کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
نهێنی پشتی سەرکەوتنە سەربازییەکانی تحریر الشام چییە؟
ڕەوا موسا
2024-12-06
تەحریر شام چۆن هێزی درۆن و هێزی پیادەی ئاوێتەکرد؟!
لەگەڵ هێرشی تحریر الشام بۆسەر حەلەب و ناوچەکانی دەرووبەری، ناوی کەتیبەیەکی نوێ لە ڕیزەکانیان دەرکەوت کە پێشتر نەبیستراوبوو، ئەویش "کەتیبەکانی شاهین" بوو.
ئەم کەتیبەیە بەتەواوی بەنهێنی کاردەکات و تەنانەت دوورن لە چاوی هێزەکانی تری ناو تەحریر الشامیش، بەرپرسی هێرشە درۆنییەکانی گرووپەکەن و شارەزایی و پسپۆڕیان لە درۆنی بچوکی هێرشبەردا پەیداکردووە. ئەم گرووپە لەگەڵ دەرکەوتنیدا بەهێرشە ئاسمانییە لەناکاوەکەیان ڕیزەکانی سوپای سوریایان تێکدا، سەدان سەربازی سوریان لە یەکەمین قۆناغی هێرشەکەیان کوشت و بەتەواوی سوپایان شپرزەکرد. شاهین لە گومەوە سەری دەرکرد و هەمووان ناوی دەهێنن بەبێ ئەوەی بزانن کێن و لەکوێوە هاتوون! ئەبو محمدی جۆلانی ئەمیری تحریر الشام ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کار و چالاکییەکانی گرووپەکە دەکات و بەتوندی پارێزگاری لە ناسنامەکەیان دەکات، ئەم گرووپە لەماوەی ڕابردوودا پارەیەکی زۆری بۆ تەرخانکرا و بەتەواوی ئەبو محمدی جۆلانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو. ئەگەر لەبیرتان مابێت مانگی دەی ساڵی ڕابردوو دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی شەڕی غەززە، هێرشێکی گەورەی ئاسمانی درۆنی کرایەسەر ئاهەنگی دەرچوونی ئەفسەرانی نوێی سوپای سوریا لە حومس. بەهۆیەوە 112 ئەفسەر و کەسوکاریان کوژران، ئەمە یەکەمینجار بوو هێرشێکی گەورەی درۆنی بکرێتەسەر سوپای سوریا لەمێژووی جەنگی ناوخۆی وڵاتەکەدا. ئەوکاتە هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لەئەستۆ نەگرت و تاکە سەرکەوتنێکی گەورە بوو بێ باوک و بێ خاوەن مایەوە! بەڵام لەئێستادا هەموو گومانیان بۆ ئەوە چووە کە ئەم هێرشە کەتیبەی شاهینی سەر بە تحریر الشام ئەنجامی دابێت، خۆیان بەبێدەنگی هێشتۆتەوە تاوەکو ئاشکرانەبن و لەکاتێکی گونجاوی وەک ئێستادا زەبری خۆیان بوەشێنن!
کەتیبەی شاهینی تەحریر الشام تا ئێستا وەک لە ڤیدیۆکانی خۆیاندا دەردەکەوێت درۆنی بچوکی بەکارهێناوە کە بەشێکیان درۆنی بازرگانین و گۆڕدراون بۆ درۆنی جەنگی، بەڵام دەکرێت درۆنی گەورە و تایبەتیشیان هەبێت هەمدیسانەوە بەنهێنیان هێشتبێتەوە و ڤیدیۆی بڵاونەکەنەوە. لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم درۆنانە بەردەوام سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای سوریایان ئەکتیف کردووە و موشەکی گەورەیان پێ دەتەقێنن کە هیچ ئامانجێک ناپێکێنن و بەفیڕۆدەچن، هەروەها خۆکوژانە هێرش دەکەنەسەر رەبایە و بارەگاکان و کاروانی ئۆتۆمبێلەکان و تەنانەت تانک و زرێپۆشەکانیش بەئامانج دەگرن. هێرشدەکەنە سەر فڕۆکەخانەکان و لە فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکان دەدەن بەر لەوەی لە زەوی هەڵبستن.
بەرەی تحریر الشام زۆر بەجوانی هێرشی ئەم درۆنانەی لەگەڵ کوالێتی و تایبەتمەندی هێزە زەمینییەکانی خۆی ئاوێتەکردووە و پێکهاتەیەکی سەربازی نوێ و بەهێزی پێ درووستکردوون. بەشێوەیەک هەر ناوچەیەکیان مەبەست بێت سەرەتا کەتیبەی شاهین شەپۆلێکی گەورە لە درۆنی خۆکوژی دەنێرێتە سەر ناوچەکە و سەربازە پیادەکان و ئۆتۆمبێلە سوکەکان دەکاتە ئامانج و لەناویان دەبات، کاتێک پیادەکانی سوپا و هێزە سوکەکان دەست بە ڕاکردن و خۆحەشاردان دەکەن لە ترسی هێرشی درۆنەکان ئیدی هێزە زەمینییەکانی تەحریر الشام وەک ڕەشەبا هێرشێکی خێرا و جەرگبڕ بۆسەر ناوچە بەئامانجگیراوەکە دەستپێدەکەن، لەبەرامبەردا هێزە قورسەکانی سوپای سوریا لە تانک و زرێپۆش کاتێک خۆیان بەبێ پشتیوانی هێزی پیادە دەبیننەوە بەناچاری دەکشێنەوە و تەنانەت بەشێکیشیان لە ترسی گەیشتنی هێزەکانی تەحریر پێیان تانک و زرێپۆشەکانیان بەجێدەهێڵن.
سەرچاوەی درووستبوونی ئەم کەتیبەیە و هاوکارەنیان نادیار و تەمومژاوییە، هەندێک پێیانوایە ئۆکرانیا شارەزایی و ڕاهێنانی پێویستی بۆ دابینکردن لەبەرامبەر کەمکردنەوەی هەژموونی ڕووسیا لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەندێکی تریش پێیانوایە حزبی تورکستانی ئیسلامی ئۆیغوری ڕۆڵی گرنگیان هەبێت لە پەرەپێدانی توانا تەکنۆلۆژییەکانی تەحریر الشام بەگشتی و کەتیبەی شاهین بەتایبەتی، ئەم حزبە موسڵمانی ئۆیغوری چینین و ئاوارە و پەناهەندەی تورکیابوون. دواتر بەشێکیان وەکو چەکدار چوونەناو سوریا و کەوتنەپاڵ سوپای نیشتیمانی سوریا "جاش و بەکرێگیراوانی تورکیا لە عەفرین و ئەعزاز" بەڵام لەدوای ڕوودانی هەندێک ناکۆکی مەیلی ئەم حزبە بۆ تەحریر الشام بەئاشکرا دەرکەوت کاتێک لە هێرشی ساڵی ڕابردووی تەحریر الشام بۆسەر گرووپەکانی سەر بەتورکیا لە عەفرین گرووپەکە پشتیوانی تەحریری کرد لەجیاتی هاوپەیمانەکانی خۆی! دواتر چەندین ئەمیری ئۆیغوری هاوشانی چەند ئەمیرێکی تری کورد لە سوپای نیشتیمانی جیابوونەوە و پەیوەندیان بە ڕیزەکانی تەحریر الشامەوە کرد(پێشتر لەسەروبەندی ناکۆکییەکاندا چەند وتارێکم لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە). لەئێستادا هەندێک پێیانوایە ئەم ئۆیغورانە پێکهاتەی سەرەکی کەتیبەی شاهین پێکدەهێنن، چونکە پێشتر سەروکاریان لەگەڵ تەکنۆلۆژیای نوێدا هەبووە. بەڵام هەرچۆنێک بێت گومان لەوەدانییە هاوکاری و ئەکتەری دەرەکی ڕۆڵیان لە درووستکردن و گەشەپێدانی کەتیبەی شاهیندا هەبێت.
لەئێستادا سوپای سوریا نازانێت چۆن خۆی بەرامبەر کەتیبەکانی شاهین ڕێکبخاتەوە، چونکە تەواوی سەربازەکانی شپرزەبوونە و ترساون لە ڕووبەڕوونەوەی درۆنەکاندا و پێشتر ئەزموونی لەوشێوەیان نەکردووە. سوپای سوریا ئەوەندە شپرزەبووە بەشێوەیەک لە ڤیدیۆیەکدا بینیمان کە چۆن سەربازەکانی هێزی ئاسمانی لە دیمەشق هەلیکۆپتەری جەنگیان هەستاندبوو و هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی درۆنە بچووکەکانیان دەدا بە هەلیکۆپتەر، دیمەنێکی نامۆ و دەگمەنی پیشاندا لە دونیای سەربازیدا! ئەم کەتیبەیە چالاکی گەورەیان ئەنجامدا و ترسی گەورەتریان خستە دڵی سەربازانی سوپاوە کاتێک لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە چاو ترووکانێکدا عەمید وائیل محمدی لە ریفی حەمما کوشت کە ناوبراو وەکو پاڵەوانی ئەکادیمی و ئەقڵی سەربازی ئەسەد ناوبانگی دەرکردبوو!
زیاتر بخوێنەرەوە
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ماڵیکردنی نامەرد !!
محمد خۆشناو
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
عادل باخەوان
عادل باخەوان: دەم پارتی خەریکە هەڵەیەکی ستراتیژی دەکات
هادی حەمە ڕەشید
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بە کوێ؟
ئەمانەش ببینە
سۆران عومەر لەسەر موچەی مانگی چوار و تەوتین هەمو شتێكی ئاشكراكرد
ترەمپ چۆن لە پڕێکدا هێرشە گەورەکەی سەر ئێرانی وەستاند؟
هۆشیار عەبدوڵا : دەسەڵاتێكی گەندەڵ و ئۆپۆزسیۆنێكی شەرمنمان هەیە
یەكگرتوی ئیسلامی هەڕەشە لە پارتی و یەكێتی دەكات لە بەغداوە كۆتایتان پێدەهێنین
ئەمریكا كەی لە ئێران دەدات؟ چەكوشەكەی ترەمپ و تەحەمولی خامنەیی كامیان دەیبەنەوە؟
مەسرور بارزانی قسەدەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine