کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
تەکنۆلۆژیا ، خوداوەندی نوێ !!
محمد خۆشناو
2024-10-12
ئەگەر سەیری ئەو جیهانەی کە ئێستا تێدا دەژین بکەین ، هەست ناکەین تەنها ئەو ژیانە مەحکومە بە بیروهزی ئابووری و سیاساتی عەقلانی ، بەڵکو دیدگای ئایینی و ئەفسانەی کۆن و نوێش ڕۆلی گەورەیان هەیە لە دیاریکردنی بژاردەکان و ئاراستەکردنی بڕیارەکانی کەسە کاریگەرەکانی لەو جیهانە لە خەڵکی سیاسەت و پارە و کاردا ، بەڵام ئەوەی ئێستا زاڵە بەسەر جیهاندا ئەوانەن کە بڕیاریانداوە تەجاوزی کارە مرۆیی و ئاینیەکان بکەن ، ئەمانەن کە چارەنووسی جیهان و دەوڵەت و گەلانیان بەدەستەوەیە ، خوداوەندی نوێی جیهانن و دروستکەری مێژوون و ئەو ئایینیە تەقلیدی-یانەیان تێپەڕاندوە کە لە ئایینە ئاسمانیەکان و ڕێبازە گەورە فەلسەفیەکان هاتوون ، لەو جیهانەدا پێشکەوتن و تەکنۆلۆژیا بۆتە خوداوەند کە جێگەی بیردۆزی خالقی خودای گەورەی گرتۆتەوە و ، ئەو تەکنۆلۆژیایە وایکردوە کە تەسەوراتی خەلقی ئایینی تەقلیدی بە بڕوابوون بەوەی کە گەردوون و مرۆڤ لە تاکە خودایەکی بەهێز و میهرەبانەوە دروستکراوە کاڵ ببێتەوە ، تەکنۆلۆژیا و تەکنیکی نوێی ئێستا کە هەموو شتێکی لە ماددەدا کۆکردۆتەوە ، ڕەهەندی روحی و توانای عەقلی و ئیرادەی کردۆتە کاڵایەک و مرۆڤی کردۆتە جۆرێک لە ئاژەڵیی واتە ویلێدەکات لە ڕیزی ئاژەڵدا بێت کە دەژیت تەنها بەدەستەبەرکردنی خۆراک و پێداویستیە مادیەکان و ژیان لە ململانێدا لەگەل برای مرۆڤ لەپێناوی مانەوەدا !! ئێستا لەبەرچاوان دەیبینین کە مرۆڤ چۆن ئەو تەکنۆلۆژیا و تەکنیک بۆ کاری خاپورکردن بەکاردهێنرێت کە لەکاتی جەنگدا بەڕوونی دیارە و چۆن تەوزیف دەکرێت و پاساویش بۆ بەکارهێنانی دەهێنرێت ، تەکنۆلۆژیای نوێ بۆتە مایەی بۆشایی عاتیفی و هەژاربوونی ویژدان ، هەژاریەک کە هەموو دونیای گرتۆتەوە و ، پەیوەندیەکانی تووشی وەرینێکی تووند کردووە و ژیانی خێزانی لێکهەڵوەشاندۆتەوە و ، ناو ماڵ بۆتە شانە و هەر شانەیەک روکنێکی لە ماڵ هەڵبژاردووە ، باوک نازانێت لەنێو منداڵەکانی چی دەگوزەرێت ، ژن و مێردیش بەهەمان شێوە ، هەموویان لەبەردەم دەزگایەکی بچووکدان کە ژیانی لە خەڵکی تێکداوە و پەیوەندی نێوان نزیکترین کەسی شێواندووە و قۆناخێکی نوێی لە شێوازێکی ژیانی نوێی هێناوەتە ئاراوە کە دۆخی نالەباری مرۆڤی ئەو سەردەمەیە ، ئێمە ڕۆژ دوای ڕۆژ لایەن و ڕەهەندە روحیەکانمان کز دەبێت ، مرۆڤ ناچار دەکات ڕاکات بۆ دابینکردنی پێداویستی ژیان ، لێرەوە ئەم سەردەمە لەژێر سایەی ( نموونەی باڵای سەرکەوتنی ماددی ) کە نموونەی باڵای مرۆڤی نوێی یەک ڕەهەند و مرۆڤی ئابووری دروستدەکات کە بازرگانی بەهەموو شتێک دەکات ، مرۆڤ دەبێتە کاڵایەک دەکڕێ و دەفرۆشرێت ، واتە مرۆڤی خاوەن تەکنۆلۆژیا کە هەموو هەوڵ و تێکۆشانی قازانجە ، مرۆڤێکە ئەفزەڵیەت دەداتە جەستە نەک روح ، شێواز نەک ناوەڕۆک ، قازانج بەسەر بەها ، خوداوەندی جیهانی نوێ ( پێشەنگی سەرمایەداری کارەساتاوین ) لە کارەساتی لەناکاوی سروشتی لە بومەلەرزە و لافا و گەرمای بەتین…تاد کە مەترسین بۆسەر شارستانیەتی مرۆڤایەتی و میراتی ئایینی و روحی ، ڕاستە تەکنۆلۆژیا زاڵە بەسەر ئایدۆلۆژیا و بڕوا ، بەڵام ئایدۆلۆژیا و ڕەهەندی روحی بەهەموو جۆر و ڕێبازەکانیانەوە خۆراکە و پێویستە بۆ مرۆڤ ، هزرمەندی میسری « سید یس » (1933-2017) لە زنجیرە لێکۆڵینەوەیەکیدا بەناونیشانی « ئایدۆلۆژیا و تەکنۆلۆژیا » دەڵێت : هەرچەند قووڵایی شۆڕشی تەکنۆلۆژیا زیاد بێت ، پێویستی مرۆڤ بۆ ئایدۆلۆژیای پێشکەوتوو بەرپرس لە گەڵاڵەکردنی مارکسیزم زیاتر دەبێت ، کە ئەمە دەتباتە سەر ڕێگای ڕزگاری درێژخایانی مرۆڤ ، ئەمە ئەوە لە شەڕانگێزی و ئەنانیەتی ئەو تەکنۆلۆژیایە دەتپارێزێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine