کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کورد و شەڕی نفوزی وڵاتان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا !
محمد خۆشناو
2024-12-21
لەو بوومەلەرزەیەی کە بەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوت کە بەهۆئ « 7 »ی ئۆکتۆبەری کەوتنی « غەززە » و « 10 »ی سیبتێمبەری کەوتنی « سوریا » و لەنێویشیاندا « حزب الله » و پاشان ئەو لەرزینە دەگاتە وڵاتانی تریش ، گەورەترین زەرەرمەند کۆماری ئسلامی ئێران بوو کە بووە مایەی تێکشکانی هیلالی شیعی و ناوچەکانی نفوزی و ، سوودمەندی سەرەکیش ئیسرائیل و تورکیا و ئەمەریکا بوون ، ئەگەر ئێمە بە مێژووی ململانێی ناوچەی نفوزی نێوان تورکیا و ئێران-دا بچینەوە دەبینین هەر لەشەڕی «چاڵدێران-1514 » لەنێوان هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی و تادەگاتە ئێستا ، تورکیا براوە بووە و دەسەڵاتدارانی کوردیش لەبەر بەرژەوەندی تەسک و ململانێی ناوخۆ بەسەر هەردوو دەوڵەتی ئیقلیمی دابەشبوونە و وەک مەقاش دژی یەکتری بەکارهاتوون و دواجار کەوتۆتە بن دەست و پێیان ، لەنەوەدەکان و دوای داڕمانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ، تورکیا و ئێران گەورەترین کێبڕکێیان لە مێژووی نوێ لەنێوان یەکتریدا ئەنجامدا بۆ قۆستنەوەی نفوز و سەرلەنوێ ڕەسمکردنی نەخشەی هاوپەیمانێتیی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و باشووری قەوقاز ، تەهران بەسیاسەتی بڵاوکردنەوەی مەزهەبی شیعی و ، ئەنقەرەش بەوەرەقەی ئابووری و ناردنی بزنسمانی تورک بە پارە و پڕۆژە بۆ ئەو وڵاتانەی کە زۆر پێویستیەتی ، لێرەشدا ئێران لەو جەولەی شەڕەدا دۆڕا و تورکیا بە نفوزی سیاسی و ئابووری بردیەوە ، دوای «2003» و ڕوخانی ڕژێمی بەعس ، تاران ئەو هەلە زێڕینیەی قۆزتەوە و توانی نفوزی هێز لە عێراق و لوبنان و فەڵەستین و یەمەن و بەشێک لە کورد بدورێتەوە ، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران نەیاتوانی بەڕێکی ئیدارەی ناوچەکە بکەن و دەستیانکرد بە دروسکردنی پشێووی و تەشقەلەکردن و گووشارخستنە سەر ئەو وڵات و لایەنانەی لە دەروەی نفوزی ئەون و پڕچەکردنی ملیشیاکانی و هەڵکوتانە سەر ئیسراێیل ، ئەوە بوو هەر دوای حەفتی ئۆکتۆبەر لێدان لەسەر لێدان بەر نفوزی کەوت ، کە دواجار کەوتنی ئەسەد بوو کە کە کەوتنێکی سیاسی بوو نەک سەربازی ، چونکە هێزی چەکداری لە دەرەوە پاڵپشتیدەکران و نەچوونە ناو ململانێی سەربازی لەگەڵ سوپا ، ئەو سوپایەی کە بەویستی خۆی شوێنەکانی بۆ ئۆپۆزۆسیون جێهێشت و ، توانیان بگەنە دیمەشق و بەشار ئەسەد ڕاونێن کە چاوی کوێر بوبوو لە بینینی کۆتایی ئەوانەی کە خۆیان بە کورسی حوکمڕانی وەنووساندبو و کەس خەمی بۆ ڕۆیشتنی نەخوارد ، لێرەوەش و ئەو چەندین ساڵە لە سوریا کورد نەیزانی ئەو فورستە بقۆزێتەوە گۆشەگیریەکەی بشکێنێت و لەوناوەش هەمدیس تورکیا بردیەوە و لایەنگرانی گەیشتنە دیمەشق و ئەو لایەنگرانەی کە تا دوێنێ تیرۆریست بوون کەچی ئێستا پاداشتی دەکەن بۆ ئەدای باش و ووردیی جێبەجێکردن ، لەوبڕوایەدام هێشتا گەمەکە تەواو نەبووە و ئیسرائیل ئەوە قبوڵناکات ئەو پیازەی کە بەسپیکراوی ئامادەیکردووە خەڵکی تر بیخوات و لێشناگەڕێت هیچ وڵاتێکی تر وەک جارانی ئێران بێتە سەرسنوورەکانی ، لەلایەکی تر کە دیمەنی ئێستای سوریا دەبینم کە پڕبووە لە زەلامی ڕیشداری درێژ و ئەو هەموو لایەنە چەکدارە ، وایدەبینم کە ئاگربەسێکی کاتیی بێت و وەرزێکی نوێ لە شەڕی ناوخۆ و خۆسەپاندنی تاکلایەنەی لایەنێکی توونڕۆ بۆسەر دەسەڵات دەستپێبکات و ئەو وڵاتە بەرەو دۆزەخ ببات ، ئەمە جگە لەوەی کە «20» پێکهاتە و ئایین و ئاینزا و تائیفە و نەتەوە و دەیان هێزی چەکداری ئەو وڵاتەی تەنیووە لەنێویشیاندا « دەستەی تحریری شام » کە دەسەڵاتی تاکلایەنەی هەیە و کراوە نابێت بۆسەر ئەو هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەب و تائیفە و حزب و ڕەت و ، لەنێو هەموو ئەمانەشدا چۆن دەستورێک دادەنرێت کە ڕەزامەندی هەموو لایەک بەدەستبهێنێت لە کۆمەڵگەیەکی وا فرە و جیاوازی تووند لەسەر ناسنامە و مەرجەعیەتەکەی ، ئا لەنێو ئەو هەموو تەڵە و بۆمب و پیلانگێڕیدا کورد هێشتا فورسەتی زێڕینی لەبەردەمە کە ئەگەر لەو سووڕی سڕبوونەیدا هەستێتەوە و هۆشی بێتەوە سەر ، دوای ئەو مێژووەش هەموو لایەنەکان شمشێرەکانیان دەخەنەوە ناو کالانەکانیان و چەکەکان کپ دەکرين و باردەکرێن و کوردیش ئەگەر وەئاگا نێتەوە وەک جاری جاران بەدەستبەتاڵی لێیدەردەچێت !!
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine