کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
حەسەنە کەر
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
2025-01-03
ساڵی ۱۹۲۳ یە عیسمەت پاشا "عیسمەت ئینۆنو یەکێک لە جەللادترین سەرۆککۆمارەکانی تورکیا 1938-1950 و سەرۆک وزیرانی 1923 بۆ 1938 و 1961بۆ1963"بە نوێنەرایەتی موستەفا کەمال ئاتاتورک لەشاری لۆزانەو قسە لەسەر بەندەکانی دانوستانی لۆزان دەکرێت. باسەکە دەگاتە سەر کورد. حەسەن پاشا بە گرنگییەوە باس لەوەدەکات گەر ئەنجومەنی میللەتان ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی بێ کێشەی دەوێت ئەوا دەبێت دەوڵەتێک بۆ کوردەکانیش بونیاد بنێن. عیسمەت پاشا"بەڕەچەڵەک کوردە" تەلەگرافێک بۆ ئاتاتورک دەنێرێت و لە ویستی ئەنجومەنەکە ئاگاداری دەکاتەوە گوایە دەیانەوێت دەوڵەتێک یا ناوچەیەکی خودموختاری بۆ کوردەکان دروستبکەن.
لەم سەروبەندەدا ئاتاتورک فەرمان دەکات حەسەن خەیری بە ڕانکوچۆخەی کوردییەوە بچێتە مەجلیسی گەورەی تورکیا "پارلەمان". وەعدی ئەوەی پێدەدا لە دوای لێکگەیشتنی لۆزان دەوڵەتێکی هاوبەش دروستدەبێت بەناوی دەوڵەتی هاوبەشی کورد و تورک.
دیارە لەو کاتەدا لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی یاساغە. حەسەن خەیری بە جلوبەرگە کوردییەکەیەوە لەپەرلەمان وتارێک دەخوێنێتەوە و دەڵێت کوردانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ نایانەوێت جیا ببنەوە و پێیان باشە هەر لەژێر سێبەری ئاڵای دەوڵەتی عالییەی تورکیادا بمێننەوە.
لەسەر داوای ئاتاتورک حەسەن خەیری بەتەلەگرافێک وتارەکەی دەنێرێت بۆ کۆنگرەی لۆزان و لەوێش دەخوێندرێتەوە کە گوایە کورد نایەوێت لە تورک و ئەو دەوڵەتە نوێیەی بۆیان دروستدەکرێت جیا ببێتەوە.
دوای تەواوبوون لە لۆزان ئاتاتورک دەگەڕێتەوە ئانکارا و لەبەرامبەر لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی بۆ پەرلەمان و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا حەسەن خەیری لەسێدارە دەدات. سەرۆکی ئەرکانی سوپا لەکاتی لەسێدارەدانیدا داوای کۆتا وشەکانی دەکات، لەوەڵامدا حەسەن خەیری بە خۆی دەڵێت: "هەی داد و بێداد لە حەسەنە کەر، هەی کەمژە خۆت حەسەن" پاشان دەڵێت:"لەسەر ڕێگای هاتوچۆی کورداندا بمنێژن، تا هەرکوردێک بەو ڕێگایەدا گوزەرێکی کرد پێیەک بنێرێت بەسەر گۆڕەکەمدا تفێکم تێبکات ". هەڵقەی پەتی سێدارە لە ملی دەکرێت و بە دەنگی بەرز هاوار دەکات : "گەورەم شێخ سەعید وا حەسەنە کەریش بەڕێگاکەی ئێوەدا و بۆ ئازادی گەلەکەی گیانی خۆی سپارد" .
پاش دووساڵ هاوشێوەی گۆڕەکانی سەعیدی پیران و سەعیدی نوورسیی، سوپا و دەوڵەت گۆڕی حەسەن خەیری هەڵدەدەنەوە و بۆ شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە. تا ئێستا گۆڕەکەی دیار نییە.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
ئەو هاوڵاتیەی لە گوندی گەڵاڵە درۆن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا قسە بۆ دیبلۆماتیک دەکات
خوشکەكەی هونەرمەند عومەر چاوشین بۆ ساڵیادی کۆچی دوای براکەی چی دەڵێت؟
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: تەیف سامی بۆتە سەدام بۆ هەرێمی كوردستان
شۆفێرانی بار هەڵگر ڕێگای سلێمانی - عەربەت یان داخست
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
تاران هەڕەشەی دەستپێكردنی جەنگێكی وێرانكەر دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine