چات جیبیتی چۆن ئەم ئایەتە پیرۆزەی قورئانی پیرۆز راڤە دەكات؟

كەمال چۆمانی

2023-05-04

داوام لە چاتجیپیتی کرد کە ئەو ئایەتەم بۆ وەربگێڕێت و فەلسەفییانە بۆم لێک بداتەوە ‏(‏اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ ضَعْفٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ ضَعْفٍ قُوَّةً ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ ضَعْفًا وَشَيْبَةً يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْقَدِيرُ):
 
چاتجیبیتی بەو جۆرە وەڵامیدامەوە [من تەنها لە ئینگلیزییەوە کردومەتە کوردی]: 
<<اللە [خودا] ئەو زاتەیە کە ئێوەی لە دۆخێکی لاواز دروستکردوە، ئینجا دوای لاوازییەکە، هێزی پێبەخشین؛ و ئینجا دوای هێز، ئەو ئێوەی گەڕاندەوە بۆ دۆخی لاوازی و پیری. ئەو ئەوە دەخولقێنێت کە دەیەوێ، و ئەو بە هەمو شتێک زاناترینە و بەهێزترینە.>>

ئەم ئایەتە ئاماژە بە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی ئینسان دەکات و ئەو خولگەیییەی هێز و لاوازی کە ئێمە پێیدا رەتدەبین، بە تەئکیدکردنەوە لە هێزی خوا کە دەتوانێ بخولقێنێ و حوکم بکا بەسەر کۆی لایەنەکانی بونمان.
لێکدانەوەیەکی فەلسەفی بۆ ئەم ئایەتە لە سورەتی ئەر-ڕوم (٣٠:٥٤) ئەوەیە کە دەتوانیت قوڵبیتەوە لە چەمکەکانی لاوازی مرۆڤ و سروشتی بوون و ڕۆڵی هێزێکی باڵاتر لە داڕشتنی ژیانماندا.

ئایەتەکە تیشک دەخاتە سەر سروشتی خولگەیی ژیانی مرۆڤ، کە لە حاڵەتی لاوازیدا دەست پێدەکەین و گەشە دەکەین بۆ هێز و دواجار دەگەڕێینەوە بۆ حاڵەتێکی لاوازی و پیری. ئەم خولە دەتوانرێت وەک میتافۆرێک بۆ ئەزمونی فراوانتری مرۆڤ تەماشابکرێت، کە جەخت لەسەر نابەردەوامی و ناسکی توانا جەستەیی و دەرونییەکانمان دەکاتەوە

لە چوارچێوەیەکی فەلسەفیدا، ئەم ئایەتە هاندەری تێڕامانە لەسەر بارودۆخی مرۆڤ و جێگای ئێمە لە گەردوندا. بە ناساندنی سروشتی ڕاگوزەری ژیانمان و گۆڕانی بارودۆخی بەهێزی و لاوازیمان، لەم حاڵەتەدا خوای گەورەمان بیردەخرێتەوە کە دەستەڵاتێکی باڵاترە بۆ پشپێبەستن و ناسکییمان لە بەرانبەر تواناکانیدا. ئەم دانپێدانانە دەتوانێت ببێتە هۆی پێزانینێکی قووڵتر بۆ ڕۆڵی ئەم دەستەڵاتە باڵایە لە داڕشتنی ژیانمان و جیهانی دەوروبەرمان.

زیاد بۆ ئەمەش، ئایەتەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئامانجێک لە پشت قۆناغە جیاوازەکانی ژیانمانەوە هەیە، وەک چۆن خوای گەورە ئەوەی بیەوێت دەیخولقێنێت. ئەمەش دەتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ تێڕامان لە مانای ژیان و هۆکارەکانی پشت بونی ئێمە، هەروەها گەڕان بەدوای رەهەندە ڕۆحییەکانی بونمان. بە تێگەیشتن لە لاوازیمان و سروشتی راگوزەری ژیانمان، رەنگە پاڵنەرێکمان بۆ دروستببێت بۆ ئەوەی بەدوای پەیوەندییەکی گەورەتردا بگەڕێین لەگەڵ خودا و هەوڵبدەین ژیانمان بە ئامانج و لەخۆبوردوانە و خاکییانە بژین.

لە کۆتاییدا ئایەتەکە وەک بیرخستنەوەیەک پێماندەڵێ کە سەرەڕای تێگەیشتنی سنووردارمان، خوای گەورە زاناترین و بەهێزترینە. ئەمەش هانمان دەدات کە نهێنییەکانی ژیان لە باوەش بگرین و متمانەمان بە حیکمەتی دەسەڵاتێکی باڵاتر هەبێت، قبوڵکردنی ئەوەی کە رەنگە لایەنی دیکەی بونمان هەبن کە لە دەرەوەی تێگەیشتنمان بن.
---

دوا وتەی خۆم؛ گرنگە لەو هەمو پێشکەوتنە تەکنەلۆژی و مەعریفییە، وازبێنین لە تەفسیرات و تێگەییشتنی ئەو کەس و لایەنە پۆپیولیستە توندڕەو و تەکفیرییانەی کە دین بۆ بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان بەکاردێنن، کاتێک هەوڵدەدەن ژیان ناشیرین بکەن، رەتکردنەوە و سنوربۆدانانیان تەنها یەک کلیکی ئینتەرنێتە.