەکانیش بەردەوام زیاتر دەبن، بۆیە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە نێو خاکی ئێراندا هەنگاوێکە بۆ ئەوەی ئێران بهێننە نێو جەنگەکەوە.
لێرەدا وەستاوەتە سەر ئەوەی ئایا ئێران دەچێتە نێو جەنگەکە، وەك ئەوەی ئیسرائیل و دۆستەکانی مەبەستیانە یان نەخێر شەڕەکە لە چوارچێوەی بەرەی مقاوەمەدا دەهێڵێتەوەو خۆی وەك پشتیوان و باوك دەمێنێتەوە، ئەگەرچی کوشتنی هەنییە لە پایتەختی ئێران وەك کوشتنی ڕۆڵەیەکە لە باوەشی باوکدا، کە ئێران لە هەموو کات زیاتر دەخاتە ژێر پرسیاری تۆڵەکردنەوە، کە ڕەنگە ویستی ئیسرائیل و ئەمریکاو دۆستەکانیانبێ ئێران وەڵامی جدی بداتەوە و ئەوانیش کورزێکی ڕاستەوخۆی ئاراستە بکەن، لانیکەم بۆ ئەوەی ئێران تێبگات شەڕ لەدەرگایداوە تا شەڕ لەبەردەرگای ئەوانیتردا نەکا
هەرچەند ئێران تا بتوانێت خۆی دوور دەگرێت لە چوونە نێو شەڕی ڕاستەو خۆ چونکە ئەوەی ئێران بەبێ چوونە نێو شەڕ بەدەستی هێناوە هیچکات بەشەڕ بەدەستی نەهێناوە، ئەو بەرە فراوانەی کە ئێستا لە چوارچێوەی بەرەی مقاوەمەدا هەیەتی دەرئەنجامی نەبوونیەتی بە بەشێك لە شەڕ و پاراستنی ئێرانە لە شەڕی ڕاستەوخۆ.
ئەوەی وێنەکە ڕوونتر دەکاتەوە چۆنیەتی تۆڵەکردنەوەی ئێرانە، چونکە ئەگەر خواستی تۆڵەکردنەوەبێت کە لە توانایدا هەیە زیانی گەورە لە ئیسرائیل بدات، ئەوە بەمانای چونە نێو شەڕی ڕاستەوخۆیە، بەڵام ئەگەر ئامانجی نەچوونە نێو شەڕ بێت ئەوا بەکردەیەکی بچوك و دەنگدانەوەیەکی گەورە دەست لە تۆڵەکردنەوەی جدی هەڵدەگرێت تەنها بۆ ئەوەی پێی نەخزێتە نێو شەڕەکە.
دواجار ئەوەی نەیارانی ئێرانی دەستەوەستان کردوە سیاسەتی ئێرانە لەدەرەوەی جوگرافیای خۆی، چونکە لێدان لە ئێران واتە فراوان بوونی شەڕ و یەکێك لەو وڵاتانەی ڕاستەوخۆ دەبێتە بەشێك لەشەڕەکە عێراقە، چونکە حەشدی شەعبی وەك بەشێكی بەهێز لە بەرەی مقاوەمە ڕاستەوخۆ دەبێتە تەرەفی شەڕەکەو بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان دەکاتە ئامانج بە ئامانجی فراوانکردنی بەرەی شەڕ، کە لە ئێستادا حەشدی شەعبی لە هەموو ڕووەکانەوە لە هێزەکانیتری بەرەی مقاوەمە تێرترە و پشتیان پێ بەستوە، دواجار لەو حاڵەتەشدا هێشتا شەڕەکە نابێتە شەڕێکی گەورەی جیهانی و لە چوار چێوەی ئێران و بەرەی مقاوەمە لە لایەك و ئەمریکاو ئیسرائیڵ و دۆستەکانی لە لایەکیتر دەمێنێتەوە، لە بەرامبەردا زلهێزەکانی دۆستی ئێران وەك هاوکار و پشتیوانی بەرەی مقاوەمە دەمێننەوە بەڵام ڕاستەوخۆ نابنە بەشێك لەشەڕەکە و ئەمەش دەرگای شەڕێکی درێژخایەن دەکاتەوە. ئەمانەش هەموو لەسەر هەڵوێستی ئێران وەستاوە کە دەتوانێت سیاسەتی ڕابردوو درێژە پێ بدات تەنازول نەکات و نەشبێتە بەشێك لەشەڕ و شکۆی خۆشی بپارێزێ یان نەخێر وردە وردە پێی دەخزێننە نێو شەڕەکە.
زیاتر بخوێنەرەوە
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
ئەمانەش ببینە
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine