کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کوشتن لە دوورەوە بە تەکنۆلۆژیا
محمد خۆشناو
2024-09-21
کوشتن لە دوورەوە بە تەکنۆلۆژیا محمد خۆشناو مێژووی ئامرازەکانی کوشتن کۆنە و ، قۆناخ بە قۆناخ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و پێشکەوتووە ، لە هەموو ئەو قۆناخانەدا کام لایەن ئامرازی پێشکەوتووی لە لایەنەکەی تر لەبەردەستدابێت شەڕەکە لەبەرژەوەندی ئەو یەکلابۆتەوە ، ئێستا کوشتن بە ئامرازێک دەکرێت کە لەدوەرەوە تەحەکومی پێدەکەیت وەک فڕۆکەی بێفرۆکەوان«درۆن» و هێرشی سایبەری و ئەلکتڕۆنی و ، بەکارهێنانی تلیشە«رقائق»ی ئەلکترۆنی کە بە(نەفتی سەدەی بیستویەک ) دادەنرێت بۆ کەلوپەلە کارەبایی و تەکنۆلۆژیەکان کە لەبەر بایەخە ستراتیژیەکەی خواستی زۆر لەسەرە کە «تایوان» گەرەترین بازاڕی ئەو تلیشانەیە ، تەقینەوەی ئامێرە لاسرکیەکانی پەیوەندی «پیجەر»ی «حزب اللە» کە لەلایەن ئیسرائیل-وە ئیختراق کرابوون ، دیمەنێکی وا سوریالی بوو هەموو جیهانی تۆقاند ، چونکە ڕێسای گەمەکەی لە جیهاندا گۆڕی ، ئەو تەقینەوانە ئاسۆیەکی گەورەی بۆ بیرکردنەوە لە سیناریۆکانی کارەساتاوی دەکاتەوە ، لەوانەیە هەموو ئەو شتانەی کە لەژیانماندا پشت بە تەکنۆلۆژیا دەبەستێت ببنە چەک ، مۆبایل و کاتژمێری زیرەک هەموو ببنە چەکی بۆمبڕێژکراو و ، هەروەها ئەوسەیارانەی پشت بە کارەبا دەبەستن دەبنە سەیارەی بۆمبڕێژکراو دەشێت بۆ پڕۆسەی کوشتن یان هێرشی تیرۆرستی بە ڕێگای نوێ بەکاربهێنرێت و ، ئەوڕۆ یان سبەی هەموو کلوپەلی کارەبایی و تەکنۆلۆژی ماڵەکەت سیبرانی دەبێت ، ئەمەی لە لوبنان و سوریا ڕوویدا «زریانێک» بوو بەخەیاڵی کەسدا نەدەهات و گەمەکە گۆڕا و ، دەتوانیت بەتەوای گەلێک لە ڕێگەی مۆبایلێکی هەرزانی کۆن بۆمبڕێژبکەیت و ، دتوانیت سیخوڕی بەسەر گەلێک بەتەواوی بە مۆبایلێکی هەڵمەتی بەبازاڕکردنی وەک ئایفۆن 16 کە بەڕێگاوەیە بکەیت !! ئێستا مۆبایلەکانمان لەخودی خۆیدا بۆمبڕێژکراوە و ، سیخوڕێکی هاوڕێیە و هەناسەت دەمژێت و بیرکردنەوەت دەخوێنێتەوە و ، ئاستی شەکرە لە خوێنتدا دەپێوێت ، ئێستا شانۆی سەربازی بەتەواوی بۆتە گۆڕەپانی دیگیتاڵی و ململانێی ئاییندە بە تەکنۆلۆژیا لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنیکاری زیرەکی دەستکرد یەکلادەکرێتەوە ، زۆربەی جەنگەکانی ئەوڕۆ بە سوپای گەورەی پڕ چەکی تەقلیدی یەکلاناکرێتەوە بەڵکو بە هەندێک تلیشەی ووردبین کە کۆنتڕۆل دەکاتە سەر ئاراستەی موشەکەکان و جەنگەکە یەکلادەکاتەوە ، لە زەمەنی جەنگی نوێدا تەکنۆلۆژیا توخمێکی یەکلاکەرەوەیە کە چارەنوسی ململانێکان دیاری دەکات ، پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا هەرتەنها شێوازی شەڕی نەگۆڕیوە بەڵکو شۆڕشێکی داهێنا کە لەدوورەوە ئاراستەی پێبکەیت و ، توانای دەزگا تەکنۆلۆژیە موخابەراتیەکان بۆ کوشتنی خەڵک کە لەماڵی خۆی بە ئارامی دانیشتووە بۆتە ڕاستی و خەیاڵ نیە ، لەمەودوا هەموو شتێکمان ئیختراق دەکرێت کە بەڕاستی دۆخێکی مەترسیدارە پێدا دەڕۆین ، دۆخێک ئەخلاق و وێژدان و بەزەیی بەتەواوی لە لایەن وڵاتە زلهێزە خاوەن تەکنۆلۆژیا و ئەلکترۆنیکە زەبەلاحەکان بە زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆت کە وەزیفە ناهێڵێت گەمارۆ دەدرێت و ، نووزە لە هەستوخستی مرۆیی ناهێڵێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
ئەمانەش ببینە
لە پیرمام چی ڕویدا؟ زانیاری گرنگ و پشتی پەردە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
بەپەلە.. ماڵەکانی نزیک گەراجی بەغدا بە شۆفڵ دەڕوخێنن
سۆران عومەر: دەبێت هەر ئێستا وەزیرە كوردەكان بەغدا جێبهێڵن
بەغدا بە تەحەدایەكی گەورە وەڵامی هەڕەشەكانی بارزانی دایەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine