هەریەك لە ئەمەریكاو ئێران، هانی حكومەتی هەرێمو حكومەتی عێراق دەدەن كە پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە، بەڵام پێدەچێت حكومەتی عێراق ئامانجی گەورەتری هەبێتو تاكو مانگی پێنجی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم لەدەرەوەی بازنەی چارەسەری كێشەكان بهێڵێتەوە.
بەغداد دەیەوێت دەست بەسەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵەدا بگرێت كە تا ئێستا لەژێر دەستی حكومەتی هەرێمدایە، هاوكات كاریش بۆ ئەوە دەكات كۆتایی بەو گرێبەستانە بهێنێت كە كۆمپانیا بیانییانەكان پێشتر لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆیان كردووە، بەمەش دەیەوێت جارێكیتر سەرچاوە سروشتییەكانی هەرێم بخاتەوە ژێر كۆنترۆڵێ خۆی.
حكومەتی هەرێمی كوردستان پاش پاشەكشە سەربازییەكەی لەكەركوكو ناوچە كێشەلەسەرەكانیتر و ریفراندۆم، لەململانێیەكی تونددایە لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەتایبەتیش لەسەر پرسی رادەستكردنی كێڵگە نەوتییەكان.
،،
بەغداد دەیەوێت دەست بەسەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵەدا بگرێت كە تا ئێستا لەژێر دەستی حكومەتی هەرێمدایە، هاوكات كاریش بۆ ئەوە دەكات كۆتایی بەو گرێبەستانە بهێنێت كە كۆمپانیا بیانییانەكان پێشتر لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆیان كردووە، بەمەش دەیەوێت جارێكیتر سەرچاوە سروشتییەكانی هەرێم بخاتەوە ژێر كۆنترۆڵێ خۆی.
پاش چەندین مانگ لە وەستانی پەیوەندییەكان كە بەغداد دەیویست فشاری زیاتر بكات بۆ سەپاندنی داخوازییەكانی خۆی، هاوكات لەژێر فشاری زۆری نێودەوڵەتی، دواجار حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێرق، رازیبوو بەپێشوازیكردن لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، هەردوو لایەن دووجار چاویان بەیەك كەوتووە، جارێك لەبەغداد و جارێكیش لەپەراوێزی كۆڕبەندی ئابوری جیهانی داڤۆس.
لەچوارچێوەی سیاسەتێكی سەیرو سەمەرەدا كە تەنها لەعێراق بوونی هەیە، هەریەك لە ئەمەریكا و ئێران لەگەڵ ئەنجامدانی كۆبونەوەی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدادن.
كێڵگەی نەوتی خورمەڵە كە دەكەوێتە باكوری رۆژئاوای كەركوك رۆژانە 110000 ( سەد و دەهەزار) بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەلایەن كۆمپانیای كارەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
هەرچەندە حكومەتی بەغداد لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 دا كەركوك و كێڵەگەكانی " هاڤانا"و "بای حەسەن"ی كۆنترۆڵكرد، بەڵام كێڵگەی نەوتی خورمەڵەی نەكەوتە دەست، كە حكومەتی هەرێم دەڵێت ئەو كێڵگەیە لەناوجەرگەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەواندایە.
حكومەتی عێراق پێداگیری لەوەدەكات كە پێویستە كێڵگەی نەوتی خورمەڵە بخرێتەوە دەستی كۆمپانیای نەوتی باكور كە سەر بەحكومەتی ناوەندەو پێشتر ئەو كێڵگەیەی لەدەستدا بووە تا مانگی تەموزی 2008 و دواتر رادەستی كۆمپانیای كاری سەربەپارتی دیموكراتی كوردستان كراوە.
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم رتیكردەوە كێڵگەی خورمەڵە رادەستی حكومەتی عێراقی بكات، پەرلەمانی عێراق وەڵامی رتكردنەوەكەی حكومەتی هەرێمی دایەوە بە قەدەغەكردنی كارەكانی كۆمپانیای ( كار ) لەكێڵگەكانی كەركوكدا و دەسەڵاتی ئەوەی دایە حكومەتی ناوەند كە كۆنترۆڵی بەرهەمی ئەو كێڵگەیە بكات.
لەگەڵ ئەوەشدا، حكومەتی عێراق دەیەوێت بگاتە رێككەوتنێك لەگەڵ ئەو كۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی كە لەهەرێمدا كاردەكەن، بەتایبەتی ئەوانەی كە كێشەی پارەیان هەیەو بەپێی رێككەوتنەكان حكومەتی هەرێم دەبێت پارەیان بداتێ و ئێستا ناتوانێ پێیانبدات.
رۆزنەفت یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی كە زۆرینەی پشكەكانی لەلایەن حكومەتی روسیاوە خاوەنداری دەكرێت، لەمانگی شوباتی 2017 دا بڕی یەك ملیار دۆلاری وەك پێشەكی داوەتە حكومەتی هەرێم.
ئەو كۆمپانیا زەبەلاحە كاری وەبەرهێنانی خۆی لە هەرێمی كوردستان پەرەپێداوە، تەنانەت پاش ریفراندۆمیش هێزی وەبەرهێنانی خۆی كردۆتە دوو ئەوەندە، بەمدواییانەش لەمانگی ئۆكتۆبەردا رێككەوتنێكی بۆ پەرەپێدانی پێنج بلۆكی نەوتی لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆكردووە.
وەزیی نەوتی عێراق، جەبار لوعێبی، داوای لە رۆزنەفت كرد هەرچی زووترە لەگەڵ حكومەتی عێراق پەیوەندییەكانی خۆی رێكبخات، ئاماژەی بەوەشكرد لەماوەی رابردوودا چەندین رێگە هەبوون كە دەیانتوانی بگەن بە رێككەوتن.
هەرچەندە بڕیاروایە مانگی ئایاری داهاتوو، وەزیری نەوتی عێراق سەردانی رووسیا بكات، بەڵام رایگەیاندووە كە رۆزنەفت باشتر وایە پێش ئەو وادەیە سەردانی بەغداد بكەن و پێكەوە كۆببنەوە.
لوعێبی راشیگەیاندووە:" رۆزنەفت بۆ ئەوان گرنگە، چونكە خاوەندارێتی لەسەدا 60 ی بۆری نەوتی كەركوك جەیهان دەكات و ئەوان دەیانەوێت ئەو هێڵی نەوتە بەكاربهێنن".
،،
لوعێبی راشیگەیاندووە:" رۆزنەفت بۆ ئەوان گرنگە، چونكە خاوەندارێتی لەسەدا 60 ی بۆری نەوتی كەركوك جەیهان دەكات و ئەوان دەیانەوێت ئەو هێڵی نەوتە بەكاربهێنن".
وەزیری نەتی عێراق راشیگەیاندووە ئەوانە دەرگایان كراوەیە بۆ دەستپێكردنی هەنگاوەكانی پێكەوە كاركردن لەگەڵ رۆزنەفت لەناوچەكانی پارێزگای كەركوك و بەمدواییانەش رێككەوتنێكیان لەگەڵ كۆمپانیای ( بی پی) واژۆكردووە كە خاوەنی پشكی لەسەدا 20 ی كۆمپانیای رۆزنەفتە، ئەمەش ئۆتۆماتیكی كاری پێكەوەیی نێوان حكومەتی عێراق و رۆزنەفت ئاسانتر دەكات.
حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئێستا پەیوەندییەكی لاوازی لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە، دوو دڵە لەوەی كە حكومەتی عێراق كاریگەری خراپی لەسەر رێككەوتنەكانی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان هەبێت و سەرئێشەی گەورەیان بۆدروستبكات، بەڵام هەموو دەرفەتەكان لەكیس نەچوون، لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق كەبڕیارە مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، دەرفەتێكی تر بۆ كورد دەڕەخسێت كە ببێتەوە بە یاریكەری سەرەكی بەخواستی گەڕانەوەی بۆ حكومەتی هاوپەیمانی لەعێراقدا.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكاندا، كورد پێناچێت بەجۆرێك ناچار بكرێت كە نەوتی خورمەڵە رادەستبكات، بەوپێیەی كە دەتوانێت كۆمپانیاكانی نەوت رازیبكات پێش هەڵبژاردنەكان هیچ بریارێكی گەورە و گرنگ نەدەن.
دۆخی سیاسی عێراق لەنێوان بژاردەی كوردو عەرەب و شیعەو سوننەدا پەرتەوازە دەبێت و هەموویان بەلیستی جیاواز و پێكەوەیی بەشداریدەكەن.
چەندین هاوپەیمانێتی هەیە كە كورد تێیدا بەشداربێت پاش هەڵبژاردنەكان، بەڵام كورد دەتوانێت یەكلایكەرەوە بێت بۆ سەرخستنی سەركردەیەكی شیعە بەسەر ئەوی دیكەدا.
بەڵام ئەم سیناریۆیە تەنها كاتێك سەركەوتوو دەبێت ئەگەر پاستە سیاسییە كوردەكات هەموو پێكەوە هەماهەنگ بن بۆ یەكخستنی توانای كورد.
ئێستا پارتە سیاسییە كوردەكان لەكێشەی یەكتر تاوانباركردندان لەبارەی ئەنجامەكانی ریفراندۆم كە بووە هۆی لەدەستانی سێ یەكی خاكەكەیان و نزیكەی نیوەی بیرە نەوتەكان.
بەڵام ئەگەر دەستكەوتەكە گەورەبێت لەهاوپەیمانییەكاندا، كورد پێدەچێت لەناوخۆیاندا جارێكی تر دەنگی خۆیان یەكبخەن بۆ گەشتن بەر رێككەوتنێكی باش لەگەڵ بەغداد.
سەرچاوە: ئەتلەنتیك كاونسل