کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئۆپۆزسیۆنی بێ فشار
هۆشیار عەبدوڵا
2024-12-19
گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ستراتیژی
(هەموو پێنج شەممەیەک)
📌خۆپیشاندان و بایکۆت:
ئەو ڕاستییە ڕوونە کە هەموو خۆپیشاندان و بایکۆت و تەقینەوەیەکی جەماوەری پێویستە لە پایتەختەوە بێت، یان لانیکەم پایتەخت بگرێتەوە. دە ساڵ زیاترە سلێمانی خۆپیشاندان و بایکۆت دەکات هیچ لە هەولێر و دهۆک ڕووی نەداوە، تا لەوێش ڕوو نەدات و سەرتاسەری نەبێت خۆپیشاندان و بایکۆت تەنها سزادانی پارێزگای سلێمانیی و هەڵەبجەیە و بەس!
ئەو نوکتەیەی دەڵێت « خەڵکی هەولێر دەڵێن حەقە خەڵکی سلێمانی خۆپیشاندان بکەن، بەڵکو موچەکانمان چیدیکە دوا نەکەوێت» چەند مایەی پێکەنینە هێندەش گریان.
گریانێک تێکەڵە بە زۆرشت، دیارترینیان ئەو دەسەڵاتە پۆلیسیەی حوکمی سنوری هەولێر و دهۆک دەکات، بەڵام بۆ مەگەر سلێمانی و هەڵەبجە بە خوێن باجی دەسەڵاتی ئەم سنورەیان نەداوە؟! ئایا ستەمی دەسەڵات، مانای تا قیامەت بێدەنگ بوونە؟!
📌پارتی و یەکێتی و رێکەوتنی نوێی ستراتیژی:
پارتی و یەکێتی لە دوا کۆبوونەوەیاندا رێکەوتون لەسەر ئەوەی « بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ ئایندەی حوکمڕانی ئامادە بکەن» ئەمە هەمان ئەو ستراتیژەیە کە لە رابردودا (رێکەوتنی ستراتیژی) لەسەر بونیاد نرا.
لە ئێستاوە لانیکەم تا چوار ساڵی تر چەند پرسیارێک هەن بەردەوام یەخەی یەکێتی دەگرن « نەتان ڕووخاند؟! هەولێرتان وەرنەگرتەوە؟! کۆتایتان بەم حوکمڕانییە بۆگەنە نەهێنا؟! هاوبەشن یان بەشدار؟! مەسرور بارزانی بە ڕەزامەندی ئێوە دەبێتەوە بە سەرۆک وەزیران؟!»
یەکێتی لەبەرامبەر پارتییدا چەند بەرپرسیارە بۆ جۆری ئەو حکومەتەی کە پێک دێت، بەرامبەر سلێمانیش هێندە بەرپرسە بەتایبەتی لە پەککەوتنی ژیانی گشتی، «نەخۆشخانەکان، خوێندنگاکان، زانکۆکان ..هتد».
ساڵانی رابردوو یەکێتی کەی ویستبێتی بە زۆریش بوبێت بایکۆتی کۆتایی پێهێناوە و کەی مەبەستی نەبوبێت رێگەی داوە بخایەنێت! رستە هەرە سەرەکیەکە ئەوەیە پەکخستنی ژیانی گشتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، قوباد و بنەماڵەکەی زیاتر پێ عەیبدار دەبێت تا مەسرور و بنەماڵەکەی، ئەگەر مەبەستیش بێت وەک فشار بەکار بێت، سلێمانی و ئەم دەڤەرە هەمووی کاول بێت، دەسەڵاتی ئەولا ئەگەر شایی بۆ نەکەن، بە دڵنیاییەوە شینی بۆ ناکەن!
رستەیەکی دوا دیوانی شيعری بەختیار عەلی زۆر ڕایگرتم « ئەم شارە پڕە لە توڕەیی بێسوود» ئەمە رێک دۆخی ئێستای سلێمانیی و هەڵەبجەیە بەدەست بێدەنگی پارێزگاکانی ترەوە!
📌ئۆپۆزسیۆنی بێ فشار:
پرسیارێک دەکەم، هەست بە هیچ فشارێک دەکەن لە حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتەوە بۆ سەر دەسەڵات؟! فشاری هەموو براوەکانی پەرلەمان، گەورە و بچوکیان چییە لەسەر پارتی و یەکێتی؟! ئایا فشار هەر ئیعلام و کۆنگرەی رۆژنامەنوسیی سەدبارە و بێتامە بۆ حزبی سیاسی!؟
با گریمانەیەک دابنێین، گریمان پارتی و یەکێتی تا سالێکیتر حکومتیان پێ نەهێنا، هیچ فشارێکی حزبەکانی تریان لەسەرە؟! فشاری جوڵەی شەقامی سەرتاسەریان لەسەرە؟! بەتایبەتی لە هەولێر و دهۆک؟!
راستییەک هەیە تاڵە بەڵام زاڵە، لە ساڵانی رابردودا بەتایبەتی لەسەردەمی کابینەی نۆ، یەک فشاری راستەقینە هەبووبێت لە عێراقەوە بووە، جا لە پەرلەمانی عێراقەوە بوبێت، وەک یاسای بودجە، یان لە دادگای فیدڕالییەوە بە تایبەتی بەبانکیکردن (توطین)ی مووچە!
ئەو حزبانەی لە دهۆک و هەولێر دەنگی زۆریان هێناوە و قورسایی جەماوەریان هەیە، بەرپرسن لەوەی چیتر رێگە نەدەن ئەو بێدەنگی و سستییە لەو سنورە دژی ئەو هەموو ستەمەی لە هەرێمدا هەیە بەردەوام بێت!
ئەوەی کە وایکردوە سیاسەت لە هەرێمدا ببێتە گۆمێکی لەبەر نەرۆیشتوو پەیوەستە بە نەبوونی فشاری راستەقینەوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی رابردوو (بە دیزاین و ساختەکاریشییەوە) ئەوەی سەلماند کە بەدیلێک بۆ جوتحزبی حوکمڕان لە ئارادا نییە، روداوەکانی سوریای دراوسێش ئەوەیان سەلماند کە پارتی و یەکێتی ترسێکیان لە جوڵەی سیاسیی و جەماوەری رکابەرەکانیان نییە و تەنها خۆیان بکەری راستەقینەی ناوخۆی هەرێمن.
فشارێک کە سڵی لێ بکەنەوە پەیوەستە بە عێراقەوە، وەگەرنا لەناوخۆدا پاڵیان لێداوەتەوە و خەریکی تاڵان و بڕۆی هەرێمەکەن بێ بوونی هیچ فشارێک!
فشار و کاریگەری حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات، لەناو پەرلەمان و لە سەر شەقام و لە ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بواری دبلۆماسی، لەسەر پارتی و یەکێتی، بووە بە سفر و پۆینت سفر!
هۆشیار عەبدوڵا
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
ئەو هاوڵاتیەی لە گوندی گەڵاڵە درۆن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا قسە بۆ دیبلۆماتیک دەکات
خوشکەكەی هونەرمەند عومەر چاوشین بۆ ساڵیادی کۆچی دوای براکەی چی دەڵێت؟
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: تەیف سامی بۆتە سەدام بۆ هەرێمی كوردستان
شۆفێرانی بار هەڵگر ڕێگای سلێمانی - عەربەت یان داخست
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
تاران هەڕەشەی دەستپێكردنی جەنگێكی وێرانكەر دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine