کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
سەردانێک کە مێژوو تێیدا دەدوێت
فێنک یاسین
2024-12-11
کەنیسەی نۆتردام، یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمە مێژووییەکانی ئەوروپا، لە ساڵی ١١٦٣ لە فەڕەنسا دەست بە دروستکردنی کراوە و تا ساڵی ١٢٦٠ ی خایاندووە. ئەم بەرهەمە هونەریی و ئاینییە کە نموونەیەکی بەرزی تەلاری گۆتیکییە، بەشێکی گرنگی مێژووی فەڕەنسا و جیهانی مەسیحییەتی پێکدەهێنێت.
لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩، ئاگرێکی بەهێز نزیکەی نیوەی بینای مێژوویی نۆتردامی لەناوبرد. ئەم ڕووداوە شۆکێکی گەورەی جیهانی لێکەوتەوە و هەستی هاوخەمی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەدیهات. هەروەک وڵاتانی جیهان سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆیان بۆ ئەم کارەساتە دەربڕی و هەستی هاوخەمی قووڵ بۆ خەڵکی فەڕەنسا و لەدەستدانی یەکێک لە شوێنەوارە کلتوری و مێژووییەکانی مرۆڤایەتیان دەربڕی.
پاش بڕیاری نۆژەنکردنەوەی کەنیسەی نۆتردام، لە ساڵی ٢٠٢٠ نۆژەنکردنەوەکە دەستیپێکرد و لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ تەواو کرا وهاوکات لەگەڵ دووبارە کردنەوەی نۆتردام نزیکەی ٥٠ سەرکردەی جیهانی بانگهێشت کران بۆ مەراسیمەکە. ئامادەبووانی بەرچاو بریتیبوون لە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و چەند کەسایەتییەکی دیکە، لەوانە سەرۆکی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمەریکا جیل بایدن، شازادە ویلیام ی بەریتانیا و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمیر زیلینسکی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، کە هەمووان جەختیان لەسەر ڕۆڵی بەردەوامی نۆتردام وەک ئەستێرەیەکی ڕۆحی و کەلتووری کردەوە لە سەرانسەری جیهان کە هاوسۆزی نێودەوڵەتی و سەرسامی خۆیان بۆ هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەکە نیشاندا.
سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ نۆتردام چەندین کاریگەری نێودەوڵەتی هەیە، بەرچاوترینیان بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی نێوان هەرێم و نیشاندانی وێنەیەکی ئەرێنی کوردستان و دەرخستنی هەستی مرۆڤدۆستی کوردە. قەداسەتی مار ئاوای سێیەم، سەرۆکی کەنیسەی ئاشووری لە جیهان باسی گرنگی بانگهێشتکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە بۆ پاریس کرد و گوتی "پەیوەندییەکی زۆر بەهێز لەنێوان هەردوو سەرۆکەکەدا هەیە. پێموایە ئەمە دەرفەتێکە بۆ هەموو ئەوانەی لە کوردستان دا دەژین، بە کورد، ئاشووری، ئێزدی، تورکمان و ئەوانەی دیکەشەوە کە هەست بکەن لەم بۆنە گرنگەدا لەلایەن سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە نوێنەرایەتی دەکرێن. داننان بە کوردستان لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە شتێکی زۆر گرنگ و مێژووییە."
هەروەها لە دیدگای جیهانیدا میدیا و دیپلۆماتکارانی جیهان ئەم سەردانەیان بە هەنگاوێکی گرنگی دیپلۆماسی داناو بە نیشانەیەک لە هاوپێوەندی نێودەوڵەتی ناویان برد، لە هەمووی گرنگتر ئەم بانگهێشتەی سەرۆکی هەرێم لە لایەن سەرۆکی فەڕەنسا پێگەی هەرێمی کوردستانی لە جیهاندا پێناسە کرد و بووە سیمبولێک بۆ هاوپێوەندی مرۆڤایەتی. ئەم هەنگاوە نیشانیدا کە کوردستان، سەرەڕای هەموو کارەساتەکان، بڕوای بە مرۆڤایەتی و یەکتر گرتنەوە هەیە. لە قووڵایی ئەم سەردانەدا، دەتوانین بڵێین ئەمە تەنها سەردانێکی دیپلۆماسی نەبوو، بەڵکو پەیامێک بوو بۆ جیهان دەربارەی هیوا و یەکگرتوویی و هاوپێوەندی مرۆڤایەتی.
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine