پرسی ڕێزگرتنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ پرسێكی ڕووكه‌شی و زاره‌كی نییه. پرسێكه قووڵاییه‌كه‌ی پایه‌داریی و ڕاسته‌قینه‌بوونی ئه‌سه‌لمێنێت. هیچ بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ ڕێزگرتنی مرۆڤ ڕاستگۆیانه و بنجبڕانه نییه، ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وتبێته سه‌روی ئایدۆلۆژیا و باوه‌ڕه ڕه‌هاخوازه‌كانی مرۆڤه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ساده‌یی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، باوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیا پێناسه‌ی مرۆڤ و، كه‌رامه‌ت و ئازادی ئه‌ویان له گۆشه‌نیگای تایبه‌تی خۆیانه‌وه كردووه، هه‌ر ده‌ركه‌وتن و دیارده و فۆرمێكی مرۆڤ، كه جیاوازبێت له‌و پێناسه سنوردار و به‌رته‌سكه به شایسته‌ی كه‌رامه‌ت و ڕێزی نازانن. چوونه ده‌ره‌وه له چوارگۆشه‌ی پێناسه دیاریكراوه‌كان واتای ده‌رچوونه له بازنه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی شایانی ڕێزگرتنی ڕێگه‌پێدراوی ئایدۆلۆژیا و باوه‌ره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن. زۆرجار ئه‌و كێشانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا ڕووده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌رامه‌تشكاندن و بێڕێزیكردنانه‌ی به مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێن، چ ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره لێیان، چ ئه‌وانه‌ی بكه‌ره‌كه‌یان هه‌ڵقوڵاوی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌كرێت بۆ هۆ بنه‌چه‌ییه‌كه‌یان بگه‌ڕێین له‌ناو فه‌رهه‌نگ و ئایدۆلۆژیا و باوه‌ڕه زاڵه‌كانی قووڵایی زیهنییه‌تی كۆمه‌ڵه‌گه‌دا، زۆر گرینگه پرسیاره‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه له چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌رده‌گیرێت، كه هێز به بكه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان ده‌دات به بڕواوه كه‌رامه‌تی مرۆڤ بشكێنن؟ به دڵنیایی ده‌زانین پرسی فه‌رمانڕه‌وایی باش و جێگیر له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و یه‌كسانبوون له‌به‌رده‌م یاسادا پرسێكی جیددی و كاریگه‌ره، كه بوونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌توانێت ڕێز و كه‌رامه‌تی مرۆڤ پاریزراوتر بكات.
به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ی ئێمه لێره‌دا ڕۆچوونێكی زیاتری ده‌وێت، چونكه هه‌ر خۆی هه‌بوونی فه‌رمانڕه‌واییه‌كی نابه‌رپرسیار و نادیموكرات و دژ به سه‌روه‌ربوونی یاسا و یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسادا، له جۆرێك له فه‌رهه‌نگ و باوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیای زاڵ و ڕه‌گداكوتاو و ڕیشه‌داره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌گه‌ر كه‌مێك په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابه‌یت و بچیته هه‌ناوییه‌وه و بچیته كۆڵان و كوچه زۆرزه‌وه‌نده‌كانییه‌وه، باشتر تێده‌گه‌یت چ دووری و نه‌كڵۆكییه‌كی فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقی له‌ته‌ك گیانی دیموكراسی و پره‌نسیپه‌كانیدا ئاماده‌یی هه‌یه. ئه‌م ڕووچوون و ئه‌زمونكردنه‌ی ئه‌و دیوی هۆكاره ئاشكراكان پێویستییه‌كی فیكرییه، ڕێیه‌كه ئه‌توانێت له خۆفریودان و نوسان به ڕووكه‌شی كێشه‌كان ڕزگارمان بكات.
له‌وانه‌یه ئه‌زمونی مێژوویی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو له كۆمه‌ڵگه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان و ئه‌و گۆڕانكاری و جوڵانه‌وه و شۆڕش و جه‌نگانه‌ی ڕوویاندا و له ئاستێكی ترسناكتریشدا هه‌تا هه‌نوكه به‌رده‌وامییان هه‌یه، تا ڕاده‌یه‌ك سیمای شتێكی تراژیدی و تاڵی بۆ ده‌رخستبین. ئه‌و شته، ئه‌و ڕاستییه‌یه، كه جوڵه و گۆڕانكارییه‌كان ڕیشه‌یه‌كی قووڵی گیانی و هزرییان نه‌بووه، ویستیان به‌بێ بنچینه و ڕیشه‌یه‌كی قووڵ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی مێژوو، له‌سه‌ر زه‌وی گیرخواردوو به جۆره‌ها گێژه‌ڵوكه و ڕه‌شه‌بای ترسناك بوه‌ستن و بمێنننه‌وه، به‌ڵام ئه‌م چاوه‌ڕوانییه به‌دینه‌هات، له زۆرباردا تێكشكاوه، له زۆر شێوه‌دا دیمه‌نه كۆنه‌كان و مێژووی پێش شۆڕش و گۆڕانكارییه بانگه‌شه بۆ كراوه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
كه‌وتن و داڕمان له ناوه‌وه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی جوڵانه‌وه و شۆڕشه‌كان له ڕووكه‌شی دونیاكه‌یاندا گیرده‌خۆن و كۆتاییان دێت. هه‌ر كاتێكیش له فه‌زای له‌م شێوه‌یه‌دا قسه له‌باره‌ی قووڵایی و مه‌ترسی گیرخواردن له ڕووكه‌شدا ده‌كه‌یت ڕووبه‌ڕووی سوپایه‌ك له سه‌ربازی سیستم و ده‌سه‌ڵاتی ڕووكه‌ش ئه‌بیته‌وه. مرۆڤ له ناوه‌وه كه‌وتبێت، هه‌ر ئه‌بێ له‌ناوه‌وه هه‌ستێته‌وه. كه‌وتن له‌ناوه‌وه ته‌نیا له ڕێگه‌ی بیناكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌هه‌نده ناخه‌كییانه‌وه ئه‌بێت، كه ده‌توانن بیركردنه‌وه و بناغه نه‌ریتی و ئایدۆلۆژی و باوه‌ڕییه‌كانی ته‌ماشاكردنی دونیا و جیاوازییه‌كانی ده‌ستكاریبكه‌ن. كه‌وتن له ناوه‌وه كه‌وتنه له ئاسته گیانییه دیموكراسیی و مرۆڤایه‌تییه‌كه‌دا، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پایه‌داركردنی ڕێز و كه‌رامه‌تی مرۆڤ به ڕۆحێكی دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی پوختدا تێنه‌په‌ڕێت، ته‌نیا مێژووی كه‌وتن و داڕمانه به‌هایی و گیانی و شارستانییه‌كه درێژترده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌شێ به ناونیشانی جیاوازه‌وه بێت.