کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
بونیاتنەری متمانە
هیوا ئه‌حمه‌د
2024-08-21
ئاشتی سیاسی پرسێكی جیهانییه و گرێدراوی كرۆكی مرۆڤایه‌تییه و له ژینگه‌ی ململانێ سیاسییه ئاڵۆزەكاندا به‌رقه‌رار ده‌كرێت. به‌مانای ڕاگرتنی ناكۆكییه‌كان و توندوتیژی دێت، هه‌نگاوی دواتری هاوئاهه‌نگی و پێكه‌وه هه‌ڵكردن له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و یه‌كتر قبوڵكردن ده‌بێت، ئه‌م پرسه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگری نێوان هێزه هه‌رێمی و جیهانییه‌كاندا.
لە مێژە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی ململانێ سیاسیه ئاڵۆزه‌كان بووه، زۆرینه‌ی جار ئاڵۆزیه‌كان به‌جۆرێك له جۆره‌كان به ئاشتی سیاسی كۆتایی هاتووه. زۆرینه‌ی جاریش ڕێككه‌وتنی نێوان هێزه هه‌رێمییه‌كان له‌سه‌ر ته‌سفیاتی گه‌لی كورد و دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌ی بووە، لە ئاڵۆزییە سیاسییەكانی ئەمجارەشدا هه‌وڵی زۆردرا كورد په‌لكێشی نێوان ناكۆكییه‌كان بكرێت، له ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی كوردا، شه‌رعیه‌تی به‌هێزه ههرێمێكان ده‌دا له داهاتوودا له‌سه‌ر حسابی كورد و خاكه‌كه‌ی ڕێكبكه‌ون.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌زموونی سه‌ركردایه‌تی ڕابردووی خۆیندنه‌وه‌ی واقیعانه‌ی بۆ دیوی پشته‌وه‌ی ڕووداوه‌كان و ده‌رئه‌نجامه نا دیاره‌كانی هەبوو. ڕۆڵی كارای گێرا له دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه جدییه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون، پێگە دیپلۆماسییه‌كه‌ی بۆ ئەو پرسە تەرخانكردووە و وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سیاسی باڵا رۆڵێكی كارای گێڕا له به‌رهه‌مهێنانی سازانی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی بناغه‌ی ئاشتی لە ناوچەكەدا، گۆڕینی ململانێ سیاسیه‌كان به ئاشتی سیاسی پێویستی به بوێری و پابه‌ندبوون و هه‌وڵی به‌رده‌وامه بۆ گۆرینی خاڵی دژبه‌یه‌ك بۆ خاڵی هاوبه‌ش. قورسایی پێگه و كه‌سایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم وایكرد پرسی ئاشتی ناوچەیی له یۆتۆپیاوه بكات به واقیعێكی پركاتیزه كرا‌و. هه‌روه‌ها هه‌وڵ و كرداری دیپلۆماسیانه‌ی بۆ دڵنیایی و هه‌ماهه‌نگی و سه‌قامگیری له‌سه‌ر دوو ئاستبوون.
یەكەمیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی خاڵە ناكۆكیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو هه‌بووه، وه‌ك: پێویستی هاوسەنگی ڕاگرتنی نێوان پێكهاته سیاسیه‌كانی عێراق و ڕه‌چاوكردنی داینامیكی ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ قوڵایی سه‌رچاوه‌ی بڕیارەكان له عێراقی فیدراڵ‌دا. هەروەها حسابكردن بۆ تێڕوانینی گشتی شه‌قامی عێراقی، به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی ورد و دروست بۆ ڕۆڵی ئه‌كته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان و قوڵایی ستراتیژیان لە ناو خۆی عێراقدا. بەم میكانیزمانە توانیان ڕۆڵی ئه‌رێنی ببینن له پابه‌ندكردنی حكومه‌تی عێراق بهرێككهوتنهكانی پێشووی نێوان هه‌رێم و به‌غداد تایبه‌ت به شایسته دارایبهكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌ی كاتی و هه‌وڵدان بۆ داڕشتنی سازان و ڕێكه‌وتنی درێژخایه‌ن لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا.
ئاستی دووه‌م ئاشتی سیاسی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ئه‌ركێكی قورس و ئاڵۆزه، پێویستی به دیالۆگی دیپلۆماسی باڵا هه‌یه، به‌هۆی په‌یوه‌ندیه كراوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی جیهان، وه‌ك كاراكته‌رێكی جیهانی ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا لە سەقامگیربوونی پرسی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا و دانانی مۆدێلێكی قەناعەت پێهێنەر بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌كان و گۆڕینیان بۆ ده‌رفه‌تی هه‌ماهه‌نگی. كاركردن لەسەر گەشەپێدانی ئاشتی سیاسی وەك ستراتیژێكی دوورمەودا لە ناوچەكەدا پێویستی بە بنیاتنانی متمانەی درێژخایەنە. لە كۆتایدا پێویستە ئاماژە بەوەبكرێت ئەگەر بۆ جیهانی ئاشتی سیاسی ئۆردەری یەكەمبێت، ئەوە بۆ هەرێمی كوردستان پێویستیەكی حەتمییە.
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئه‌حمه‌د
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine