کۆمپانیای ئێڵ جی ڕابەرایەتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای پەروەردەدا بەهێزتر دەکات بە زیادکردنی زنجیرە بەرهەمی ڕوونمای CREATEBOARD (تەختە سپی ناوپۆل)

2025-06-30
نوێترین ڕوونمای تەختە سپی ئێڵ جی بەهێزکراو بە زیرەکی دەستکرد وادەکات فێربوونێکی قوڵتر و چڕتر و کارلێکراوتر بەردەست بکات لەڕێی بەرهەمی پەروەردەیی تایبەتمەندەوە

سیئۆل، ٢٠٢٥.٠٦.٣٠- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕابەرایەتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای پەروەردەییدا بەهێزتر دەکات بە زنجیرەی بەهێزی ڕوونمای زیرەکەوە بە ناوی (LG CreateBoard). ئەم ڕوونما نویە زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە و تایبەتمەندی پەروەردەیی تێدایە و دیزاین کراوە کە فێربوونی ناوپۆڵ چڕتر و کارلێکراو تر و خۆشتر بکات لەم سەردەمەدا. 

LG CreateBoard Core  مۆدێلی TR3BQ تایبەتمەندی کارلێکاری تێدایە وەکو نوسین بە دەست لەسەر ڕوونمای تەچ بە نرخێکی هەرزانتر. گونجاوێتی نرخی ئەم ئامێرە و توانا بەرزەکەی وا پێشبینی دەکرێت کە گەشەی تەکنۆلۆژیای پەروەردەیی ئێڵ جی لە بازاڕە سەرەکیەکانی ئەمریکای باکور و ئەوروپا و هیندستاندا بەرەوپێش ببات. 

زنجیرەی تەواوەتی ئامێری کرەیت بۆرد (LG CreateBoard) ی ئێڵ جی لە چوار مۆدێل پێکهاتووە، هەریەکەیان دیزاینکراون بۆ پێویستی و مەبەستی بەکارهێنەر:
•    LG CreateBoard Pro (TR3PN): پرۆسێسەرێکی ئەدا بەرزی لەسەرە گونجێنراوە بۆ ئەرکی چڕی زیرەکی دەستکرد و هەمە کارێتی (مەلتی تاسکین).
•    LG CreateBoard Standard (TR3DQ): تایبەتمەندی سەرەکی لەسەرە وەکو بەشداریپێکردنی ڕوونما بە بێ تەل و نوسین و گونجان لەگەڵ ئاندرۆید گوگڵدا. 
•    LG CreateBoard Core (TR3BQ): مۆدێلێکی نوێ و نرخ گونجاو ئامڕازی فێرکاری گرنگی لەسەرە بۆ بەردەستبوون بۆ زۆربەی چینەکان.
•    LG CreateBoard 105-inch (TR5WP): ڕوونمایەکی ١٠٥ ئینچی لەسەرە بە ڕێژەی ٢١:٩ و گونجێنراوە بۆ پۆلی ڤیدۆیی و ژینگەی فێربوونی هەماهەنگکارێتی. 

مۆدێلەکانی LG CreateBoard Standard  و  Proتایبەتمەندی زیرەکی دەستکردی ئاسانکاریان لەسەرە بۆ باشترکردنی بەشداریپێکردنی پۆل و ژینگەی فێربوون:
•    وەرگێڕان/ژێرنووسی ڕاستەوخۆ: ژێرنووسی دروستکراو بە زیرەکی دەستکردی راستەوخۆ دابین دەکات کە پشتیوانی دەکات لە فێربوونی هەمە زمانێتی.
•    پوختەی ڤیدۆیی: زیرەکی دەستکرد بەکاردێنێت بۆ ئەوەی خودکارانە وانە ڤیدۆییەکان کورت بکاتەوە و شیکاریان بکات.
•    Ask LG (لە ئێڵ جی بپرسە): پشتیوانی کراوە بە مۆدێلی زمانی گەورە (LLM) و وەڵامی پالپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد دابین دەکات بۆ ئەو پرسیارانەی لەسەر بەکارهێنانی کرەیت بۆردی ئێڵ جی دەکرێن و لەکاتی پۆلدا گەڕان بۆ زانیاری گشتی لەڕێی زیرەکی دەستکردەوە دابین دەکات.
•    Circle to Search (بیکە بازنەوە بۆ گەڕان): وادەکات بەکارهێنەران بابەتەکانی سەر ڕوونماکە بکەنە بازنەوە بۆ گەڕانی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە.
•    بژمێری پێشکەوتوو: هاوکێشە دەستنوسە بیرکاریەکان بە زیرەکی دەستکرد دەگۆڕێت و شیکاریان دەکات.

مۆدێلەکانی * کرەیت بۆردی ئێڵ جی پشتیوانیش دەکەن لە بەرهەمە پەروەردەییەکانی ئێڵ جی:
•    LG CreateBoard Share: بەرهەمی بەشداریپێکردنی ڕوونما بە بێ وایەر کە بە ئاسانی دەبەسترێتەوە بە ئامێرە دەرەکیەکانەوە لە چەندان سیستەمی بەگەڕخەری جیاوازدا، وەکو ویندۆز و ئاندرۆید و ئای ئۆئێس. دەتوانێت بە یەکجار ٩ ڕوونما بەشداریپێبکات، ئەم بەرهەمە گونجاوە بۆ وانە گەورەکان. 
•    LG CreateBoard Lab: بەرهەمێکی پێشکەوتووی نوسین کە ڕووکارێکی پێشکەوتووی لەگەڵە و ئاسودەیی و ئاسانی بەکارهێنان دابین دەکات. 

مامۆستایان بە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمانە دەتوانن تابلێتە کۆمپیوتەریەکانیان ببەستنەوە بە کرەیت بۆردی ئێڵ جیەوە تا بتوانن بەناو پۆلدا بسوڕێنەوە و خەریکی وانەکەش بن. لە پۆلدا ئەگەر بابەتی زیاتر پێویست بوو بە ئاسانی لەڕێی ئینتەرنێنتەوە زیادی دەکەن وەکو بابەتی دەنگی و ڕەنگی و نوسراوەکان بۆ ناو تێبینیەکانی وانەکە بە شێوەی راستەوخۆ. پاش وانەکان، بابەتەکان بە ئاسانی لەگەڵ خوێندکاراندا بەشداریپێدەکرێت. 

کرەیت بۆردی ئێڵ جی بڕوانامەی Enterprise Device Licensing Agreement (EDLA) ی گوگڵی پێدراوە و دەستپێگەشتنی راستەوخۆی هەیە بۆ چەندان بەرنامەی پەروەردەیی لەڕێی پلەی ستۆری گوگڵەوە. ئەم سەکۆیە پشتیوانیش کراوە لەلایەن LG ConnectedCare کە بەرهەمی ئێڵ جیە بۆ بەڕێوەبردنی ئامێر لە دوورەوە، بۆ چاودێریکردنی ڕاستەوخۆی چەندان ڕوونما و وەڵامدانەوەی کێشەکانی ئامێرەکە و بابەتەکانی ئاسایشی ئامێرەکە. 

پایک کی-مون، سەرۆکی کارسازێتی ڕوونمای زانیاری لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردن و دەنگ و ڕەنگ وتی "زنجیرە چڕوپڕەکەی کرەیت بۆردی ئێڵ جی سازێنراوە بۆ چەندان دۆخی پەروەردەیی جیاواز. ئێمە دەمانەوێت لەڕێی بەرهەمی پشتیوانیکراو بە زیرەکی دەستکردەوە یارمەتی پەروەردەکاران بدەین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێربوونی پەروەردەیی کاریگەر و لە هەمان کاتدا پێگەی خۆمان لە ڕابەرایەتیکردنی بازاڕی جیهانی تەکنۆلۆژیای پەروەردەییدا بەهێزتر بکەین."

ئێڵ جی زنجیرەی کرەیت بۆرد لە بۆنەی ISTE 2025 نمایش دەکات کە گەورەترین پێشانگەی تەکنۆلۆژیای پەروەردەییە و لە ٢٩ ی حوزەیران تا ٢ ی تەموز لە سان ئەنتۆنیۆ لە تەکساس دەکرێت. ئێڵ جی لەڕێی ئەم بەشداریکردنەوە دەیەوێت فراوانکاری خۆی خێراتر بکات لە بازاڕی پەروەردەییدا.

بۆ دۆزینەوەی مۆدێلی کرەیت بۆردی ئێڵ جی گونجاو بۆ کارەکەت، هەر ئێستە پەیوەندی بکە بە یەکێك لە شارەزاکانمانەوە.

# # #

* ئەم بەرهەمە تایبەتمەندە پەروەردەییانە لە مۆدێلی LG CreateBoard Core  دا بەردەست نیە. 


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری ( ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی) و بەرهەمە هێماییەکان (هێمای مایکرۆ لید، هێمای دیجیتاڵی، ڕوونمای میوانداراێتی و بەرهەمی سۆفتوێری هێمایی) بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com



بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com