بەرنامەی ڕاهێنان و هاندان بۆ ئامێرە هەواگۆڕەکانی ئێل جی پێشوازیەکی بەهێز هەبوو لەسەری

2023-03-06

بەهێزکردنی هێزی کاری عێراق: بەرنامەی ڕاهێنان و هاندان بۆ ئامێرە هەواگۆڕەکانی ئێل جی پێشوازی و ڕاوبۆچوونێکی بەهێز هەبوو لەسەری
 
بەغداد، عێراق، ٦ ی ئازاری ٢٠٢٣
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لەم دواییانەدا زنجیرە سیمینارەکانی کۆتایی پێهێنا بۆ فرۆشیارەکانی و وەکیلەکانی و دانەرانی ئامێری هەواگۆڕ و تەکنیککاران لە هەموو عێراقدا. لەپاڵ ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەکانی و کردنی وۆرکشۆپی دانانی هەواگۆڕەکاندا، کۆمپانیای ئێل جی بەرنامەی هاندەرانی دانەران ی تایبەت بەخۆی راگەیاند IIP، کە ئامانجی لەم بەرنامەیە باشترکردنی کارامەیی تەکنیکی و پابەندبوونی کۆمپانیاکەیە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکی نایاب بۆ بەکارهێنەران لە هەموو عێراقدا تا ڕەزامەندیی تەواوەتییان هەبێت. ئەم سیمینارانە کە لە بەغداد و کەربەلا و بەسڕە و هەولێر و موسڵدا کراون لەماوەی دوو هەفتەدا. زیاتر لە ١٧٠٠ بەشداربوویان هەبووە، کە دوو هێندەی ژمارەی بەشداربووی چاوەڕوانکراو بووە. ڕاهێنانەکان لەلایەن ئەندامان و ڕاهێنەرانی تیمی ئێل جیەوە پێشکەشکراون کە لە بارەگای ئێل جیەوە گەشتیان کردبوو بۆ دابینکردنی ڕاهێنانێکی چڕوپڕ لەسەر ئاستی مامناوەند و پێشکەوتوو. دوابەدوای سیمینارەکان دانیشتنی پرسیار و وەڵام بوو تا دانەرانی هەواگۆڕەکان باس لە دوودڵییەکانی خۆیان بکەن و گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەو ئاستەنگیانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.


لەماوەی سیمینارەکاندا کۆمپانیای ئێل جی ئامێری هەواگۆڕی ناوماڵی هەرە پێشکەوتووی ناساند کە لە ساڵی داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەوە. هەندێك لە تایبەتمەندیە نایابەکانی لەم سیمینارانەدا باسکران " Auto I-Control Ampere+" بوو کە بە تایبەتی پەرەیپێدراوە بۆ عێراق، ئەم تایبەتمەندیە وادەکات هەواگۆڕەکە ببەسترێت لە دوو سەرچاوەی وزەوە، وەکو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای موەلیدەکان، ئامێرەکە خودکارانە سەرچاوەی وزەکە دەگۆڕێت بۆ دۆخی کەم ئەمپێری بەبێ ئەوەی بەکارهێنەران توشی سەرئێشەی دانانی ئامێری تایبەتی و دەستکاریکردنی وایەری کارەبا ببنەوە. هەروەها هەواگۆڕەکانی ئێل جی ئاسۆی داهاتوویەکی نوێیان کردۆتەوە بۆ هەواگۆڕی ناوماڵ ئەویش لەڕێگەی کارپێکردنی بەرنامەیەکی مۆبایلەوە بەناوی ThinQ کە بەکارهێنەرانی عێراق دەتوانن بە خواستی دڵی خۆیان دەستکاری هەواگۆڕەکەی پێ بکەن.


یەکێک لە دانەرانی هەواگۆر، عەباس ئەحمەد کە ئامادەی سیمینارەکان بوو سوپاسگوزاری خۆی بۆ دەرفەتی باشترکردنی کارامەییەکانی دەربری و وتی: سیمینارەکان ئەزموونێکی وەها نایاب بوون ژیانمیان گۆڕی. من تەنها زانیاری بەنرخم وەرنەگرت لەسەر بەرهەمەکانی ئێل جی، بەڵکو دەرفەتێکیشم بۆ رەخسا بۆ پەیوەندی بەستن لەگەڵ دانەرانی تری هەواگۆڕ لە هەموو عێراقدا. ئەم بەرنامە هاندەریە هاندەرێکی زۆر باش بوو بۆ من تا هەوڵی زیاتر بدەم بۆ چاکتربوون و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ كڕیارەکانم. من بە متمانەوە دەڕوانم لەوەی ئەم بەرنامەیە یارمەتیدەرم دەبێت لە گەشەکردنم لە ڕووی پیشەیی و داراییشەوە.


کۆمپانیای ئێل جی پابەندە بە دابینکردنی باشترین بەرهەم و خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانی. ئێل جی باوەری وایە لەڕێی دابینکردنی راهێنانی پێویست بۆ وەکیل و دانەرانی هەواگۆڕەوە دەتوانێت ڕەزامەندیی کڕیار زیاتر بکات و جۆرایەتی بەرهەمەکانیشی باشتر بکات. هەروەها ئێل جی خۆی تەرخان کردووە بۆ وەبەرهێنان لە داهاتووی عێراقدا لەڕێی زیادکردنی هەلی کار و باشترکردنی جۆرایەتی ژیان بۆ هاوڵاتیانی عێراق لەڕێی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانیەوە.
 
ئاندی یەنگ، بەڕێوەبەری بەرهەمە هەواییەکانی ئێڵ جی لە شام، وتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵ و کەمەندکێش بووین بەو بۆچوونە ئەرێنیەی لەلایەن هێزی کاری عێراقیەوە وەرمان گرت. ئێمە ئامانجمان بەهێزکردنی لاوانە بە کارامەیی بەنرخ و باشترکردنی جۆرایەتی خزمەتگوزاریی دانانی ئامێرەکان. ئەم بۆچوونە ئەرێنیە لەلایەن دانەرانی ئامێری هەواگۆڕەکانەوە زیاتر بوو لەوەی چاوەڕێمان دەکرد و ئێمە سەربەزین بەوەی کاریگەریەکی ئەرێنیمان هەبوو لەسەر ئابووری عێراق.
 
وەکو کۆمپانیای پێشەنگی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و ئامێری زیرەک و هەواگۆڕ و بەرهەمە پێشکەوتووەکان کە ژیری دەستکردی ئێل جییان تێدایە بەناوی ThinQ، ئێل جی خۆی تەرخان کردووە بۆ باشترکردن و تەندروستترکردنی ژیانی بەکارهێنەرەکانی. تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشەنگەکەی کۆمپانیا لە بوارە پیشەسازیەکەی خۆیدا، بەکارهێنراوە بۆ دروستکردنی ئامێری داهێنەر، وەکو ئامێرە نایابەکانی چێشتخانە و ژووری دانیشتن و HVAC (گەرمکردن و هەواکێشکردن و هەواگۆڕ) و پاکژکردنەوەی هەوا. ئەم بەرهەمانە ئاسانکاری و ئەدای نایاب و کاری ناوازە و سودی تەندروستی دابین دەکەن. بێینەوە سەر باسەکەی خۆمان، ئێل جی بەڵێندەدات بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی ئابوری و هاوڵاتیانی عێراق. ئێل جی پابەندە بە دروستکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ ڕاهێنانکردن و گەشەپێدانی وەکیل و دانەرەکانی و پێشکەشکردنی بەرهەمی نوێ و داهێنەرانە بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق.
 
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە نزیکترین وەکیلی ئێل جیەوە لە ناوچەکەتدا، یان سەردانی ماڵپەر بکە بۆ زانینی نزیکترین وەکیل لێتەوە لەگەڵ وەرگرتنی ژمارەی پەیوەندی وەکیلەکان.
 
 
--- کۆتایی ---
 
 
دەربارەی ئێڵ جی
 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری هەواگۆڕ
کۆمپانیای ئێل جی بۆ  ئامێری هەواگۆڕپێشڕەوێکی جیهانییە لە ئامێرە هەواگۆڕەکان و ئامێرە ناوازەکان بە تەکنۆلۆژیای ژیریی دەستکردی LG ThinQ وەوە. ئەم کۆمپانیایە چەندان ئامێری هەیە کە تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانی تێدایە وادەکات ژیان و کار ئاسانتر و تەندروستتر بن بۆ بەکارهێنەران لەڕێی دیزاینکردنی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و HVAC (گەرمکردن و هەواکێشکردن و هەواگۆڕ) و ئامێری پاکژکردنەوەی هەواوە. پێکەوە ئەم کەلوپەلانە ئاسانکاری و بەرزترین ئەدا و کەمترین وزە و تەندروستیی پێشکەش دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێل جی سەردانی www.LGnewsroom.com بکە