کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئەمریکا و کورد، ئەمریکا کوردی بۆ چییە؟
د. شێرکۆ کرمانج
2024-11-05
چەند ڕۆژێکی کەم و ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەمریکا ڕادەگەیەنرێت. بۆ یەکەم جارە زۆر کەس چاوەڕوانی پێکدادان دەکەن، بەتایبەتی ئەگەر ترەمپ بدۆڕێنێت. ئەم پرسە لەم کورتە بابەتە باس ناکەین، ئەوەی قسەی لەسەر دەکەین، تێگەیشتنی کوردە بۆ ئەمریکا، لە کۆتاییش ھەندێ قسە لەسەر ئەوە دەکەین کە ئەمریکا چی لە کورد دەوێت.
زۆر قسە لەسەر ئەمریکا دەکرێت، بەڵام بەشی ھەرە زۆری ھەڵقوڵاوی تیوری پیلانگێڕیی و زادەی دوو تێگەیشتنە کە سەدەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زاڵە، یەکەمیان ھی چەپە-شیوعییەکانە کە چل و پەنجا و شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە زاڵ بوو، خەڵکێکی زۆر وەک توتی ھەر دەیڵێنەوە، کە ڕۆژئاوای وەک دێوەزمە و شەڕانگێزێک وێناکردووە و دیووە. شیوعییەکان ئەمەیان لە کاتێکدا دەکرد کە خۆیان بە سەرکردایەتی لینین و ستالین و ماو دەیان ملیۆن خەڵکیان لە ھاووڵاتییانی خۆیان قەتلوعام دەکرد. دووەم، زادەی تێگەیشتنی ئیسلامییەکانە کە بەگشتی ڕۆژئاوا، بەتایبەتی ئەمریکا و بەریتانیا، وەک نەک ھەڕەشەی کۆلۆنیالیستی بەڵکو وەک ھەڕەشەی فکری و کولتووری دەبینێت، ھاوکات بوون و ھاتنی ڕۆژئاوایان وەک غەزوی سەقافی بینیوە، وەک قەرەزاوی دەیگوت.
لە ڕاستیدا، ئەمریکا نە فریشتەیە نە دێوەزمە، بەڵام بۆ کورد فریادڕەسە، لانیکەم لە دوای شەڕی سارد لە ١٩٩١ەوە.
بۆ نموونە، ئەمریکا نەبووایە نە ھەرێم دروست دەبوو، نە دەمایەوە تا ئێستا.
ئەمریکا نەبووایە کۆبانێ دەکەوت. ئەمریکا نەبا نە ڕەقە، نە حەسەکە، نە مەنبەج، نە ئەو جوگرافیا بەرفراوانە لە سووریا نە دەکەوتە دەست ئیدارەی خۆسەری. ئەمریکا نەبا، تورکیا تا ئێستا ڕۆژاڤای خواردبوو.
من ناڵێم ئەمریکا ئەوەی لەبەر خاتری چاوی ڕەشی کورد کردووە، بەڵکو ھەم دروستبوون ھەم مانەوەی ھەرێم و ڕۆژاڤا حاسیل تەحسیڵی سیاسەتی ئەمریکایە لە ناوچەکە، واتە دەرکەوت و بەرھەمی ناڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. دەرچوونی ئەمریکا لە ناوچەکە ماڵوێرانی بۆ کورد بەدوادادێت. واتە، ئەمریکا نەبا ئێمە زۆر لە پێگەیەکی لاوازتر بووین، ئەوە ئەگەر نەڵێم، نوزەمان دەھات لەژێر چەپۆکی ئەوانی دیکە.
لە پەیوەند بە ھەڵبژاردنەکانەوە، بەتایبەتی لە ئەگەری بردنەوەی ترەمپ، دوو قسەی خێرا دەکەم. سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێین کە ئەسڵەن ترەمپ لە گیرفانی خۆی و ئیگۆی خۆی و ھەندێک کەس و لایەنی وەک خۆی ھیچی دیکە نابینێت. ھاتنی ترەمپ نەک ھەر خەتەرە بۆ کورد بەڵکوو خەتەرە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی، خەتەرە لەسەر ژینگە لەسەر ئەو شارستانییەتەی کە مرۆڤ ھەزاران ساڵە دروستی کردووە. خەتەرە لەسەر دیموکراسی، لەسەر ئازادی. ترەمپ پشتیوانیی لە ڕژێمە دیکتاتۆرەکان دەکات، لە پوتین-ەوە بۆ ئەردۆگان.
تاکە یەک شتی ترەمپ کە تۆزێک دڵمان خۆش بکات، دژە ئێرانبوونی ترەمپە، ئەویش ئەگەر نەبێتە مایەی ڕووخانی ئێران ھیچ قازانجی بۆ ئێمەی کورد نییە، ڕووخاندنی ڕژێمی ئێرانیش ئەگەرێکی ئێجگار کەمە.
ئەمریکا کوردی بۆ چییە؟
ئەمریکا لە زۆر بوار و ھاوکێشە پێویستی بە کوردە بەڵام لە ھەمووی گرنگتر بۆ کەمکردنەوەی ھەژموونی شیعەیە لە عێراق. ئەمەشی لەو تێگەیشتنە سەرچاوە دەگرێت، کە تا ھەژموونی شیعە لە عێراق کەم نەبێتەوە ھەژموونی ئێران لە عێراق کەم نابێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمریکا حەز دەکات ھەرێمێکی تۆکمە و بەھێز لە عێراق دا بوونی ھەبێت. بۆ ئەوەی ھەرێمیش تۆکمە و یەکگرتوو بێت دەبێت یەک حکومەت و یەک ھێزی پێشمەرگە و یەک ئاسایش و یەک دەزگای پاراستن⁄زانیاری ھەبێت.
پرسیارەکە ئەوەیە تا چەند یەکێتیی و پارتی دەتوانن ئەو خواستانەی ئەمریکا جێبەجێ بکەن، ئەوە لێ دەگەڕێم، ھەم بۆ ئێوە، ھەم بۆ ئەوان.
ئەمریکا بۆ ھێزێکی تۆکمە و یەکگرتووی دەوێت؟ زۆر ھۆکار ھەیە بەڵام لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە، ئەمریکا لە دوای زەرەر و زیانەکانی لە ئەفغانستان و عێراق، لە ٢٠٠١ تاوەکوو ٢٠١١، دوو بڕیاری داوە:
No nation building intervention
No feets on the ground
واتە ئەمریکا زۆر خۆی بە بنیادنانی ئەوانی دیکە سەرقاڵ ناکات و لەجیاتی ئەوانی دیکە شەڕ ناکات، وەک چۆن شەڕی تالیبانی کرد لە ئەفغانستان و شەڕی قاعیدەی کرد لە عێراق. ئەمریکا دەڵێ چی دیکە شتی وا ناکەم.
ئەمریکا دەڵێت تۆ دەبێت ھێزێکت ھەبێت من بتوانم بۆ بەرژاوەندییەکانی خۆم بەکاری بێنم کەی پێویستم پێ بوو، لە بەرانبەردا من دەتپارێزم، ئەم پاراستنە بۆ کورد زۆر گرنگە، بەڵام لە ئاسمانەوە دەتپارێزم، ، چونکە سیاسەتی نا بۆ پۆستاڵ لەسەر زەوی جێبەجێ دەکەن.
ئایا پێشمەرگە دەتوانێت ببێت بەو ھێزە، وەک شەڕڤانان لە ڕۆژاڤا بوون، ئەوە پرسیارێکی دیکەیە من بۆ ئێوە و بۆ ئەوانی بەجێ دێڵم.
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
لە سوریا چی دەگوزەرێت؟
د. شێرکۆ کرمانج
ڕۆڵ و کاریگەریی و ئامانجی تورکیا، ئێران، سووریا، ئیسرائیل، ئەمریکا و کورد لەسەر ڕووداوەکانی سووریا
سەردەشت عەلی
هەڵوێستەکەی عەلی حەمە ساڵح و هێرۆ عەتار بە پێوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان
محمد خۆشناو
دوا وێستگە ، چیتر مریشکەکە هێلکەی زێڕ ناکات !
ڕەوا موسا
کورد و شەڕ بۆ حەلەب! هۆکار و کاریگەری هەڵمەتە نوێیەکەی یاخیبووان بەرەو حەلەب
فارس نەورۆڵی
لە چاوەڕوانی خەڵاتی نۆبڵدا
تەنیا کوردی
داهاتووی کوردستان لە جیهانی نوێدا
محمد خۆشناو
پەیوەندی نێوان سەرکردە و ڕاگەیاندن ، بەدەم جوێنم پێدەدات و بەچاو پێم دەڵێت وەرە .
د. شێرکۆ کرمانج
ترسە گەورەکەی سەر کورد و سوننە بۆچی لە سەرژمێریی عێراق، نەتەوە و مەزهەب نەنووسران
محمد خۆشناو
مەترسیی بەفیڕۆدانی خۆراک !
ئەمانەش ببینە
خۆرێکی گەشی ئیمان و ئەدەب لە کوردستان ئاوابوو
لە زانکۆی پۆلەتەکنیک شەر رویداو بریندار هەیە بە چەکوش شەکرشکێن داویانە لەیەک
مامۆستایانی نارازی سەبارەت بە بایکۆت و نەدانی مووچە هاتنەدەنگ پەیامیان هەیە
دەرگای دۆزەخ بەسەر خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەکرێتەوە.
خاوەنی ئۆتۆمبیێلە بێسەرەتکان هاتنەدەنگ لە شەقامی سالم گردبونەوە
بازاری کرینو فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە وەستاوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine