مێژوونووسی و نووسەری بەناوبانگ وڵ دیورانت، دەربارەی ئیمبراتۆرییەتی میدیا چی دەڵێت
خەریکە پێشبینییەکەم بەرجەستە ببێ، خوایە گیان موعجیزەیەک ڕووبدات و پێشبینییەکەم هەڵوەشێتەوە.
مێژوونووسی بەناوبانگ ــ وڵ دیورانت ــ لە جزوبەندی یەکەمی کتێبی ــ قصة الحضاره ــ دا زۆر دەربارەی ئیمبراتۆرییەتی ــ میدیا ــ دەدوێ و لێرەدا کورتەی کورتەکەی دەخەمەڕوو، جوان بۆمان دەسەلمێنێ کەمێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە.
وڵ دیورانت دەڵێت:
دەوڵەتی میدیا چۆن کوتوپڕو لە ماوەیەکی کەمدا پەیدابوو و درووستبوو، بەو جۆرە لەناکاو و لە ماوەیەکی کەمدا تێکوپێکدراو لەناوچوو، دوای لەناوچوون و
نەمانی ئیمبراتۆرییەتی میدیا، زمانی ئاری نەژادی میدییان کرد بەزمانی خۆیان و هەر ــ سیی وشەش ــ پیتە هەجاکەی زمانی میدییان برد بۆخۆیان و لە میدییەکانەوە فێری ئەوە بوون لەبری ئەوەی لەسەر کەوڵی ئاژەڵ و گەڵای داربنووسن، لەسەر خشت و تابلۆی گڵین بنووسن، فێری ئەوەش بوون لە بیناسازیدا دنگە و کۆڵەکەی زۆر بەکاربێنن، هەروەها یاسا و ڕەوشت وئابووری و ئازایەتی وسستەمی باوکسالاری و ڕەوشی خێزانداری و فرەژنی و ئاینی زەردەشتییان لە میدیەکانەوە وەرگرت.
هەروەها ــ وڵ دیورانت ــ دەڵێ ــ میدیەکان نەتەوەیەک بوون لەسەرەتادا بەساکاری و سادەیی دەژیان، بەڵام دواتر هەموو کەوتنە خۆشڕابواردن وکڕینی گالێسکەی زێرین
و ڕازاندنەوەی ڕەشەوڵاخ و چاڕەوی بەئاڵتوون و تەنانەت وایلێهات پیاوان جلوبەرگی زەڕکەفتیان لەبەردەکرد وژنانیش هەموو جۆرەئارایشت و جوانکارییەکیان بەکاردەهێنا، پادشاکانی میدیاش لە سەرەتادا شانازییان بە دادوەرێتی خۆیانەوە دەکرد، بەڵام دوایی کەوتنە کوشتن و بڕینی خەڵک و تەنانەتت ــ شا ئەستیاجس ــ کوڕێکی ــ هەریاجسی وەزیری خۆی سەربڕی و ناچاریکرد لە گۆشتی کوڕەکەی خۆی بخوات.
ئیتر هەریاجسی وەزیر بەیارمەتی نەتەوەی میدیا لەگەڵ ــ کۆرش ــ ڕێکەوتن کەکەفەرمانڕەوای هەرێمی ــ ئەنشان ــبوو لە وڵاتی فارسی ژێر دەستی میدیەکان، کۆرش
بەیارمەتی جەماوەر کە تەواو بێزار بوون لە زەبرو زەنگی پاشاکانی خۆیان، توانی ئیمبراتۆرییەتی میدیا داگیربکات و
خەڵکی میدیاش خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەرکەوتنی کۆرش وسوپای فارسی دەربڕی و بەکونفەیەکۆنێک وڵاتی میدیا نەماو وڵاتی فارس لە دایکبوو.
هەر بەجۆرێکی لەم شێوەیە شاعیری ناودار قوستەنتین کافافی ــ لە شیعرێکدا باسی ئەوە دەکات کە نەتەوەیەک چاوەڕوانی خێڵێکی دڕندە دەکات بێن لە زەبرو زەنگی
کەسانی خۆیان ڕزگاریان بکەن.
وابزانم خەریکە ئەزموونەکەی ئیمبراتۆرییەتەکەی ـــ میدیا ـــ لێرە دووبارە بێتەوە.
خوایە گیان، شکۆمەندی گۆڕی شەهیدەکانمان بپارێزی
من کە ئەم بابەتەم لەکتێبە ــ بیست ودوو ــ بەرگەکەی وڵ دیۆرانتدا خوێندەوە سەرسامی کردم و حەزمکرد ئەم نەختەی لێرەدا بکەم بەکوردی، هیوادارم هەرنەبێ چەندکەسێک بیخوێننەوە.