کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئەوانەی بەڕاسگۆیی درۆ دەکەن !!
محمد خۆشناو
2024-08-24
دان بەوەدا دەنێم ، دوای ئەزموونی قووڵ و درێژ لەگەڵ دەروونی مرۆڤدا ، کە نەمتوانی بزانم مرۆڤەکان چۆن دەتوانن لەگەڵ ئەو هەموو درۆیانەدا بژین .
سیگمۆند فرۆید
بەداخەوە بەرژەوەندی و ململانێی سیاسیی نێوان حزبەکان وایکردووە دیاردەی درۆکردن وا تەشەنە بکات کە گوێنەدرێتە ئەوەی کە ئەم درۆکردنە چ کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی خەڵک و گۆڕینی ڕێڕەوەکەی ؟! گۆبلز-ی وەزیری پڕوپاگەندەئ هیتلەر و نازیەکان مرد ، بەڵام ڕێبازەکەی نەمرد ، گۆبلز لەدوای خۆی ژمارەیەکی زۆری لە قووتابیانی جێهێشت کە لەسەر ڕێگای ئەودا دەڕۆن ، لەوانە هەندێکیان ئێستا لە کوردستانن وەک قوتابخانەی ئەدەبی و فکری ، قوتابخانەی جۆرەها درۆ و تایبەتمەندی-یان بەتایبەتی لە ڕاگەیاندن هەیە ، لەو قوتابخانەیەدا پەیڕەوانی دەگەنە قۆناغی باوەڕکردن بە درۆکانیان ، ئەم دیاردەیە بۆتە مەترسیەک لەسەر هەرێمی کوردستان ، ئەوەتا لەناو خودی سیاسییەکاندا درۆ تەقدیس دەکرێت…مەترسی پیرۆزکردنی درۆ لەوەدایە کە ئەوکەسەی ڕاستی دەشارێتەوە دەبێتە کەسێکی بێ کەموکوڕی ، بەپێچەوانەش کەسێک کە ڕاستیەکان ناشارێتەوە ناسروشتی دەردەکەوێت تۆنێکی ناتەبایە لە سمفۆنیای گەردووندا و بەروەڕووی مرۆڤەکان بە ناشیرینی و گاڵتەجاڕی دەبێتەوە ، لەو بڕوایەدام کە نەخۆشیە درێژخایەنەکە درۆ نیە ، بەڵکە لە ڕەوایەتیدان و پیرۆزکردن و شکۆدارکردنی درۆیە ، چەندان ڕەنگیان بۆ درۆ داهێناوە ، لەوانە ڕەش و سپی و پورتەقالی ، سیاسەت بە هونەری درۆکردن ناو دەبەن ، وەرە سەیربکە تووشی چ دۆخێکی ماڵوێرانی بوینەتەوە ، خیانەت بە مۆدێرنە و دووفاقی بە زیرەکی و درۆش بە نواندن دادەنرێت ، ڕۆژێکیان لە « بیکاسۆ»ی هونەرمەندی بەناوبانگی شێوەکار-یان پرسی ، بۆچی ناچیتە شانۆگەری ؟ وەڵامیدایەوە ( پەنجەرەیەکم هەیە دەڕوانێتە سەر شەقام و پێم وایە ئەوە بەسە ! هەمووان نواندن دەکەن ) درۆکانی ئێستا پاڵەوانی خۆیان هەیە و ، هەندێک لەو درۆزنانەی کن خۆمان شەرعیەتیان داوەتە درۆ و بێ شەرم و حەیا لە شاشەی سەتەلایت و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بە ئاشکرا درۆ دەکەن ، ڕێگەیەکی تری درۆکردن بەتایبەتی لە سۆشیالمیدیا هەیە ، ئەویش ئەوەیە درۆیەک دروستبکە و دەستبکە بە پەرەپێدانی و کار لەسەر شیکردنەوەی ئەو درۆیە بکە کە دروستتکردوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاویبکەوە و وەک ڕاستیەکی ڕەها مامڵەی لەگەڵ بکە بۆ سایتەکانی هەواڵ و سەتەلایتەکان بنێرە و هەندێک کەسیش میواندار بکە بۆ شیکردنەوە و تیرۆزەکردن و زیادکردنی بەهارات بۆی ، لەولاوەش جەماوەرێکی بەرمەجەکراویش ئامادەیە بۆ باوەڕکردن بە قسەکانی سەرکردەکەی یان حزبەکەی و ڕەتکردنەوەی لێدوان و قسەی نایار بێ بیرکردنەوە ، درۆکردن لە سیاسەتدا پرسێکی کەسیی نیە ، بەڵکە تەواوی پیشەسازییەکە لەسەر بنەمای سەکردە و ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیانکاران جەماورێکی زۆر کە کۆدەرێنەوە و ئامادەدەکرێن. بە لێشاوێک لەدرۆ پێی وایە ڕاستیە ، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی درۆیەکە سەرلێشێواوی لەناو هاوڵاتیان دروستدەکات ، وەک ئێستا کە هەندێک پەرلەمانتار لە بەغدا و سیاسی لە هەرێم پیڕەوی دەکەن ، نازانم چی هەرێمی کوردستانی گەیاندە ئەو قۆناغە لە تێکەڵکردنی وەرەقەکان و داهێنانی دەمامک بۆ ئەوەی بەم قەڵەباڵغیە دووانەی دژبەیەک تێپەڕێت ؟ ئایا کۆتە کۆمەڵاتیەکانن یان نەریتی بەردیین یان ونبوون لەناو جەنگلستانی دارستاندا !! ڕووداوێکی سادەی ڕاستیی ڕێڕەوی ژیانی تەواوی گەلێک دەگۆڕێت ، هەروەکچۆن درۆیەکی ڕەنگاوڕەنگ ژیانی گەلێک دەخاتە ناو ئاژاوەگێڕی و خوێن و کۆدەتاکان کە ئەوڕۆ لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ڕوودەدەن ، زۆرێک لە سیاسەتمەداران پەنا دەبەنە بەر درۆ بۆ فریودانی نەیارەکان بۆئەوەی بتوانن لە پێگەی خۆیان بمێنن و بەرگری لە بەرژەوەندیەکانیان بکەن ، ئەوەی لەبەرچاوانە ڕاستیی و درۆ لەژێر ئەو ڕەوتە گەورەیەی زانیاری وا تکەڵاوبوونە کە لە ئەنجامدا سنوورەکان لەنێوان ڕاستی و درۆ ، نێوان ڕاستگۆ و ساختە ، نێوان عەقلانی و گەمژە ، نێوان ڕێزدار و بێڕێز کاڵ بۆۆتەوە و ، ئەو کەسەی کە بەرژەوەندی لە بەردەوامی گەندەڵیدا هەیە ، دەبینیین قسە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات ، ئێمە لە دونیایەکی فەوزا و ستەمکردن و درۆدا دەژین ، ساتێکی بێوێنەیە کە شتە ڕاستەکە خۆی دەکوژێت و شەرم نەماوە و ، هەموو ئەو شتانەی کە پێشتر بە ڕێکوپێکی هەبوون و لەسەردەمی قەیران و ناخۆشیدا پشتی یەکتریمان دەگرت لەگەڵ «با»دا ڕۆیشت .
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کوردستان و میونشن بۆ ئاسایشی 2025
فارس نەورۆڵی
خۆشگوزەرانی یان سەقامگیری
هەندرێن شێخ راغب
ئەگەر لە جێگای پارتی بام؟
محمد خۆشناو
دووڕوو و هەڵپەرستەکان و دەسەڵات
فارس نەورۆڵی
ئەوان چیان لە ئێمە دەوێ؟
محمد خۆشناو
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
فارس نەورۆڵی
مرۆڤە دەمامک چیەکان
کەیوان نوری
کابوسی خانەنشینی و ترسێکی واقیعی لە پەراوێزخران
محمد خۆشناو
کوردستان لەکوێی زریانەکەی «ترمپ»دایە !!
ڕەنج نەوزاد
کورد و پێگەی دەوڵەتانی داگيرکەر
ئەمانەش ببینە
ئەم کچە لە سلێمانی کاری سەرتاشین بۆ کوڕان دەکات؛ بزانە چۆن باسی کارەکەی دەکات
چیرۆکی ئەو کچەی کە مرد فریشتەکانی خودا بۆی دەگریان
بەپەلە.. مانگرتوانی سلێمانی نەخۆشخانە بەجێدێڵن و دواین پەیامی خۆیان دەگەیەنن
کۆمپانیای ئێڵ جی تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی خۆی بە GOOGLE CAST (گوگڵ کاست) ەوە لە بۆنەی ISE 2025 نمایش دەکات
دوکاندارێک دەڵێت تاپۆی خانو کراوە بەدیاری وە کورێکی عەرەب ئۆتۆمبێلێکی کردووە بەدیاری بۆ کچێکی سلێمانی
راستەوخۆ… بۆ رۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کرا بەدیاری
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine