کورد لە بەروەڕووبونەوی هەڕەشەکان بێئاگایە !!

محمد خۆشناو

2023-02-18

هەر لەگەڵ دروستبوونی بوونەوە ، مرۆڤ و قەوارە و وڵاتان و کۆمەڵگاکان دووچاری جۆرەها هەڕەشە و تەحەدی سروشت و مرۆیی بوونەتەوە ، هەیە نەیتوانیووە ئەلتەرنادیف بۆ تەحەدیەکان ببینێتەوە و لەئاکامدا دەستەوەستان بووە و داڕماوە و کەوتوە و ، هەشە بەر لەڕوودانی هەڕەشەکە هەستی پێدەکات و چارەسەری دەکات .
زانای بەناوبانگی دەروونی  «کارل یۆنگ» باس لە دوو ڕێگا دەکات بۆ بەروەڕووبونەوەی هەڕەشە یا هێدمە ، یان وازهێنان و خۆدوورگرتن لە بەروەڕووبونەوەکە کە سەرەنجام ڕووخان لەبەردەم سەدمەکە دروستدەبێت  ، یان گەڕان بەدوای ئیدارەدانی تەحەدیەکە ، فەیلەسوفی بەناوبانگی مێژوو «ئەرنۆلد توینبی» هەڵسا ئەم بیردۆزەی لە «زانستی دەروونی » گواستەوە بۆ «زانستی مێژوو » ، توینبی پێی وایە کە شارستانیەکان لەسەر دوو پێوەر هەڵدەستنەوە ، تەحەدی و بەدەنگەوەچوون ، هەرچەند بەروەڕووی تەحەدیەکان ببیتەوە ئەوەندە بەدەنگەوەچوون لەدایک دەبێت ، تەحەدیەکانی سرووشت وەکو لافاو ئەوەی بەرهەمهێنا کە بیر لە دروستکردنی بەنداو بکریتەوە یان دۆزینەوەی تر کە پەیوەست بێت بە تەحەکومکردنە سەر ئاو ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەوەی لێدروست بوو کە بیر لە پێشخستنی تەکنیکی نوێ بۆ خۆپاراستن لە گەرما بە دۆزینەوەی پانکە و سپلیت و ئامیری دیکە بکرێتەوە .
بزاڤی مێژوو و ئەزموونی گەلان ئەوەمان پێدەڵێت کە بیردۆزەکەی تۆینبی ڕاستگۆییەکی گەورە لەخۆوە دەگرێت ، ئەو کەس و وڵات و کۆمەڵگایانەی کە ناتوانن بەروەڕووی هەڕەشەکانی سرووشت و مرۆیی  «ئەوەی مرۆڤ لەناو کۆمەڵگە دروستیدەکات » ببنەوە چارەنووسیان داڕمان و کەوتن و دواکەوتووییە ، یان سڕینەوەیە لەسەر نەخشەی جیهان .

جاری وا مرۆڤ دەپرسێت باشە  ئەگەر خوانەخواستا  کارەساتێکی سرووشتی گەورە بەسەر کوردستان بێت چ ڕوودەدات و دەبێت چیمان لێبێت و چ باجێکی قورسی گیانی و ماددی ئەو کارەساتە دەدەین ؟!


شێوازی بەدەنگەوە هاتن بۆ هەڕەشەکان هەمەجۆرن ، بە تاچەند و قوڵی دیدگای سەرکردایەتی سیاسی و نوخبەی دەسەڵات جیادەکرێتەوە ، هەیە دیدگایەکی دووربینانەی هەیە و هەڕەشەکە بەر لەڕوودانی دەزانێت ، هەشە درک بە هەڕەشەکە ناکات هەتا ڕوودەدات و هەیە بەرانبەری دەستەوەستان دەبێت ، کارەساتی گەورە لەوەیدایە ئەوەی لەو هەڕەشە و تەحدیانەی کە ڕوودەدەن فێرنابێت و ، ناتوانێت خۆی ئامادەبکات بۆ جاری دادێ ، بۆیە تەحەدیەکان بۆ ئەو گەلە دووبارە و دووبارە دەبنەوە و ، ئەوەی لەدەستیەتی تەنها  نقوبوون لە گریان و پاڕانەوە و لەخۆدان و خۆپێشاندان وەک قوربانی وکو گەلی ئێمە .
ئەو کۆمەڵگە و وڵاتانەی کە دووچاری کەمئاوی بوونەتەوە ئەلتەرنادیفی جۆراوجۆریان دۆزیتەوە ، هەر لە شیرینکردنی ئاوی سوور و جارێکی تر بەکارهێنانەوەی ئاو یان ئەو وڵاتانەی زەوی چاندنی کشتوکاڵیان کەمە پێشتیان بە چاندنی ستوونی بەستووە کە پێویستی بە خۆڵ نیە ، بەڵکو لەناو ئاودا دەیچێنن ، کەم  وڵات هەیە وەکو ژاپۆن لە لێدانی بومەلەرزەی بەردەوام ، بەڵام ئەوان توانیتیان بەدەنگەوەچوونی هەموو جۆرە هەڕەشەکانی ناپێشبینی کراو ببنەوە و توانیان پاریزگاری لە مرۆفی خۆیان لە کاریگەری تێکدەرانەی بومەلەرزە و دیاردەکانی تری لەناکاوی سروشت بکەن ، وڵات و شارستانیەکان بەپێی قانونی تەحەدی و بەدەنگەواهاتن هەڵدەستن ، پیردۆزی حەرەکەی مێژوو و ، هەڵسان و کەوتنی نەتەوەکان و ، پێشکەوتن و پاشەکشەی وڵاتان و، بوژانەوە و تێکچوونی وڵاتان لەو دوو پێوەرەیە کە تۆینبی داینا.
جاری وا مرۆڤ دەپرسێت باشە  ئەگەر خوانەخواستا  کارەساتێکی سرووشتی گەورە بەسەر کوردستان بێت چ ڕوودەدات و دەبێت چیمان لێبێت و چ باجێکی قورسی گیانی و ماددی ئەو کارەساتە دەدەین ؟!