کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کام دزی و کامە حکومەتی هەولێر؟
ڕامان مەجید
2024-09-02
زۆر جار پەنجەی تۆمەت بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان درێژ دەکرێت. بە تایبەت سەرۆکی کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای یەکەم هەلبژاردن لە ساڵی ١٩٩٢،گوایە هەولێری پایتەخت لەو سەردەمە نا ئارام بووە و دزی و بێ یاسایی و راوە رووت و خزمەت گوزاری کەم بووە.
بەڵام بە گەڕانەوەیەکی کورتی مێژوویی بۆ ئەو سەردەمە و خوێندنەوەی دۆخەکە و لێکدانەوە و بەراورد کردنی لەگەل حوکمرانی ئەم سەردەمەی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان. تێدەگەین چ غەدرێک و چەواشە کارێک و دوو روویەک لە شێواندنی ئەم مێژەوە دەکرێت.
وا لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین بۆ راستی و ناراستی ئەم مێژوە و هەلسەنگاندن و بەراوردکردنەکە...
حکومەتی سەردەمی یەکێتی لە هەولێر.
١- لەگەل هاتنەوەی هێزی پێشمەرگە و راپەرینی خەڵکی کوردستان هەموو خەلکی کوردستان بە هۆی ئەو هەموو چەکە زۆرەی لە سوپا و دام و دەزگاکانی رژێمی بە عس بە جێما بوون چەکدار بوون .تا رادەیەکی زۆر چەک هەلگرتن بوو بوو بە پێویستی چونکە هیچ حکومەت و یاسایەک نەبوو. هەم بوو بوو بە شانازی و جۆرێک لە مۆدیل و خۆ بادان،کەس نەیدەزانی کێ پێشمەرگەیە و کێ هاوڵاتی ،کە تا ئێستاش بە تەواوی بنەبڕ نەکراوە.
٢- زۆربەی دام و دەزگاکانی دەوڵەت تاڵان کران و دواتریش بە فەرمی حکومەتی عێراق لە پێناوی نا ئارام کردنی کوردستان و دروست کردنی بۆشای حوکمرانی و سیمای بێ سەرە و بەرەی لە شارەکان.سەرجەم دام و دەزگاکانی خۆی کشاندەوە.ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کاری خراپ و تاوانی زۆر بکرێت.وە ببێت بە خویەک کە ساڵانێکی زۆریش دوای دروست کردنی حکومەتی هەرێم و تا ئێستاش کەم تازۆر ماوە.
٣-کۆمەڵگای نێودەولەتی ئابلوقەیەکی تاقەت پروکێنی خستە سەر عێراق و کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق ئابلوقەی خرایە سەر. دۆخی ئابوری عێراق تەواو تێکچوو بوو وەک دەولەت.وە دۆخی شارەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم خراپ تریش بوو دواتر حکومەتی عێراق ئابلوقەی ئابوری خستە سەر هەرێم و موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نەدەدا دوای کشانەوەی دامودەزگاکانی
٤-هەر لە دوای راپەرینەوە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیان گرت بەسەر گومرگی ابراهیم خلیل و پارەکەی بۆ حیزب دەرۆیشت نەک حکومەت.
خزمەت کردنی خەلک و دابین کردنی موچە لەم دوخە خراپەی هەرێم کە تاکە سەرچاوەی دارایی ابراهیم.خلیل بوو زۆر ئەستەم بوو. بە هۆی ئەو هەموو ئابلوقەیەی سەر شاری هەولێر.وای کرد حکومەتی هەرێم و یەکێتی فشار لە پارتی بکەن بۆ ئەوەی گومرگی ابراهێم خلیل بخرێتە سەر حکومەتی هەرێم و بچێتە خزمەت خەلک و موچە خۆران.بەڵام پارتی هەر ملی نەدا تا ئێستاش بەشێکی ئەو گومرگە دەچێتە گیرفانی هەندێک خەلکی ناو پارتی .ئەوەش بووە هۆکارێکی بەهێز بۆ ئەوەی شەری ناوخۆ دروست بێت لە ساڵی ١٩٩٤ کە شەرێکی ماڵ وێران کەر بوو ..لە ئەنجام دا تەواوی خەلکی هەرێمی کوردستانی کردە دوو بەرەوە هەولێر و سلێمانی یەکێتی بەرێوەی برد و دهۆکیش پارتی. لەم کاتە دا پارتی ئابلوقەی ئابوری تەواوی خستە سەر هەولێر و سلێمانی ئەوەش بووە بارگرانیەکی تر بۆ سەر خەلکی هەولێر و سلێمانی .سەرباری نەبونی هیچ داهاتێک حکومەت کاری خۆی دەکرد و موچە دەدرا ئەگەر مانگانە دواش بکەوتایە بەلام سەرەنجام فەرمانبەران بە مافەکانیان دەگەیشتن...
لە بری ئەوەی ئەم خەڵکانە بە شەرەفەوە باسی سەرکەوتووی ئەم حکومەتە و کابینەکەی و سەرۆکەکەی بکەن دێن باسی چەند دیاردەیەکی دزی کردن دەکەن کە لە دۆخێکی ئاوای شەری ناوخۆ و چەند ئابلوقەیەکی ئابوری نابێتە ماکێکی ناشرین و رەش بەرامبەر بە ئەرکی حکومەتێکی ئاوا لەم دۆخە پر لە قەیراناویە دا.تا دوا جار پارتی ئارامی لە دەست دا ئەوەندە لە دورەوە سەیری هەولێر بکات. زۆر داخ لە دڵ بوو کە دەتوانرێت حکومەت بە بێ ئەوانیش سەرەرای هەموو ئاستەنگەکان بەرێوەببرێت.بۆیە لە پێناوی هاتنەوە هەولێر و وەرگرتنەوەی حکومەت و لە دەست نەدانی گومرگی ابراهیم خلیل لەگەل رژێمی بەعس رێک کەوتن و لە ٣١ئاب یەکێتیان لە هەولێر دەرکرد.
بۆیە ناحەقی نیە ئەگەر بەراوردێک بکەین لەگەل ئەم سەردەمە تا تێدەگەین بە پێودانگی حوکمرانی کردن بێت بزانین کام حکومەت سەرکەوتوو کامە شکست خواردو بووە و پر بووە لە دزی کردن
حکومەتی سەردەمی ئێستا لە هەولێر
١- نەبوونی هیچ ئابلوقەیەکی ئابوری
٢- نەبوونی شەری ناوخۆ.
٣- فرۆشتنی نەوت بە فەرمی و ئێستاش بە نافەرمی .
٤- زیاد کردنی باج بەسەر هەر هەموو شتێک و داتاشینی کۆمەلێک باجی سەیر و سەمەرە.
٥-فرۆشتنی هەرچی زەوی گرانبەهای شاری هاولێرە.
٦- دروستی کردنی سەدان کۆمپانیا و هولدینگ و دروستکردنی دەیان سەرمایەداری لە پر دروست بوو.
٧-دەرهێنانی نەوت و بەشداری پێ کردنی گەورە کۆمپانیاکانی بواری نەوت.
٨-قەرزار بوونی حکومەت بە ملیاران دۆلار بە کۆمپانیا دروست کراوەکان لە دوای فرۆشتنی نەوتیش.
٩-پێدانی هەرچی پرۆژەی وەبەرهێنانە بە هەندێک کۆمپانیای حیزبی.
سەرباری دەیان و سەدان نمونەی تر کە هەر تاکێکی شاری هەولێر لە من باشتر بە جاوی خۆی دەیبینێت (ئەگەر تێنوێتی و نەبوونی ئاو لە گەرمای هاوین و ئەو پیس بوونەی هەوای سەر شاری هەولێر چاوی لێل نەکات ).کە چ حوکمرانیەک دەکرێت و دزی و راوەروتەکان چین و چۆنن و کێن ئەوانەی دەیکەن.
لە بەرامبەر ئەوەدا چەندەها موچەی فەرمانبەر لەم سالانەی دوای خوراون .
تا ئەمرۆش خۆشترین هەوال هاتنی موچەیە و خەلک دەستە و دوعا سالانە وەستاون حکومەت سالێکیان لە موچە بۆ نەکاتە ١٠ مانگ و کەمتر.
بە وێژدانتان دزینی چەند ئۆتۆمبیلێک لە ژێر سایەی حکومەتەکەی ئەو کاتی کاک کوسرەت کە حکومەتەکەی و خەلکەکەی لەم دۆخە خراپەی دارای بوون تاوانەکەی گەورە ترە یان ئێستا دزینی ملیاران دولار و دەست بردن بۆ گیرافانی هەموان و برسی کردنی خەلک بە کۆمەڵ و زەلیل کردنی هەرێم لەبەردەم حکومەتی عێراق و تورکیا کە بە هەزارن شەهید دراوە لە پێناوی ئازادی و سەربەستی ئەو نەتەوە و خاکە.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کوردستان و میونشن بۆ ئاسایشی 2025
فارس نەورۆڵی
خۆشگوزەرانی یان سەقامگیری
هەندرێن شێخ راغب
ئەگەر لە جێگای پارتی بام؟
محمد خۆشناو
دووڕوو و هەڵپەرستەکان و دەسەڵات
فارس نەورۆڵی
ئەوان چیان لە ئێمە دەوێ؟
محمد خۆشناو
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
فارس نەورۆڵی
مرۆڤە دەمامک چیەکان
کەیوان نوری
کابوسی خانەنشینی و ترسێکی واقیعی لە پەراوێزخران
محمد خۆشناو
کوردستان لەکوێی زریانەکەی «ترمپ»دایە !!
ڕەنج نەوزاد
کورد و پێگەی دەوڵەتانی داگيرکەر
ئەمانەش ببینە
ئەم کچە لە سلێمانی کاری سەرتاشین بۆ کوڕان دەکات؛ بزانە چۆن باسی کارەکەی دەکات
چیرۆکی ئەو کچەی کە مرد فریشتەکانی خودا بۆی دەگریان
بەپەلە.. مانگرتوانی سلێمانی نەخۆشخانە بەجێدێڵن و دواین پەیامی خۆیان دەگەیەنن
کۆمپانیای ئێڵ جی تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی خۆی بە GOOGLE CAST (گوگڵ کاست) ەوە لە بۆنەی ISE 2025 نمایش دەکات
دوکاندارێک دەڵێت تاپۆی خانو کراوە بەدیاری وە کورێکی عەرەب ئۆتۆمبێلێکی کردووە بەدیاری بۆ کچێکی سلێمانی
راستەوخۆ… بۆ رۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کرا بەدیاری
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine