کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پێشهاتەکانی ساڵی نوێ بۆ عێراق مەترسیدارن
عوسمان گوڵپی
2024-12-17
لە دوای گۆڕانکارییە خێراکانی سوریە و کەوتنی بەشارەوە، بەسەرنجدان لەسەر هەندێك لێدوانی ئەوانەی ئاگادار و جێبەجێکاری دۆخی سوریە بوون، زۆر ئاسان تێدەگەیت کە چاوەکان لەسەر عێراقن، هەرچەند دۆخی عێراق و سوریە بەراورد ناکرێن بەیەك، بەهۆی ئەو جیاوازیە زۆرەی لە نێوانیاندا هەیە، چاوەڕیێ سیناریۆی هاوشێوەی بۆ ناکرێت.
لە نوێترین لێدوانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت کەوتنی سوریە کاریگەری لەسەر بەهێ بوونەوەی داعش هەیە لە عێراق، ئەم لێدوانە ئاماژەی گەڕاندنەوەی ڕۆڵە بۆ داعش یان گروپێکی هاوشێوە.
عێراق لەبەر ئەوەی هێزی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری نیە و ناشکرێت وڵاتێکیتر ئەو ڕۆڵە بگێڕێت، بۆیە دەبێت ئەو ڕۆڵە بدرێتە گروپیتر، ناوهێنانە بەردەوامەکانی داعش وەك مەترسی ئەو گروپەی بە زیندویی هێشتۆتەوە بە جۆرێك تاکە خۆراکی مانەوەیەتی، بۆیە ناوهێنان و ئاماژەدان بەوەی کە کەوتنی سوریە دەبێتە هۆی بەهێزبونەوەی داعش لە عێراق ئاماژەی مەیلی گەڕاندنەوەی ئەم گروپە و هاوشێوەکانێتی بۆ ناوچەکە.
لە لایەکیترەوە ئەو هێزەی سوریەی ئازاد کرد هەمویان خەڵکی سوریە نین، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە جیهادیەکانی وڵاتانیتر، لە دیمانەیەکیدا محمد جۆلانی بەڕوونی باسیان دەکات و دەڵێت ئەو چەکدارانەی لەگەڵمانن هەموویان خەڵکی سوریە نین بەڵکو نزیکەی ٪٣٠ چەکدارەکان خەڵکی وڵاتانیترن و لەگەڵمانن.
بوونی ئەم خەڵکە جیهادیە لە نێو هێزی سوریەدا هەوێنی دروستبونی مەترسیەکەن، چونکە ئەوان بە ڕۆحیەتی فەتحکردن و جیهادەوە لەوێن، ڕۆحیەتی فەتح و جیهادیش سنوری دەوڵەتان ناناسێت و لەگەڵ گرتنی شوێنێك بیریان لای شوێنیتر و وڵاتیترە چونکە ئەم ڕۆحیەتە سنورەکان بە پەرتکەری وڵاتانی موسڵمان دەزانێت، بۆیە هەموو ئەو چەکدارانەی کە بیانین و ئەوانەش کە هەمان تێڕوانینیان هەیە بۆ ڕزگارکردنی سوریە، مەترسی جدین لەسەرعێراق، چونکە ئەوان پێیانوایە عێراق لەژێر دەستی ئێراندایە و هەر ئەمەش بەسە بۆکردنەوەی بەرەیەکی نوێی جەنگ، بۆیە چاوەڕوانکراوە کە وڵاتانی پشتیوانی ئەو هێزەی بەشاری ڕووخان، چاوی لە گواستنەوەی ئەو چەکدارانەبێت بۆ خاکی عێراق و داڕشتنی نەخشەی گەڕێکیتری ناکۆکی و گرژی ئەمنی لە نێو خاکی عێراق، لێدوانەکانی محمد جۆلانیش دژ بە ئێران ئاماژەی کردنەوەی بەرەیەکیتری نەیاری سیاسەتەکانی تارانە، لە وڵاتێك کە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا دۆست و رێڕەوی بەرەی مقاوەمە بوو، ئەوە جگە لەو مەترسیانەی لەدوای دەستبەکاربونی دۆناڵد ترامپەوە ڕووبەڕووی ئێران دەبنەوە.
لە نێوخۆی عێراقیشدا لە ڕووی سیاسیەوە تاڕادەیەك جۆرێك لە پێشوازیکردن لە گۆڕانکاری بوونی هەیە و بەڕوونیش هەستی پێدەکرێت، چونکە ئەو هێز و ئاراستانەی بەهۆی بەهێزبونی نفوزی ئاراستەکانی نزیك لە ئێرانەوە لاواز بوون و دوچاری تەسفیەی سیاسی بونەوە بەدەرفەتی دەزانن و پێیانوایە بەهۆی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەو تاڕادەیەك لاوازبوونی بەرەی مقاوەمەوە لە ناوچەکەدا هەلێك دێتە پێشەوە بۆیان و دەبێت خۆیانی بۆ ئامادە بکەن بەتایبەت لە کاتێکدا ئاراستەیەکی بەهێزی شیعیش لە نێو ئەم بازنەیەدا خۆی دەبینێتەوە، ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە گەر پشتیوانی دەرەکی هەبێت ئەوا زەمینەی عێراق لەبارتر دەکات بۆ گۆڕانکاری تیایدا، کە وادەکات قۆناغی داهاتوو قۆناغی پاشەکشەی ئەو هێزانەبێت کە بەبەشێك لە سیاسەتی تاران ناسراون و بەرژەوەندی وڵاتان جارێکیتر دادەڕێژرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی نوێدا عێراق بە دۆخێکی ناجێگیردا تێپەڕ ببێت بە بژاردەی جەماوەریشەوە، هەر چەند پلان و جۆری سیاسەتی هێزەکانی نزیك لە ئێران دیاری دەکات کە عێراق بە چ دۆخێکدا تێدەپەڕێت، لە بەرامبەردا دەکرێت هەندێك ڕێگای تاکتیکی پاشەکشەیی بتوانێت مەترسیەکان کەم بکاتەوە، چونکە سیاسەتەکانی تاران لە ئێستادا خۆ دوور گرتنە لە ڕووبەڕوو بونەوە و پەرەسەندنی ناکۆکیەکان و نایەوێت ناوچەکە بە گرژی زیاتردا تێپەڕێت و زۆر باش لە قابارەی زیانە ئابوری و سیاسی و ئەمنیەکانی پەرەسەندنی ئاڵۆزیەکان تێگەشتوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
ئەمانەش ببینە
حاجی مەسیفی لەسەر مەزاری مام جەلال قسە دەکات و دەڵێت: هەموو کورد قەرزدارییەتی
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەی ئەمڕۆیدا باسی چی دەکات؟ مستەفا چاوڕەش وەڵام دەداتەوە
لە پیرمام چی ڕویدا؟ زانیاری گرنگ و پشتی پەردە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
بەپەلە.. ماڵەکانی نزیک گەراجی بەغدا بە شۆفڵ دەڕوخێنن
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine