کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
نە " ئەحمەد شەرع" داوای سیستەمێكی ئیسلامی دەكات و نە "مەزڵوم عەبدی" ش ئاینی ئیسلامی رەتكردۆتەوە
د. سەلام عەبدولکەریم
2024-12-25
" بەراوردێكی كورتی چەند لێدوان و وتەیەكی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی و بەرچاوڕوونی "
"سەرەڕای شانازیمان بە فەرهەنگ و بەئایین و ئیسلامەكەمان... بوونی ئیسلام مانای رەتكردنەوەی تایەفە ئایینییەكانی تر ناگەیەنێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە پاراستنیان ئەركمانە".
لێدوانی ئەحمەد شەرع بۆ كەناڵی (الجدید)ی لوبنانی ، سەرچاوە
(https://asharq.com/politics/110827/%D8%A7%D9%84%D8%B4%D8%B1%D8%B9-%D9%8A%D9%84%D8%AA%D9%82%D9%8A-%D8%AC%D9%86%D8%A8%D9%84%D8%A7%D8%B7-%D8%B4%D8%A4%D9%88%D9%86-%D9%84%D8%A8%D9%86%D8%A7%D9%86-%D8%B4%D8%B1%D8%A7%D9%83%D8%A9-%D8%A8%D9%86%D8%A7%D8%A1%D8%A9/)
- كەناڵی (CNN)ی عەرەبی:
ئایا ئێوە سوریا ناكەنە جۆرێكی تر لەدەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی و وەك ئەفغانستانی لێناكەن و حوكمڕانیتان وەك تالیبان و ئەفغانستان دەبێت؟
ئەحمەد شەرع:
"جیاوازییەكی گەورە لەنێوان سوریا و تالیباندا هەیەو سیستەمی فەرمانڕەوایی رەنگدانەوەی فەرهەنگ و رۆشنبیرییەكەیەتی.. كۆمەڵگەی ئەفغانی كۆمەڵگەیەكی خێڵەكییە... بەڵام كۆمەڵگەی سوری جیاوازە لەڕووی مێژوو فەرهەنگ و سروشتی پێكهاتنی و شێوازی بیركردنەوەی. بۆیە شێوازی فەرمانڕەوایی سروشتی و ئاسایی دەبێت لەسوریاو لەگەڵ فەرهەنگ و رۆشنبیری و میژووەكەیدا گونجاو دەبێت". سەرچاوە
(https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fyoutu.be%2F3lfnP9H9ojM%3Fsi%3DRHCsqXByGVW8bM_R%26fbclid%3DIwZXh0bgNhZW0CMTAAAR2YyCvfNRX6cZ7IpwCpWvQgygipPmfuYyz4lLec8UXzuVnfp3n3ISmV_Gs_aem_9FGnJqI0_pT3Qj8ULXjJNw&h=AT21VHOgNu0ydABWO4ybQrb-mysqPiYLNg3KWdZvmhJkwNel9JWqnkq-ShzG3_OeLwCmBe6_pcvKHyWFo5FoCD_ob1efJ9C__dmrQz7lLwuddKvd0j0G6TWoAiWKCngU6-nmAQ)
- ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی یاساداین، یاسا پارێزگاری لەمافی هەموو پێكهاتەو كەمایەتییە ئایینیەكان دەكات... ئێمە پەیاممان بۆ عەلەوی و دروزی و ئیسماعیلی و مەسیحییەكان ناردووەو پێمانوتون تایەفەگەرایی و سەرخستنی تایەفەیەك بەسەر تایەفەیەكی تردا لەماوەی پەنجا ساڵی رابردوودا ولاتی بەم ئاقارە گەیاندووەو نابێت هیچ تایەفەو ئایینیك ئەویتر هەڵبوەشێنێتەوە و هیچ یەكیك ناتوانێ ئەو تاییەفە ئانییانە هەڵبوەشینیتەوەو... یاسا هەمووان دەپارێزێت....".
چاوپێكەوتنی ئەحمەد شەرع بۆ كەناڵی (BBC)ی عەرەبی. سەرچاوە
(https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fyoutu.be%2FiCdWF9hF0-4%3Fsi%3D2paA3Dv_hg_CY35f%26fbclid%3DIwZXh0bgNhZW0CMTAAAR2f7qdyXZbAAMJ0KBOqm4za-ql-6R2nENFOnyS5-V_5Arg5pWKJ6ciiuKE_aem_H1hF11dza9zzQSsP6QUeeQ&h=AT0K_KW0l3HBdVmkG3zCqrCA3_dOoUSkR-4HUZTbSC6rKvGE7mnHcnutIUdjVNFPdnepYpyRQycJe9ZCOg5T0qJHNcUFKkSFkad4FyoKjtFJIaZM4HHCNPDse4biX8ioX8H-&__tn__=R*F)
-"هەر پرۆژەیەكی بەئیسلامكردنی سوریا هەڕەشە لەسەر فرە چەشنی فەررهەنگی و ئایینی ناسنامەی سوریا دەگەیەنێت... ئەو فرە رەنگی و هەمەچەشنییە هێزی بەسوریا بەخشیوە و جیای كردۆتەوە بەدریژایی مێژوو".
لێدوانی مەزلوم عەبدی بۆ كەناڵی (الحرة). سەرچاوە:
(https://www.alhurra.com/syria/2024/12/23/%D9%82%D8%A7%D8%A6%D8%AF-%D9%82%D8%B3%D8%AF-%D9%84%D9%80%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B1%D8%A9-%D8%A3%D8%B3%D9%84%D9%85%D8%A9-%D8%B3%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A7-%D8%AA%D9%87%D8%AF%D9%8A%D8%AF-%D9%84%D9%84%D8%AA%D9%86%D9%88%D8%B9-%D9%88%D9%82%D9%86%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D9%84-%D9%85%D8%B9-%D8%AA%D8%AD%D8%B1%D9%8A%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B4%D8%A7%D9%85)
ئەمانە چەند نموونەیەكی كەم و بچووك بوون، كە راستەوخۆ لە لێدوان و چاوپێكەوتنەكانی هەریەكە لە(ئەحمەد شەرع) و (مەزڵوم عەبدی) دەرمهێنان تا خوینەری وریاو بەئاگا تێبگات و ئاگادار بێت زۆر وتەو لێدوان و زانیاری لەلایەن دەزگا سیخورییەكانی وڵاتانی هەرێمی و رۆژئاواو ئەوروپاوە فرێدەدرێنە ناو گۆڕەپانی میدیاییەوەو گرفت لای بینەرو بیسەرو خوێنەر دروست دەكەن، بەدیاریكراویش پانتایی خوێنەرو بینەرو بیسەری باشووری كوردستان بەهەردوو ئاراستەی ئایینی و نەتەوەییەكەوە.
بەرێزان ئەگەر سەیری ناوەڕۆكی لێدوانەكانی هەریەكە لەشەرع و عەبدی بكەین دەبینین نە شەرع لەگەڵ بەرپاكردنی سیستەم و دەوڵەتیكی ئاینی و خەلافەتی ئیسلامیدایەو نە مافی راشیگەیاندووە مافی پێكهاتەو كەمایەتییە ئایینییەكان پێشیێل دەكات و دەزانێت ئەوە هێڵی سورەو لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خودی توركیاشەوە بۆی دیاریكراوەو پشتیوانی و كۆمەكی و هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەكان پەیوەستن بەو پرسانەوە تاڕادەیەكی زۆر.
پاشان نە عەبدیش لەچاوپێكەوتنەكەیدا دژی ئایینی ئیسلام بووە، بەلكو عەبدیش وەك شەرع یەك روانینیان هەیەو بۆچوونی وایە عەبدی كە سەقاندن و فەرزكردنی یەك ئایین و تەنها ئیسلام لەگەڵ سروشتی هەمەرەنگی و فرەچەشنی ئایین و كەمایەتییە ئاینییەكان و تایەفە ئایینیە جیاوازەكانی سوریادا یەك نایەتەوەو دەبێتە هەڕەشەی جدی لەسەری.
لەلایەكیترەوە شەرع هەر لەو چاوپێكەوتنەی كەناڵی (BBC)ی عەرەبیدا تەنانەت پێ لەسەر ئەوەش دادەگرێ، كە تەنانەت سوننە ناتوانێ تایەفەو كەمایەتییە ئاینییەكانی تر هەڵبوەشێنێتەوە.
كورت و پوخت باشترە خۆتان بپارێزن لەو زانیاری و مەعریفە ئیسختباراتی و فەیك و ناڕاستانەی لەهەردوولاوە بەمەبەست بڵاودەكرێنەوە باشترە خۆتان بچنەوە سەر سەرچاوە رەسەنەكەی و باشتریش وردببنەوە، چونكە ئەوەی بینیمان لەوتەو لێدوانەكانی شەرع و عەبدی لەشێوەو لەناوەرۆكیشدا ئەوەیە نە شەرع دەیەوێت دەوڵەتێكی ئیسلامی و خەلافەتی ئیسلامی دابمەزرێنێت نە عەبدیش دژی ئایینی ئیسلامە، بەڵكو هەردووكیان جەختیان لەپارێزگاری لەفرەچەشنی و فرەرەنگی ئایینی و تایەفی لەسوریای نویدا كردۆتەوە. لینكی سەرچاوە رەسەنەكانیشم داناوە هەر بەرێزێك خوازیاربوو دەتوانێت خۆی دڵنیابێتەوە، دواجار خۆزگە پلان و ئەجێندای وڵاتانی توركیاو ئەمەریكاو ئەوروپاو جیهانی عەرەبی لێدەگەڕان گەشبین بووم ئەم دوو سەركردەیە سوریایەكی بەهێز بونیات بنێتەوە، كە هەم مافی كوردی تێدا پارێزراو بێت هەم گەلی سورییش لەمەینەتی و تراژیدیاكانی دەستی بۆگەنترین رژێمی دیكتاتۆری رزگاریان دەبوو، چونكە تا ئەم ساتەوەختە زۆر واقیعی و ژیرانە مامەڵە دەكەن و لێدوان دەدەن، كە بەرژەوەندی گەلانی سوریایان بەكوردیشەوە بەهەندتر وەرگرتووە، بەڵام رەنگە ئەجینداو سیاسەت و پلانی ئەو وڵاتانانەی ناوم هێنان ئاراستەی رووداوەكان بەرەو پێكاهەڵژانیان ببات ئومید دەكەم وادەرنەچیت.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
ئەو هاوڵاتیەی لە گوندی گەڵاڵە درۆن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا قسە بۆ دیبلۆماتیک دەکات
خوشکەكەی هونەرمەند عومەر چاوشین بۆ ساڵیادی کۆچی دوای براکەی چی دەڵێت؟
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: تەیف سامی بۆتە سەدام بۆ هەرێمی كوردستان
شۆفێرانی بار هەڵگر ڕێگای سلێمانی - عەربەت یان داخست
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
تاران هەڕەشەی دەستپێكردنی جەنگێكی وێرانكەر دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine