کریستیانۆ سونەتێکی پێغەمبەر  جێبەجێ دەکات !

ھەموو گەورە یاریزان و ئەکتەرەکان خویان داوەتە شتە کلتوری و دینیەکان !
2023-02-28

بڵاوبونەوەی وێنەیەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە شوێنی پیاڵەیەکی پەستیوی کەڵەشاخ ، سونەتی دیاری توبی نەبەوی بە ئەژنۆی ڕاستی دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەلایەتیەکان لێکەوتەوە و کارەکە بوە جێگای سەرنج و کۆمێنتی جیاوازی ھەوادارانی و شەیدایانی کەلەشاخ و کریستیانۆ ناسی .

بڵاوبونەوەی وێنەی کەڵەشاخ گرتن لەلایەن یاریزان پورتوگالیەکە و ئەستێرە نوێیەکەی یانەی نەسری سعودی دوای بەشداری کردنی بو لە جەژنی نەتەوەیی و کلتوری سعودیەکاندا بە دزداشە و شمشێر و گرتنی قاوەی عەرەبی بەدەستی ڕاست و مانەوەی شەوێک لەبیابان وخواردنی گۆشتی وشتر  بەشێوازی دانشتنی سێ لا تەنیشت کە ئەوەش دیسان باسێکی کلتوری و سونەتی ترە .

کەڵەشاخ گرتن بە مەبەستی تەندروستی ھەر بە وێنەکەی کریستیانۆ نەوەستاوە بەڵکو ئەوە پیشەیی ھەمیشەیی ئەستێرەی دیاری فەڕەنسا و ڕێاڵ مەدرید کەریم بنزیمایە ،
بەجۆرێک یاریزانە فەرەنسیەکە ھەموو بیست و حەوتی مانگێکی عەرەبی کەڵەشاخ دەگرێت و ھەم سونەتەکە جێبەجێ دەکات و ھەم وەک خۆی دەلێت سودە زۆرەکانی تەندروستی بەدەست دەھێنێت و خۆی لە خوێنی پیس و مادە پیسەکان رزگار دەکات .

جگە لە کەریمیش پێشتر ھەر یەکە لە ڕیبێری و محمد سەلاح و کانتی کەلەشاخیان گرتوە جگە لەوانیش تەنانەت پرۆسەکە خەریکە دەبێتە دیاردە لە نێو یاریزانە موسلمانەکان و ھاورێی ئەو یاریزانە موسلمانانە 

 

بڵاوبونەوەی وێنەی کەلەشاخ گرتن لەلایەن یاریزان و ئەکتەر و کەسایەتیە دیارەکان سەرنجی رۆژئاواییەکانی راکێشاوە  ھێندێک خەلک و چاودێر و ھاندەر بەکارێکی خراپ و دور لەزانست و گێلانەی دەزانن و بەپێچەوانەوە ئەو یاریزانانەی موسلمان یان رۆژھەلاتین بە باشترین کاری دەزانن و باس لەسود و قازانجە زۆرەکانی دەکەن کە چۆن خوێنی مرۆڤ لە پیسی پاک دەکاتەوە .

ئەوەی سەیرە بەلای ھەموانەوە ئەوەیە کە ئەو یاریزانانەی ڕوو دەکەنە خولە عەرەبی و ئاسیایی و ولاتە ئیسلامیەکان زۆر زوو دەکەونە ژێر کاریگەری دان و نەریت و کلتوری عەرەبی و شەرقی و ئیسلامی  پێشتر چاڤی لە قەتەر لە ئێوارانی رەمەزان بە دزداشەوە و شەحاتەوە دەچوە مزگەوتی خەلیفە و کەریم و کریستیانۆ رۆنالدۆش بە شمشێر و جلی زخرەفەی سعودیەوە بە چۆپی عەرەبی ھەڵدەپەری .


لەوەش سەیر و سەرنج راکێش تر کۆمێنت و پۆست و بەشداری خەڵکە لەسەر وێنە بلاوبوەوەکانی کەلەشاخی یاریزان و ناودارەکان بۆ نمونە خەلکێکی زۆر کاتێک ڕۆناڵدۆیان بینی کەلەشاخی گرتبوو کەوتنە دوعا و داوای ھیدایەت و رێنوێنی ،
 
کوردێک بەسۆرانی لەسەر وێنەکەی رۆنالدۆ نوسیبوی بەخوا وابروا ساڵی داھاتوو مامە ڕۆناڵدۆ شیری حوشتریش وەکو چارەسەر دەخواتەوە .